پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بۆ مەحکوم کردنی هێرشە موشەکیەکانی سپای پاسداران بۆ سەر هەولێر 
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بۆ مەحکوم کردنی هێرشە موشەکیەکانی سپای پاسداران بۆ سەر هەولێر 
ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بۆ مەحکوم کردنی هێرشە موشەکیەکانی سپای پاسداران بۆ سەر هەولێر 

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2024/01/16 at 3:26 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫3 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

دوێنێ شەو ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاویی بەرانبەر بە ١٥ی ژانویەی ٢٠٢٤ی زاینیی شاری هەولێر پایتەختی حکومەتی هەریمی کوردستان،لە لایەن سپای تیرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، کەوتە بەر پەلامار و هێرشی بەربڵاوی موشەکی  و بە داخەوە زەرو و زیانی گیانی و ماڵی لێکەوتەوە.ئەم هێرشە، لە درێژەی هێرشە موشەکی ودرۆنیەکان و دەستدرێژی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بە مەبستی لەناو بردن و تێکدانی ئاسایش و ئەمنیەتی حکومەتی هەریمی کوردستانە.ئەم دەستدرێژیانە و پێشێلکردنی سەروەری هەریمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە،  بووە بە سیاسەتێکی پێناسەکراوی کۆماری ئیسلامی ئێران.ئێمە بە توندی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە، مەحکوم ئەکەین.

لە ڕاگەیاندنی ٦ی ژانویەی ساڵی ٢٠٢٤ کۆمەڵە،هێرشە درۆنیەکان  بۆ سەر هەولێر کە لەلایەن هێزە نیابەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئەنجام ئەدرا، مەحکوم کرد و هەروەها هەموو لایەنەکانمان ئاگادار کردەوە، هەموو ئەم ئاژاوەگێڕیانە، ڕاستەوخۆ لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئەنجام ئەدرێت.

کۆماری ئیسلامی هەموو ناوچەکەی تووشی شەر،بشێوی و تێرۆریزم و نائەمنی سیاسی کردووە. کۆماری ئیسلامی پاڵپشت و داکۆکیکاری هەموو گروپە تیرۆریستیەکانە، تا دێت، ئاگری شەر و ناسەقامگیری لە ناوچەکە و تەنانەت لە ئاستی جیهانیدا، زیاتر ئەگەشێنێتەوە. ئەم ئەم ڕژیمە دەیەوێت بە پەرەسەندی شەر و خوێن ڕشتن و وێرانکردنی ناوچەکە، تەمەنی مانەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری خۆی، درێژتر بکاتەوە.

هێرشەکانی یەک مانگی ڕابردوو، بۆ سەر هەریمی کوردستان و هێرشە بەربڵاوە موشەکیەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر، پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ هاوپەیمانانی ناوچەیی و هێزە نیابەتیەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ درێژەدان و پەرەپێدان بە شەڕ و ئاژاوەگێڕی و وەستانەوەیە لە بەرانبەر هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژ بە تیرۆر لە کوردستانی باشوور و ناوچەکە.

سیاسەتی لەرزۆک و شەرمنانەی حکومەتی ناوەندی عێراق و هاوپەیمانانی ناوچەیی لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا، لە بەرانبەر دەستدرێژیەکان و ئاژاوەگێڕیەکانی کۆماری ئیسلامی، هۆکارێکی گرینگە بۆ،ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئەم سیاستەی لە ناوچەکە بەردەوام بێت و هەوڵەکانی بۆ ئەم مەبەستە چڕوپڕتر کردوە.

کۆمەڵە وێڕای مەحکوم کردنی چەندین بارەی دەستدرێژیەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەریمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیانبەختکردوان و هیوای زوو چاک بونەوە بۆ برینداران، داوا لە کۆمەڵگای جیهانی و حکومەتی عێراق ئەکات، لە بەرانبەر ئەم دەسترێژیانەی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە بۆ ئەوەی کوردستان و عێراق، توشی شەرێکی ماڵوێرانکەر لە ناوچەکە نەبن و ئاسایش و ئارامی هەریمی کوردستان و عێراق لەوە زیاتر تێکنەدرێت.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی

٢٦ ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویی 

١٦ی ژانویەی ٢٠٢٤ی زاینیی

ناوەندی ڕاگەیاندن 16/01/2024 16/01/2024
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?