بەناوی ژن ژیان ئازادی
خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان
ژنان و لاوانی ئازادی خواز
۲۵ی خەرمانان دووهەمین ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و دەستپێکی شۆڕشی ژن ژیان ئازادییەو
بەم بۆنەوە بە ناوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات و کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین وەکوو هەمیشە کە لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی و سیاسەتە نگریسەکانی ڕاوەستاوین و خۆڕاگریمان کردووە، ئێستەش لە دووهەمین ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی “ژینا ئەمینی” بۆ جارێکی تر ناڕەزایەتی و هەڵوێستی خومان بەرانبەر بە حکومەتی جینایەتکار و منداڵکوژی کۆماری ئیسلامی پیشان بدەین و بە یەکگرتوویی و هاودەنگی زیاتر لە ڕۆژی ۲٥ی خەرمانان بە داخستنی دووکان و بازاڕەکان و کۆبوونەوە لەسەر گۆڕی شەهیدانی شۆڕشی ژینا،مانگرتنی گشتی ڕابگەینین و
یادوو و ناوی شەهیدانی ئەم شۆڕشە بەرز ڕابگرین و پەیمانیان لەگەڵ نوێ بکەینەوە.
بژی یەکگرتووی و یەک دەنگی خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان
بڕۆخێ کۆماری دژە مروڤی ئیسلامی ئێران
کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات
۲۳خەرمانانی ۱۴۰۳