پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی یەکەمی کۆمەڵە
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی یەکەمی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی یەکەمی کۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2024/12/05 at 10:20 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوو یەکەمین پلێنۆمی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە، هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٦ بە بەشداریی کۆی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی بەڕێوەچوو و سەركەوتوانە کۆتایی بە ڕاسپاردە و ئەرکەکانی خۆی هێنا.
 
پلێنۆم بە خولەکێک بێدەنگی بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی سەرجەم شەهیدانی کۆمەڵە و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان دەستی بەکار کرد. لەدوای ڕاگەیاندنی ئەجێندا و ڕیزی بەرنامەی کارەکانی پلێنۆم، سکرتێری گشتیی وێڕای پیرۆزبایی لە هاوڕێیانی سەرکردایەتی و شیکارییەک سەبارەت بە چاوەڕوانی و شێوەکاری کۆمیتەی ناوەندیی، لێکدانەوەیەکی پوختی بۆ پرس و بابەتە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان و ئێران کرد. دوایین گۆڕانکارییە ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانییەکان تاوتوێ کرا و لەسەر ئەولەوییەت و پێویستییەکانی کار و ئەرک لە دەوری داهاتوو جەخت کرایەوە.
 
لە بەشێکی دیکە لە دەستوور جەلەسەی پلێنۆمدا، بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی ١٦ خرانەوە بەر باس و وروژێندران. لەم پێوەندییەدا چەندین لێژنەی تایبەت بە مەبەستی بەدواداچوون و جێبەجێ کردنی ڕاسپاردە و پەسەندکراوەکانی کۆنگرە دیاریی کران تا لە مەودایەکی دیاریکراو ئەرکەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن.
 
لە درێژەی بەرنامەی کاری پلێنۆم،  دەفتەری سیاسی کۆمەڵە پێکهاتوو لە حەوت کەس, بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردران. هەروەها هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە لە لایەن سکرتێری گشتییەوە وەک جێگری سکرتێر ناسێندرا و دەنگی متمانەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی وەرگرت.
 
لە بەشی کۆتاییدا دەقی هەموارکراوی چەند بڕیارنامەیەکی کۆنگرە خرایەوە بەر دەنگدان و پەسەند کران. هەروەها ئاییننامەی ناوخۆیی کۆمیتەی ناوەندیی و هەندێک پرس و بابەتی تایبەت بە مێکانیزم و چۆنیەتی کۆی چالاکییەکان بە مەبەستی هاوئاهەنگی زیاتر لە نێوان سەرکردایەتی، لە لایەن هاوڕێیانی سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندییەوە بە ئاگاداری پلێنۆم گەیەندرا.  
یەکەمین پلێنۆمی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٦ی کۆمەڵە، لەدوای ئاڵوگۆڕی بیروڕا و قسەوباسێکی تێر و تەسەل، بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و تەبایی، بە سەرکەوتوویی کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.
 
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی
٥ی دێسامبری ٢٠٢٤ی زایینی
١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاویی

ناوەندی ڕاگەیاندن 05/12/2024 05/12/2024
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٠
ڕۆژنامە 21/04/2025
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٨٩
ڕۆژنامە 27/03/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دۆخی ورمێ
ڕاگەیاندن 24/03/2025
ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 16/03/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?