پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: پەیامی پرسە و سەرەخۆشی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵاوایی لە ژیان کردنی کاک مەحموود کەیوان
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > پەیامی پرسە و سەرەخۆشی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵاوایی لە ژیان کردنی کاک مەحموود کەیوان
ڕاگەیاندن

پەیامی پرسە و سەرەخۆشی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵاوایی لە ژیان کردنی کاک مەحموود کەیوان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/10/14 at 10:05 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

پەیامی پرسە و سەرەخۆشی سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵاوایی لە ژیان کردنی پێشمەرگەی دێرین کاک مەحموود کەیوان

بە داخەوە دوێنێ دووشەممە رێکەوتی ٢٧ی فێبریەی ٢٠٢٣ی زاینیی، له وڵاتی سوید دڵی خەباتکاری دێرینی کۆمەڵە و کوردستان، تێکۆشەری ناسراو و لەمێژینەی خەبات بۆ بەرابەری و ئازادی و پێشمەرگەی ماندوونەناسی کوردستان کاک مەحموود کەیوان، بۆ هەمیشە له لێدان کەوت و ماڵاوایی یەکجاری له هەموو خۆشەویستانی کرد.

کاک مەحموود کەیوان لە ماوەی نزیک به ۵۰ ساڵ خەباتی بێ وچان و شێلگیرانە و خەباتێکی پڕ ئەزموون، وەکوو ناوێکی ناسراو، کەسایەتیەکی جەماوەری به تایبەت له سەقز و ناوچەکە، مامۆستای سیاسی نەوەیەک له تێکۆشەرانی سەقز، پێشمەرگەیەکی ماندوونەناس و کادرێکی زانا و وریا و خۆشەویست و جێگای متمانەی هاوڕێیان و هاوسەنگەران و سەرجەم خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات لە خزمەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد بوو.

کاک مەحموود کەیوان پێش رووخانی شاە له ناو تێکۆشەرانی بزووتنەوەی ئەو سەردەمەدا، وەکوو مامۆستای خەباتی سیاسی، جێگە و پێگەی بەرچاو و رۆڵێکی گرینگی بوو. هاوڕێ و هاوخەباتی کاک حەمە حسێن کەریمی، کاک یەحیا خاتونی و کاک ئەنوەر ماجیدی و دەیان تێکۆشەری دیکە بوو.

له شۆڕشی ساڵی ۱۳۵۷ی هەتاوی له سەقز رۆڵی گەورە و کاریگەری گێڕا. لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێرانیش له دامەزراندنی جەمعییەتەکانی شاری سەقز و خەباتی مەدەنی دەوری بەرچاو و سەرەکی بوو. پاش هێرشی رژیم بۆ سەر کوردستان پەیوەست دەبێت بە ڕیزەکانی کۆمەڵە و له پێناو ئامانجە ڕەوا و بەرزەکانی کۆمەڵە ماندوونەناسانە و تێکۆشەرانە چالاکی کرد. بێگومان کەسایەتی خۆشناو و ناسراوی کاک مەحموود یەکێک لە هۆکارەکان بوو کە خەڵکی ناوچەی سەقز و دەوروبەری لە دەوری کۆمەڵە کۆبوونەوە. کاک مەحموود کەیوان وێڕای چونە سەرەوەی تەمەنی، بەڵام هێشتا پێشمەرگەیەکی ماندوونەناس و تێکۆشەر و خۆشەویستی ناوچەکە بوو. به تایبەت بانگەوازەکان و وتارەکانی له کۆبوونەوە جەماوەرییەکان کاریگەری زۆری لەسەر خەڵک و بزووتنەوەکە بوو.

بەم بۆنەوە کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆی، ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری کاک مەحموود کەیوان و کەس و کار و هاوڕێیان وسەرجەم خەڵکی کوردستان دەکات.

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە

٢٨/٠٢/٢٠٢٣ زاینیی

ناوەندی ڕاگەیاندن 14/10/2023 05/03/2023
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?