پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی هاوڕێ شوعەیب زارعی
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕێوڕەسمەکان > ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی هاوڕێ شوعەیب زارعی
ڕێوڕەسمەکان

ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی هاوڕێ شوعەیب زارعی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2024/03/18 at 12:42 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە
لیستی وێنەکان 1/4
photo_2024-03-17_21-26-10
photo_2024-03-17_21-26-12
photo_2024-03-17_21-26-13
photo_2024-03-17_21-26-14

کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان،
بنەماڵەی سەربەزی گیانبەختکردووان،
کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی کۆمەڵە،

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە رایدەگەیەنین کە دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦ی رەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی هاوڕێ شوعەیب زارعی ئەندام و پێشمەرگەی دڵسۆز و فیداکاری کۆمەڵە كە لەلایەن بەکرێگیراوێکی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ئاوایی زەرگوێزەڵە نزیک لە شاری سلێمانی تێرۆرکرا، ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٧ی رەشەمە كە هاوڕێكەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی گیانبەختكردوانی گوردانی شوان و ڕۆژی شەهیدانی كۆمەڵە، لە رێورەسمێکی شایستەدا و بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و ئەندام وپێشمەرگەكانی کۆمەڵە و خەڵکی سلێمانی و ئاواییەکانی دەوروبەری زەرگوێز و کۆمەڵێک حیزب و لایەنی سیاسی رۆژهەڵات و باشوور، لە گۆڕستانی زەرگوێزەلە وەك تەرمی نوێترین گیانبەختکردووی کۆمەڵە ئەسپەردە کرا.
کۆماری ئیسلامی کە لە لێواری هەڵدێری دواساتەکانی تەمەنی خۆیدایە بە باشی دەزانێت هەم لە ناوخۆی وڵات و هەمیش لەناوچەکە و تەنانەت لە ئاستی جیهانیش هیچ جێگەو پێگەیەکی نەماوە و هەربۆیە وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی دەستی داوەتە تێرۆر و گرتن وکوشتن لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات كە تێرۆری هاوڕێ شۆعەیب نوێترین نمونەی جەنایەتەكانییەتی.
هەرچەند دەستی رەش و تێرۆری کۆماری ئیسلامی هاوڕێیەكی ئازیزی لێرفاندین، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەهەزاران لاوی خوێنگەرمی ئەم نیشتمانە بە گوڕوتینتر لە هەمیشە درێژە بە رێبازی پیرۆزی هاوڕێ شوعەیب دەدەن و خەوی ئاسوودەیی لە چاوی دوژمن و نەیارانی خەڵكی كوردستان و کۆمەڵە دەزڕێنن.
ئێمە وێرای مەحکوومکردنی ئەو کارە دژە مروویی و قێزەونەی کۆماری ئیسلامی داوا لە سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور و ناوەندەكانی مێدیایی ئازاد و سەرجەم رێکخراوە ناخۆیی و جیهانییەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە لە ئاست كردەوەی لەوچەشنەی کۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبن و سنوورێك بۆ ئاجێندا تێرۆریستییەكانی كۆماری ئێسلامی دابنێن.
بەرز و بەڕێز بێت ناو و یادی هاوڕێ شۆعەیب زارعی و سەرجەم گیانبەختكردووانی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی كوردستان .
ناوەندی ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران .
٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
١٧ی مارسی ٢٠٢٤ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 18/03/2024 17/03/2024
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٠
ڕۆژنامە 21/04/2025
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٨٩
ڕۆژنامە 27/03/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دۆخی ورمێ
ڕاگەیاندن 24/03/2025
ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 16/03/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?