پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > وتار > پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر
وتار

پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/25 at 12:29 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫5 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

رۆژی ٢٥ نۆڤامبر، وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ناودێرکراوە. کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ساڵی ١٩٩٩ی زایینی، بۆ پارێزگاریکردن لە پێگەی ژنان وەک نیوەی کۆمەڵگە و جەخەتکردنەوەلەسەر بایەخە مرۆیی و ئەخلاقییەکان و هەروەها بەمەبەستیوەبیرهێنانەوە و زەقکردنەوەی دیاردەگەلی ناڕەسەنی وەک توندوتیژی،هەڵاواردن، نەریت و سوننەتە پیاوسالارانەکان، بارودۆخی جیاوازی کار و حەقدەست و ئازارگەلی جەستەیی و دەروونیی کە ژنان لەسەرانسەریجیهاندا ڕۆژانە لەگەڵی بەرەوڕوو دەبنەوە، ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبری، وەک ڕۆژێکی تایبەت بەو پرسە گرینگە دیاریکرد.

ئەمڕۆ لە ئێران و کوردستانیش بەتایبەتی لە کاتێکدا یادی ئەوڕۆژە دەکەینەوە کە ژنان لە هەلومەرجێکی نالەباری کۆمەڵایەتی، ئابووریی، سیاسیی، یاسایی و دەستوورییدا دەژین. زیاترلە ساڵێک لە دەستپێکیشۆرشی ژن ژیان ئازادی بە خەبات و پێشەنگایەتی ژنان تێپەڕیوە.شۆڕشێکی بەرینی جەماوەری کە گۆڕانکاریی بەرچاو و بنەڕەتی و گشتگیری بەدواوە بوو. گۆرانێک کە دەرهاویشتەی ڕەوتێکی ڕوولەگەشە و نوێخوازی سیاسی، کەلتوری بوو کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە دەستیپێکردوە و لە شۆرشی” ژن، ژیان، ئازادی” دا گەیشتە لوتکە. ژنانی کوردستان و ئێران بەدرێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی بێوچان خەباتیان کردوە بەڵام ئەمجارەیان، بەرچاوتر و ڕاشکاوانەتر لە پێشوو دەرکەوتن و تەنانەت هۆکار و بنچینە و پێشەنگی ئاخێزەکەش بوون. ژنان لە قۆناغی نوێی خەباتی خۆیاندا، سەرجەم بنەما هزریی و ئیدئۆلۆژیکییەکانی سیستەمی کۆنەپارێز و پیاوسالار و دژەژنی ڕژیمیان کردە ئامانج. ئەگەرچی لەوماوەیەدا و لە پێناو ئەم خەباتەدا، دەیان و سەدان ژن گیانان بەختکردووە یانبەشێکی جەستەیان لەدەستداوە یان خود لەگەڵ ئازار و ئەشکەنجە ودەستبەسەرکران و دەستدرێژی جەستەیی و دەروونی بەڕەوڕوو بوونەتەوە، سەرەڕای هەموو ئەمانە دیسانیش کۆڵیان نەداوە و بێ سڵکردنەوە و گوێدان بە یاسا و نەریت و زەبروزەنگ و هەڕەشەکانی ڕژیم درێژە بە خەباتی ڕەوا و شارستانیی خۆیان دەدەن. گوێنەدانی ژنان بە یاسا و پارێزەر و چاودێرانیحیجابی زۆرەملێ ئەرک و تێچووی زۆری خستوەتە سەرشانیان و دەیان قوربانیی گەورەی وەک ژینا و نیکا و ئەسرا و لەمدواییانەشدا ئارمیتا گراوەندی لێوەرگرتوون بەلام دیسانیش ڕژیم نەیتوانیوە دەنگیان کپ بکات و سەربزێویی و نەسرەوتووییان بنبڕ بکات.

خاڵێکی جیاواز کە ئەم ئاخێزەی وەک شۆڕشێکی ژنانە پێناسە کرد دروشمیسەرەکی شۆڕشەکە واتە ژن، ژیان، ئازادی بوو کە دواتر بوو بەمانیفێست و بەستێنی سەرەکی شۆڕشەکە، کە دەخەری هاتنەئارای گوتار و پارادایم و هاوکات مێنتالیتەیەکی نوێی پێشەنگایەتیی و ڕێبەریی ژنان بوو.

چاونەترسی و ئازایەتیی دایکانی شۆڕش، هەموو ئەوانەی جگەرگۆشەکانیان لەدەستدا، ئەمڕۆکە جێگای پیزانین و شانازیی هەمووانە. ئێستا کە زیاتر لەساڵێک بەسەر دەستپێکی شۆڕشەکدا تێپەڕیوە دەبینین کە تێپەڕینی کات و زەبروزەنگ و هەڕەشەی دەسەڵاتداران نەیتوانیوە لەسەر خەباتی ئەم دایکانە شوێندار و یەکلاکەرەوە بیت. دوایین بۆنەکانی ساڵوەگەڕی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی و بەڕێوەچوونیان سەرەڕای سەرجەم بەربەست وهەڕەشە و ڕێوشوێنە ئەمنیەکانی دەزگای سەرکوتی ڕژیم، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن. لێرەشدا ژنان پێشەنگ و فاکتۆری سەرەکی و بکەری ئەم بەرەنگاربوونەوەیەن. 

بەشێک لە هۆکارەکانی توندوتیژیی و هەڵاواردنی ڕەگەزیی ڕەگی لە کەلتوور و داب و نەریت و ئایینەکان دایە بەڵام لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، ئەم دۆخە بەئەنقەست سیستماتیک و بەیاسا کراوە کە ڕێگا بۆ سەرکوت و بەکار هێنانی توندوتیژیی هەرچی زیاتر خۆش دەکات و ئاکامەکەشی ئەو هەلومەرجە سەختەی ژیانی ژنانە کە هەموومان دەیبینین. خەڵکی مافخواز و تێکۆشەری کوردستان و ئێران و بەتایبەت ژنانی وەزاڵەهاتوو بەسەرنجدان بەو ڕاستییەیە کە ئەم ڕژیمە بە سەرچاوەی سەرەکیی تۆخبوونەوەی سەرجەم نابەرابەریی و هەڵاواردن و نەگبەتییەکانی کۆمەڵگادەزانن و لەهەر دەرفەتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەڵک وەردەگرن.   

ژنانی کوردستان و ئێران توانییان دەنگی مافخوازانەی سەرجەم گەلان و چین و توێژە بندەستەکانی وڵات بە گوێی بیروڕای گشتیی جیهان بگەیەنن. ناو و ئاوازەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیی کە ژنان کۆڵەکە و پێشەنگی بوون هەموو سنوورەکانی بەزاند و لەم ڕێگایەشەوە پرسی کورد و گەلانی بندەستی ئێرانی، لە ئاستێکی بەریندا مێدیایی و جیهانیی کردەوە. پارلەمانی وڵاتان و کۆڕوکۆمەڵ و مێدیا بەناوبانگەکانی جیهانی هێنایە سەرخەت و لە سەر ئەم شۆڕشە و ویست و خواستەکانی هاتنە دەنگ و کۆماری ئیسلامیش هەر بەم بەرینییە ولەم ئاستەدا، وەک ڕژیمێکی سەرکوتگەر، کۆنەپەرست و توندئاژۆ ڕسواتر لە پێشوو دەرکەوت. 

خەباتی ژنان لە ئاستی کوردستان و ئێراندا خەباتێکی فرە ڕەهەند و فرەچەشن و دژی هەرچەشنە هەڵاواردنێکە. ئەمە واتە گۆڕەپانێکی پان و بەرینی خەبات بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی و یەکسانی. ئەمەش پاڵپشتی پیاوان و سەرجەم چین و توێژە پێشکەوتنخوازەکانی کۆمەڵگای گەرەکە کە دیسانیش ئاخێزەکەی ساڵێک لەمەوبەر بەرچاوترین نموونە و ئەزموونیەتی. 

ئێستا سەرەڕای سەرجەم دەستکەوتەکانی خەبات، بەلام دیسانیش تا گەیشتن بە دوائامانج کە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و بەرابەرە، ڕێگایەکی دوورودرێژ لەپێشە. ئاماری لەرادەبەدەری توندوتیژی جەستەیی و دەسترێژیسێکسی و دەروونی لە ژیانی ڕاستەقینەی ڕۆژانە و دنیای مەجازیدا،هاوسەرگیریی زۆرەملی کچانی کەم تەمەن و ئاستی بەرینی دیاردەیخۆکوژی لە ناو ژنان و دەیان خەساری کۆمەڵایەتی دیکە ڕۆژانەدەبیندرێن. خەبات دژی ئەم دیاردانە کە لە ژێرسێبەری ڕژیمی ئیسلامیدا بەوپەڕی خۆیان گەیشتوون ڕۆژانە و لە رێگەی زەبروزەنگ و بە دانانییاساگەلی کۆنەپرستانە و دژەژن پاڵپشتی دەکرێن، ئەرکی سەر شانینەک هەربەتەنیا ژنان، بەڵکوو هەموو تاکێکی کۆمەڵگایە.

کۆمەڵە وێڕای ڕێزگرتن لە ٢٥ی نۆڤامبر، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی تووند و تیژیی دژی ژنان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە وەک چۆن بەدرێژایی تەمەنی زیاتر لە نیوسەدەی خۆی، پێشەنگایەتی خەباتێکی  بێوچانی هەموو ڕۆژەی لەپێناو ئازادیی و بەرابەری و لەناوبردنی هەرچەشنە هەڵاواردنێک کردووە و لە سەروبەندی شۆڕشی “ژن، ژیان ئازادی” شدا، بەشدارێکی سەرەکی و هاوتەریب و هاودەنگ و کاراکتەرێکی بەهێز و شوێنداری ڕەوتی ڕووداوەکان وشۆڕشکە بووە، دیسانیش لەگەڵ سەرجەم ژنانی ئازادیخواز و کۆمەڵانی خەڵکی شۆڕشگێڕی کۆردستان بەڵێن نوێدەکاتەوە کە شێلگیرتر لە هەمیشە لەمڕێگایەدا پاڵپشت و هاوخەباتیان بێت.

ژن، ژیان، ئازادی

نا بۆ تووندوتیژیی دژی ژنان

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی

٢٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٣

ناوەندی ڕاگەیاندن 25/11/2023 25/11/2023
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

وتووێژی “گرێتا پڕیڤیترا” لە ڕۆژنامەی “كوریرە دێلا سێرا”،  لە ناسراوترین و پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەکانی  وڵاتی ئیتالیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
وتووێژی “نیوزنەیشن” تیڤی لە واشنگتۆن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 26/06/2025
ژمارە١٩٣ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات
ڕۆژنامە 22/06/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?