پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: پەیامی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە، ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > پەیامی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە، ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن

پەیامی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە، ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2024/03/16 at 8:38 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫7 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان،

بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردووان و زیندانیانی سیاسی،

هەڵسووڕاوانی نەهێنی، پێشمەرگە کۆنەکان و کەم ئەندامانی سەنگەر،

هۆگران، پێشمەرگە و ئەندام و کادرەکانی کۆمەڵە!

لە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە، چەپکەگوڵی سووری وەفا و خۆشەویستی ئێمەتان پێشکەش!

٢٧ی ڕەشەمە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵەیە. سی و شەش ساڵ پێش ئێستا لە وەها ڕۆژێکدا خەڵکی بێتاوانی شاری هەڵەبجە لە لایەن دەسەڵاتی بەعسەوە کیمیاباران کران و بە داخێکی گرانەوە زیاتر لە پێنج هەزار ژن و منداڵ و پیاوی ئەم شارە و تەنانەت گیانلەبەرەکانی ئەو ناوچەیە بەتێکڕا بوونە قوربانی ئەم کارەساتە. کۆمەڵەش لە ئاکامی ئەم تاوانە دژە مرۆڤانەیە زەبرێکی قورس و جەرگبڕ و لەبیرنەکراوی بەرکەوت.  گوردانی شوان یەکێک لە گوردانە هەرە چالاک و بوێر و لێهاتووەکانی کۆمەڵە بوو کە تا ئەو کات بە سەدان چالاکی سەرکەوتوو و حەماسەی خولقاندبوو. بەداخەوە لەو دەمەدا لە نزیک ئەو ناوچەیە جێگیر دەبن و ئەوانیش دەکەونە ژێر کاریگەری کیمیاباران و ژەهراوی بوون. ئەم کارەساتە لە کۆتاییەکانی شەڕی ئێران و عێراق وەک دوو وڵاتی مڵهوڕ و کۆنەپەرەست و شەڕخوازدا ڕوویدا.

هاوڕێیانی گوردانی شوان سەرەڕای هەوڵ و تەقالایەکی زۆر بۆ دەرباز بوون لەو دۆخەو لە کاتی پەڕانەوە لە چۆمی پڕخرۆشی سیروان دەکەونە کەمینی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و لە ٢٧ی ڕەشەمەدا تووشی شەڕێکی قورس، دەستەویەخە و نابەرابەر دەبن. زۆربەی هاوڕێیانمان سەرەڕای ژەهراوی بوون، نەخەوتن و ماندوویەتییەکی زۆر، پاش شەڕێکی سەخت و قارەمانانە، لە سەنگەردا گیانیان بەخت کرد و ژمارەیەکیشیان بە برینداری و نیوەگیان بەدیل گیران و لە دوای ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر ئیعدام کران، سەرئەنجام بۆ جارێکی دیکە خوێنی کۆمەڵە و خەڵکی ڕۆژهەڵات لەگەڵ باشوور تێکەڵ بە یەک بوو.

ئەم ڕۆژە تاڵە وەک ڕۆژی شەهیدانی کۆمەڵە ناودێر کراوە تاکوو وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی ئەو ئازیزانە، ڕێز لە خەبات و گیانبازی هەموو ژنان و پیاوانی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە بگرین کە لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی ئەم حیزبە و کوردستان گیانی ئازیزیان پێشکەش بە خەڵک و نیشتمان کرد. ئەوان بە مەرگی خۆیان بوون بە ئیلهام بەخش و ڕێپیشاندەرانی نەسلی دوای خۆیان و ئەم بازنەی خۆڕاگری و سەربەرزییە تا ئێستاش بەردەوامە. هەزاران ئەستێرەی سوور و چوار پێشمەرگەی قارەمانی کۆمەڵە کە ماوەیەک پێش سەربەرزانە بەرەوپیری سێدارە ڕۆیشتن وەک دوانموونە، بە چەکی ئیرادە و بە خوێن و بە کردەوە سەلماندوویانە ئەم کاروانە تا سەرکەوتن ڕاناوەستێ و ڕووناکی ئەم ئەستێرە گەشانە، ئاسمانی شەوەزەنگمان هەتاکوو بەربەیانی خۆرهەڵات بۆ ڕوون دەکاتەوە.

ئەم ڕۆژە، ڕۆژی بێ هیوایی و شیوەن و ماتەمین و دەستەوئەژنۆ دانیشتن نییە، بەڵکوو ڕۆژی ڕێزگرتن لە قارەمانییەتی ئازیزترین ڕۆڵەکانی کوردستانە کە وا لە سەنگەری بەرگەری ڕەوای چەکدارانە یان لە ڕیزەکانی خەباتی نەهێنی و لەسەر شەقام، یان لە ژێر سەرکوت و زیندان و ئەشکەنجە و سێدارەدا گیانیان بەخت کردوە. ڕۆژی پەیمان نوێکردنەوەیە لەگەڵ ڕێباز و ڕێگا و ئامانجی بەرزیان. ڕۆژی ڕێزگرتن لە هەموو ئەو بنەماڵانەیە کە بە شانازییەوە ئازیزترین کەسەکانی خۆیان پێشکەش بە ڕێبازی ڕزگاری و نیشتمانپەروەری و عەداڵەت و مرۆڤایەتی کردوە. لەم ڕۆژەدا کە هاوکاتە لەگەڵ نەورۆز و نوێی بوونەوە، رێبوارانى رێگەى پڕ لە شانازى گیانبەختکردووان و خەڵکی ئەمەگناس، گڵکۆی شەهیدان بە گوڵی سوورەوە دەڕازێننەوە و سەردانى بنەماڵەى سەربەرزى گیانبەختکردووان دەکەن و پەیمانیان لەگەڵ نوێدەکەنەوە.

لاوان و ژنان و پیاوانی کۆڵنەدەر و سەربزێوی کوردستان!

پاش ئەم هەموو ساڵە و ئەم هەموو کارەساتانەی بەسەر کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕەوای گەلی کورد هاتووە، ئێستا کۆماری ئیسلامی و دوژمنانی ئێمەن کە چۆکیان شکاوە و هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەو ئاراستەیەن کە دوایین ساڵەکانی مانەوە و ژیانیان تێپەڕ دەکەن. جیا لە دەیان قەیرانی چارەهەڵنەگری دەرەکی و ناوخۆیی، کۆماری ئیسلامی بەتایبەت لەدوای شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی هەموو هیوایەک بۆ مانەوە و هەموو سەرچاوەکانی ڕەوایی لەدەستداوە و چیتر توانای نییە خۆی لە هەمبەر خواست و ورە و وزەی جەماوەری مافخواز، دادخواز، ناڕازی و وەزاڵەهاتوو ڕاگرێت. لە بەرامبەردا ئێمەش یەکڕیزتر، بەئەزموونتر، بە ورەتر و بە وزەیەکی زیاتر لە جاران وا خەریکین بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون و گەشاوە هەنگاو دەنین. بایکۆتی بەرینی بە ناو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی و کارناواڵی ڕەنگاوڕەنگ و یەکگرتووی نەورۆزی کوردستانی ڕۆژهەڵات جارێکی تر بە هەمووانی پیشاندا کە کوردستان سەنگەری خۆڕاگری و مەکۆی ژن، ژیان، ئازادییە. جێی خۆیەتی لەم ڕۆژەدا ڕێزی تایبەت بگرین لە شەهیدان و خەسارلێکەوتوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و بنەماڵە سەربەرز و ڕووسوورەکانیان کە بە فیداکاری و بوێری و قارەمانەتییەوە، سیمایەکی پڕشنگدار و پێشکەوتوو و پێگەیشتوویان لە کوردستان وێنا کرد و دەنگی خواست و ئیرادەی کوردیان هەتا سەرانسەری ئێران و جیهان بەرز کردەوە. لەم ڕۆژەدا جارێکی تر ناو و یاد و ڕێگای هەموو گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەرز و بەنرخ ڕادەگرین و لە فیداکاری و لەخۆبردوویی  و گەورەیی بنەماڵەکانیان ورە وەردەگرین. هەروەها لەگەڵ بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردوان پەیمان نوێ دەکەینەوە کە خەبات و گیانبازی ڕۆڵەکانی ئێوە بەرحەق و ڕەوا بووە و دڵنیاتان دەکەینەوە سەنگەری خۆڕاگری ڕۆڵەکانتان بە تێکۆشانی بێ وچانی هەزاران هاوڕێی ماندوویی نەناس و نەبەزیو و نەتەزیو بەقایمی ڕاگیراوە.

کۆمەڵە هەوراز و نشیوی زۆری بەخۆیەوە دیوە، بەڵام قەت چۆکی دانەداوەو پشتئەستوور و پشتبەستوو بە هێزی جەماوەر و، بەپشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، سەرەڕای هەموو کۆست و تەگەرەکان بەهێزتر و شێلگیرتر لە جاران درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆی دەدا و هەتا ڕۆژی سەرکەوتن لە هیچ جۆرە چالاکی و گیانبازییەک لە ڕێگای مافەکانی گەلی کورد و سەربەستی نیشتمان و بەها مرۆڤایەتییەکان هەدا نادا. هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە هێزی ئێوەی جەماوەر و خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و لە ڕۆژی پێویستدا، جارێکی دیکە دێتەوەوە دەست لە ملان و دەست لە نێو دەستی ئێوە، ئەرک و نەخشی مێژوویی خۆی بەڕێوە دەبات و بە پاڵپشتی ئێوە شایی و زەماوەندی سەرکەوتنی یەکجاری دەگێڕێت.  هیوادارین گەلی کورد و حیزبەکانی بە یەکگرتوویی و هاوخەباتی و پاڵپشتی یەکتر و زیاتر، ڕەوتی ڕووخان و داڕمانی کۆماری ئیسلامی خێراتر بکەن و ئاوات و ئامانجی هەموو گیانبەختکردووانی کوردستان و کۆمەڵە، هەرچی زووتر بێتە دی. بەڵێن بێت تا دواهەناسە ڕێبواری ڕێگای شەهیدان و درێژەپێدەری ڕێبازی شکۆداریان بین.

بەرز و بەڕێز بێت یادی هەموو گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و کوردستان

سەرکەوێت خەباتی ڕەوای گەلی کورد

بڕووخێت ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە

٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی

١٦ی مارسی ٢٠٢٤ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 16/03/2024 16/03/2024
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

وتووێژی “گرێتا پڕیڤیترا” لە ڕۆژنامەی “كوریرە دێلا سێرا”،  لە ناسراوترین و پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەکانی  وڵاتی ئیتالیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
وتووێژی “نیوزنەیشن” تیڤی لە واشنگتۆن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 26/06/2025
ژمارە١٩٣ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات
ڕۆژنامە 22/06/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?