پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕاگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی ۲۷ی رەشەممە، “رۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە”
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > ڕاگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی ۲۷ی رەشەممە، “رۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە”
ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی ۲۷ی رەشەممە، “رۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە”

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/10/14 at 10:02 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫3 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

ڕاگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی ۲۷ی رەشەممە، “رۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە”

کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
,بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردووان،

٢٧ی ڕەشەممە ڕۆژی گیانبەختکردوانی کۆمەڵەیە. کۆمەڵە زیاتر لە ٥٠ ساڵە کە لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە  کوردستانی رۆژهەڵات خەبات دەکات و  بە هەزاران ڕۆڵەی بەوەجی خۆی فیدای ئازادیی و بەرابەریی گەل و نیشتمان کردوە.
٣٥ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لەدرێژەی شەڕی ناڕەوا و کۆنەپرستانەی دوو دەسهەڵاتی نگریسی ڕژیمی بەعس و کۆماری ئیسلامی، شاری هەڵەبجەی کوردستانی باشوور کەوتە بە هێرشی بۆمبارانی شیمیایی کە لەئاکامدا زیاتر لە ٥٠٠٠ مرۆڤی بێتاوان بوونە قوربانی. هاوکات پۆلێک لە هێزو پێشمەرگەئازا و سەربزێوەکانی کۆمەڵە کە بەمەبەستی جێبەجێکردنی پێئەسپێردراوە حیزبییەکانیان لەو ناوچەیە مابوونەوەو لە ئاکامی شیمیایی بارانەکەی  شاروناوچەکەدا تووشی زیانی گەورە ببوون، کەوتنە نێو گەمارۆی شەڕی دوو هێزی زەبەلاحی ئەو دوو ڕژیمە و  لە داستانێکی هەرگیزلەبیرنەکراودا، گیانی ئازیزوخۆشەویستیان بەختکرد. شەڕێکی نابەرابەر و خۆڕاگرییەکی بێوێنە کەلاپەڕەیەکی دیکەی مێژوی خەباتی خەڵکی کوردستانی بەخوێنی ٦٠ پێشمەرگەی هێزی دوژمنتۆقێنی گوردانی شوان سوورکرد و لە گەمارۆیەکی بێدەرەتاندا ١١ پێشمەرگەی دیکەش بە برینداریی بەدیل گیران. بۆ ڕێزگرتن لە گیانبازیی هاوڕێیانی گوردانی شوان و یادکردنەوەی سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادیی و بەرابەریی و هەموو ئەومرۆڤانەی لە شەڕی داسەپاوی داگیرکەراندا بوونە قورابانیی، ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەممە، وەک ڕۆژی  گیانبەختکردوانی کۆمەڵە ناوزەدکرا.

ئەمڕۆ هاوکات ڕۆژی ڕێزگرتن لە هەموو تێکۆشەرانی خۆڕاگر و کۆڵنەدەری ئەو ڕێبازەیە کە سەرەڕای هەموو جۆرە ئازار و ئەشکەنجەیەک چەشنی قەلای لەگیراننەهاتوو تا دواهەناسەیان لەبڕی تەسلیم بوون و خۆبەدەستەوەدان، گیانفیدایی و سێدارەیان هەڵبژارد.
ئەمڕۆ ڕۆژی ئەمەکناسیی و پێزانینمانە لەهەمبەر هەموو ئەو کەسانەی لەڕۆژە خوێناویی و سەختەکانی خەباتدا، بریندار بوون و بەشێک لە جەستەی خۆیان فیداکرد و سەرڕای ژیانی سەختی کەمئەندامیی، دیسانیش وەک وەفاداری ئەوڕێبازە مانەوە.
ئەمڕۆ ڕۆژی وەفاداریی و سپاس و پێزانینمان بۆ دایکان و باوکان و بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردوانی شاخ و شار کە خەم و ئازاری لەدەستدانی ڕۆڵەکانیان لەکۆڵناوە و شانازیی بەو باج و قوربانیە گەورەوگرانە دەکەن کە لەپێناو ئازادیی و بەرابەرییدا پێشکەشی خەڵک و نیشتمانی خۆیانکردوە.
ئەمڕۆ دەرفەتێکە بۆ ڕێزگرتن لە سەرجەم گیانبەختکردوانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و فەلسەفەی ژن ژیان ئازادیی و شۆڕشی ژینا کە درێژەپێدەری کاروانی دوورودرێژی گیانبەختکردوانی گوردانی شوان و کۆمەڵە و خەون و خواستەکانیانن و بەخوێنی سووریان سەلماندیان کە ڕێگاکەیان لەهەمووکات پڕڕێبوارترە. 
لێرە و لەسەنگەری کۆمەڵەوە، سڵاو دەنێرین بۆ گیانبازیی و کۆڵنەدانیان و تا گەیشتن بە ئامانجە بەرز و پیرۆزەکانیان لێبڕاو و بێوچان تێدەکۆشین  و سوورین لەسەر پەیمانی مێژوییمان.
درودی ئێمە بۆ درێژەپێدەرانی ڕێگایان و سەرجەم ئازادیخوازنی کوردستان.

سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە
۲٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی کۆچی هەتاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 14/10/2023 17/03/2023
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٠
ڕۆژنامە 21/04/2025
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٨٩
ڕۆژنامە 27/03/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دۆخی ورمێ
ڕاگەیاندن 24/03/2025
ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 16/03/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?