پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: سپاسنامەی کۆمەڵە ڕوو لە خەڵک و جەماوەری وریا و خەباتکاری کوردستان
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > وتار > سپاسنامەی کۆمەڵە ڕوو لە خەڵک و جەماوەری وریا و خەباتکاری کوردستان
وتار

سپاسنامەی کۆمەڵە ڕوو لە خەڵک و جەماوەری وریا و خەباتکاری کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2024/06/29 at 11:41 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫3 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

دووپاتبوونەوەی «نا»یەکی گرینگ و بەهێزی دیکە لە کوردستان بەرانبەر بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی

جەماوەری بە هەڵوێست و سەربەرزی کوردستان،

چین و توێژە جیاوازەکان و چالاکانی کۆمەڵگای مەدەنی، 

ڕۆژی ٨ی پووشپەڕ، ڕۆژی بەڕێوەچوونی گاڵتەجاڕی بەناو هەڵبژاردن لە ئێران بوو. سەرەڕای هەموو فرت و فێڵ و هەوڵەکانی ڕژیم بە مەبەستی ڕاکێشانی خەڵک بۆ بنکەکانی دەنگدان، ڕێژەی بەشداریی کەمترین ئاستی لە مێژوودا تۆمار کرد. ئەم بایکۆتە بێ وێنە و مانادارە، لە کوردستان بە هەموو پارێزگاکانیەوە تەنانەت بە بەراوەرد لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی ئێران زۆر کەمتر و بەرچاوتر بوو. کوردستانی ڕۆژهەڵات وەکوو یەکێک لە سەنگەرە پتەوەکانی بەرەنگاری و وەستانەوە دژ بە دەسەڵاتی سەپێندراوی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و کوردستان، بۆ جارێکیتر  یەکڕیز و یەکگرتوو دژ بە پیلانێکی تری ئەم ڕژیمە وەستایەوە و بە بایکۆتی بەرین و بەرفراوانی بەناوهەڵبژاردن، ئەم ڕاستیە حاشاهەڵنەگرەی وەبیر هەمووان هێنایەوە کە کورد وەکوو نەتەوەیەکی خاوەن هەڵوێست، مافخواز و پێشکەوتنخواز بە هیچ شێوەیەک لەبەرانبەر خواست و ویستەکانی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ و ناکارامە ملکەچ نابێت و، کردەوە و دژەکردەوەی پێویست و سەرکەوتووانەی دەبێت. 

لە ٨ی پووشپەڕدا دەنگی «نا»یەکی بەرز و سەدجارەی کوردستان بە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیەندرا. ئەم سەرکەوتنە گرینگە، بەرهەم و دەستکەوتی زیاتر لە چوار دەیە چالاکی و خەبات و قوربانیدانی گەلی کورد و، وەفایەک بوو بۆ خوێنی شەهیدان و ڕەوتی چەندین ساڵەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە مەیدانی خەباتی سیاسی و مەدەنیدا. خەڵکی کورد جارێکی دیکە نیشانی دا کە کۆماری ئیسلامی لە کوردستان هیچ چەشنە پێگە و ڕەواییەکی نییە و، تەنانەت گەمەی ڕێفۆرمخواز و بناژۆخوازیش هیچ لەم ڕاستییە ناگۆڕێت.

جێگای خۆیەتی بە ناوی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەوە وێرای پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە هەموو خەڵکی دڵسۆزی کوردستان، سپاسی تایبەتی ئەم کردەوە و هەڵوێستە هوشیارانە و پێشکەوتنخوازانە بکەین و، داواکار بین تاکوو بە هاودەنگی و پپێکەوەبوونی هەرچی زیاتر، پێکەوە خولی دووهەمی ئەم شانۆگەرییەش هەروا سەرکەوتووانە و چالاک لە ئێران و کوردستان بایکۆت بکەین و بەم شێوەیەش دەنگی بەرز و دلێری هەمیشەیی کوردستان بۆ وەستانەوە دژ بە ڕژیمێکی تاوانبار و تاوانکار دووپات کەنەوە. خەبات و وەستانەوەی مەدەنی ئێمە هێمای ڕەوابوونی خەبات و بەرەنگاری ئێمەیە بەرانبەر بە ناوەڕۆک و فۆرمی ئەم دەسەڵاتە تۆتالیتێر و پاوانخوازە.

سەرکەوێت خەباتی بێوچانمان

ژن، ژیان، ئازادی

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی 

٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاویی

٢٩ی ژوئەنی ٢٠٢٤ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 29/06/2024 29/06/2024
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?