پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا
ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2025/01/20 at 12:49 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫3 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
لە بارودۆخێکدا که گرانی و بێکاری و نەداری و دەیان کێشە و گرفتی ئابووری، خزمەتگوزاری و نەبوونی هەر چەشنە ئازادییەکی سیاسی بەربینگیان بە کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران گرتووە، ڕێژیمی ئێران، لەبری وەڵامدانەوە بە ویست و داخوازییەکانی جەماوەر، شمشێری لە دژی زیندانیانی سیاسی لە ڕوو بەستووە و حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەیان تێکۆشەری سیاسی لە کوردستان و سەراسەری ئێران دەرکردووه‌. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بە تایبەت بەهۆی مەترسیی لەسێدارەدانی “پەخشان عەزیزی” و “وریشە مورادی”، پێوستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە هەڵبگیردرێت لە پێناو ڕزگارکردنیان لە پەتی سێدارە. یەکێک لەم هەنگاوانەش بریتییە لە بەڕێوەچوونی مانگرتنێکی گشتی لە کوردستان.
مانگرتنی گشتی و جەماوەریی لە کوردستان بەردەوام وەک ڕێکارێکی بەرەنگاریی مەدەنی لە کاتە هەستیارەکاندا بووەتە نەریتێکی جێکەوتوو لە کۆمەڵگەی پێشکەوتووی کوردستاندا. ئەمڕۆ که لە بەردەم یەکێک لەو کاتە مێژووییانەداین، پێویسته ئیرادەی جەماوەری لە بزووتنه‌وه‌یه‌کی شایستەدا خۆی نیشان بداتەوە بۆ ئەوەی پێش بە تراژێدیایەکی دیکە بگرێت و گیانی کۆمەڵیک مرۆڤ کە هیچ کردارێکیان جگە لە خۆشەویستی خەڵک و خەبات لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا نەبووە، لە پەتی سێدارە ڕزگار بکات. بێگومان ئەو یەکگرتوییەی جەماوەر کە لە شێوازێکی مەدەنی و ئاشتیانەدا خۆی دەنوێنی، دەتوانێت جارێکی دیکە هەروەک چۆن لە شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا، کوردستان خاوەنی پەیامی خەبات و خۆڕاگری بۆ هەموو کۆمەڵانی خەڵک لە سەرتاسەری ئێران بوو، دووپات ببێتەوە. ئەم حەرەکەتە لە هەمان‌کاتدا بەدەنگەوەهاتنێکە بۆ ئەو زیندانییە سیاسییە تێکۆشەرانەی کە هەموو ڕۆژانی سێشەممەیەک لە زیاتر لە ٣٠ زیندانی ئێران، بە مانگرتنی بوێرانەی خۆیان، دروشمی “نا بۆ لەسێدارەدان” بەرز دەکەنەوە.
ئێمە ئه‌و حیزب و لایەنە سیاسییانه‌ی که‌ ناومان له‌م ڕاگه‌یاندراوه‌ هاوبه‌شه‌دا هاتووه‌، داوا لە هەموو جەماوەری تێکۆشەری کوردستان دەکەین کە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی ڕێبەندان، لە هەموو کوردستان لە مانگرتنێکی گشتی لە دژی حوکمی لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانمان بەشدار بن و هەروەها سەرجەم ناوەندەکانی کار، بازاڕ و خوێندن دابخرێن. بەمجۆرە هێزی یەکگرتووی جەماوەر لە پێناو دابینبوونی ئامانجی سیاسی و ئینسانی خێرادا، نیشان بدرێتەوە.
ئەم هەنگاوە پێشگیرانەیە دەرفەتێکە بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان و لە هەمان‌کاتدا ڕێگریکردنە لە تازییەباربوونی زیاتری بنەماڵەکان. با جارێکی دیکە نیشانی بدەینەوە کە کوردستان لە بەرامبەر وەها حوکم گەلێکی نامرۆڤانەدا بێدەنگ نابێ و هەڵوێستی دەبێت.
بژی یەکگرتوویی و یەکدەنگیی جەماوەریی لە کوردستان.

  • پارتی ئازادیی کوردستان
  • پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان پژاک
  • کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
  • حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
  • کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
  • کۆمەڵەی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران
ناوەندی ڕاگەیاندن 20/01/2025 20/01/2025
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?