پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: شەری دو گوتار لەشارێکی جیاواز
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > وتار > شەری دو گوتار لەشارێکی جیاواز
وتار

شەری دو گوتار لەشارێکی جیاواز

موختار ئەحمەدی
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/10/13 at 11:31 PM
موختار ئەحمەدی
بڵاوکردنەوە
‫3 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

هەروا ئاگادارن سازمانی ئیتلاعاتی سپا(ساس) لەمێژە بۆ پیلانگێڕییەکانی خۆی و بەڕێوەبردنی پڕۆژە دژە ئینسانی و ئازادیەکان هەمیشە کەڵکی لەهەمو فریوکارییەک گرتووە.

لە دو شەوی رابردودا بەچرا سەوزی رژیم و ئۆرگانە ئیجرایی و ئەمنیەتییەکانی هەوڵیان داوە گوتاری داعشیزم کە گوتاری هاوبەشی رژیم و دەولەتی خەلافەتی لەناو چووە زیندو بکەنەوە. پەیجەکانی نزیک بەداعش وێنە ژنێکی بوێری مەریوانیان بەنوسینی توانج بڵاوکردوەتەوە کە وەکو مولحید و کافر و لایەنگری کۆمەڵە ناویان لێبردووە کە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە

بەدرێژایی مێژوو هەمو ژنانی بوێر و ئازادیخواز، چالاکانی مەدەنی کەدەنگیان هەڵبڕیوە دژی گوتاریان وەک کۆمەڵەیی ناویان لێبردووە. چوون دەزانن ژنانی کۆمەڵە بەدرێژایی مێژوو دژی چەوسانەوەو نایەکسانی و بیری چەق بەستوو هەڵسووراون، خەباتیان کردووە لەو پێناوەیشدا سەدان ژنی خەباتکار و پێشەنگ لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا گیانی ئازیزیان بەختکردووە. تا هاتووە گوتاری ئازادیخوازی و یەکسانی ژنان بەرەو پێش چووە، هەنگاویان ناوە کە لەمێژوودا تۆمار کراوون. شەڕی ٢٤رۆژەی سنە، نەورۆزی خوێناوی، کۆچی مێژوویی مەریوان، خەباتی پێشمەرگانە، ناڕەزایەتییە جەماوەریەکانی وەک ناڕەزایەتی بەکوشتنی فریشتە نەجاتی، ژنانی سوور پۆش کە لەدژی بڕیاری ناوەندی قەزایی رژیم لە مەریوان پێک هات، ناڕەزایەتی بە کوشتنی سومەییە فەیزووڵاپور لەبۆکان و نارەزایەتی بەکوشتنی فەریناز خوسرەوانی و دەیان حەرەکەتی جەماوەری دیکە لەو هەنگاوە گرینگانەن کەژنان و پیاوانی یەکسانیخواز پێشانگایەتییان کردووە.

راستە گوتاری ئێمە هەوڵدەدات ژنان وەک مرۆڤ وەک ئینسان چاوی لێبکرێ و گوتاری ئێوەیش ژنان بۆ خزمەتی رەگەزی بەرانبەر و زاوزێ و لەکونجی ماڵان بن. جیاوازی ئەم دوگوتارە لەروی سیاسی ، کۆمەڵایەتی، کلتووری و ئابووریدا بەزەقی دیارن و ئەوانەی پەروەردەی گوتاری داعشیزمن ژنانێکن کە کۆیلەن و لە سوچی ماڵان بێ بەری لەهەموو مافێکی ئینسانی. ژنانی کۆمەڵەیش کەنوێنەرایەتی گوتاری نوێخوازی و هوڵ بۆ ژیانێکی ئینسانی دەدەن سەربەست و بەدوور لەهەر چەشنە قەید و بەندێکی پیاوسالاری و ناسەردەمیانەن.روونە کە ئێوە لە پاشخانی داعش کەڵک وەردەگرن بۆ پەروەردەی تاک و بەرهەم هێنانی کۆمەڵگایەکی دوگمایی کە لەگەڵ هیچ کام لە پێوانەو مێعیارەکانی سەردەم نایەتەوە. کوردستان لەمێژساڵە بووەتە گۆڕستانی تاریک پەرەستان و گوتاری ئێوەیش گوتارێکی مردووە ڵەگەڵمێژووی بەسەرچووتان ساڵانێکە لەگۆڕ نراوە.

ئاخێز و هەستانەوەی خەڵکی مەریوان و گەڕەکی دارسێران کە مێژوویکی زێژینی هەیە لەدژی ئاکارە دژە ئینسانییەکانتان هەروا لەگەڵ ڕەوڕەوەی مێژوودا گەشە دەکاو ئەوەی دەمێنێتەوە ئازادیەو کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و سێکۆلار.

موختار ئەحمەدی 13/10/2023 04/05/2021
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٠
ڕۆژنامە 21/04/2025
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٨٩
ڕۆژنامە 27/03/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دۆخی ورمێ
ڕاگەیاندن 24/03/2025
ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 16/03/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?