ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ و ٢٥ی مانگی فوریە، ڕێکخراوی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست یەکم کۆنفرانسی خۆی لە دوای کۆنگرەی ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری مادرید بەڕێوە برد.
هاوکات ڕۆژێک پێش کۆنفرانس چەندین کۆبوونەوە بە بەشداری ئەندامانی “ئای- ئیس” لەگەڵ کۆمیتەگەلی جیاواز پێک هاتبوون.
کۆنفراس بە وتاری سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز دەستی بە کاری خۆی کرد.
لە کۆنفڕانسەکەدا چەند بابەت و تەوەری جیاواز خرایە بەرباس لە وانە: ڕاپۆڕتی کۆمیتەی ئەندامگیری(ئێتیک)، کۆمیتەی ماڵی و چەند کۆمیتەی دیکە.
هەروەها چەندین بڕگە خرانە بەر دەنگدان، گۆڕانی پلەی سکرتێری گشتی بۆ کۆردیناتۆڕی، ڕاگواستنی دفتەری “ئای- ئێس” لە لەندەنەوە بۆ مادرید لە وڵاتی ئیسپانیا و چەند برگەی دیکە.
لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان خانمی “شانتاڵ” بوو بە کۆردیناتۆڕی نوێی ڕێکخراوی ناوبراو.
لە ماوەی دوو ڕۆژ کۆبوونەوەدا لە لایەن نوێنەرانی بەشدار بوو لە سەر چەندین تەوەری جیاواز وتار پێشکەش بە بەشداربوان کرا. لە بەشی پرسی نێونەتەوەیدا هاوڕێ کەیوان فەرامەرزی لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە لە پەیامێکدا داوای لە ئەندامان و سەرجەم بەشداربووان کرد کە هەنگاوی کردەوەیی و یەکجاری هەڵبهێنن بۆ بە تیرۆریست ناساندنی یەکجاریی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران. لە پەیامی کۆمەڵەدا باس لەوەکرا دەستی کۆماری ئیسلامی لە پشت هەڵگیرسانی شەڕی فلستین و ئیسرائیل، هەڕەشەی حەوسییەکان، کوشتار و تۆقاندنی خەڵکی ئۆکراین بە دڕۆن، ناسەقامگیری و نائارامی لە سوریە، موشەکبارانی کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە عێراق هەروەها سەرکورتی شۆڕشی ژن- ژیان- ئازادی و زۆر وێرانی و کوشتاری دیکە دا هەیە، بۆیە هەر هەنگاوێک لە پێناو بەترۆریست ناساندنی سپای پاسدران لە لایەن هەر لایەنێکەوە بێت کارێگەری دەبێ لە پێناو ئاسایشی نەوەی نوێ.
جێگەی ئاماژەیە گوتارەکەی کۆمەڵە لە لایەن بەشداربووانەوە پێشوازیی بەرچاوی لێکرا.
لە لایەن کۆمەڵەوە هاوڕێیان کەیوان فەرامەرزی و شیوا ڕەدە بەشداری ئەو کۆنفرانسە بوون. لە میانەی کۆنفرانسدا لە تەک چەندین بەرپرس و بەشدار بوو دیدار و چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا.
لەم کۆنفرانسە دا چەندین حیزبی کوردی بەشدار بوون کە لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە وێڕای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕێ زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، هەیئەتێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە سەربەرەستی بەڕێز کاک خالید عەزیزی بەشداریی کۆنفرانسەکە بوون.
لە کۆتایی کۆنفڕانسدا هەموو لایەنە کوردستانییەکان جەختیان لە سەر پێویستیی نوێ کردنەوەی کۆمیتەی کوردستان لە ناو “ئای ،ئێس’دا کردەوە و بڕیار درا کە لە داهاتوودا کۆمیتەی کوردستان چالاکتر لە جاران لە سەر کەیسی کورد هەوڵ بدات.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان
٢٦ی فوریەی ٢٠٢٤