پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان
ڕاگەیاندن

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2025/01/22 at 6:23 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان لاپەڕەیەکی پڕشنگداری دیکە لە مێژووی خەباتی ڕەوا و عەداڵەت خوازانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەڵدرایەوە. بانگەوازی مانگرتنی گشتی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە چەندین حوکمی ناڕەوای لەسێدارەدان بە هیممەتی ژنان  و پیاوانی ئازادیخواز لە کوردستانی سەربەرزەوە، سەرەڕای هەڕەشە و ترساندن و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست کاریگەری نەبوو و وەڵامێکی لێبڕاوانەی وەرگرتەوە.
بەم بۆنەوە، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان پێشکەش بە جەماوەری شۆڕشگێڕی کوردستان دەکەین کە ئەم ئەزموونە مێژووییەیان بەسەرکەوتن گەیاند. ماندوونەبوونی لە سەرجەم ئەو تێکۆشەرانە دەکەین کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەوپەڕی جۆش و خرۆش و ماندوویی نەناسی و بێوچان، هەموو کاتی خۆیان خستە خزمەت سەرکەوتنی ئەم مانگرتنە گشتییە شکۆدارە، دەستیان بەگەرمی دەگوشین. هەروەها ڕێز و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم ئەوکەس و لایەنە سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتییانە دەکەین کە شانازی بەشداریکردن لە ڕێکخستن و بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەم مانگرتنەیان هەبووە.
پەیامی سیاسی ئەم مانگرتنە گشتییە ڕوون و ئاشکرایە:
_ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هیچ چەشنە ستەم و ناعەداڵەتییەک بە بێ مقاومەت و خۆڕاگری بەسەریاندا تێپەڕ نابێت.
ئەم مانگرتنە جارێکی تر، سیمای جەماوەریی بوون و کۆمەڵایەتی بوونی خەباتی خەڵکی کوردستانی له دژی ستەمکاری و  بۆ ئازادی و بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بە ڕوونی بە خەڵکی دنیا نیشان دا. سەرکەوتنی ئەو مانگرتنە لە هەمانکاتدا پەیامێکیش بوو بۆ هەموو ئەوانەی کە ڕادەی پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە حیزبە سیاسییەکانی چالاک لە کوردستان، بە کەم دەگرن و ئەو ڕاستییە لەبیر دەبەنەوە کە مێژوو لەگەڵ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. مانگرتنی گشتی ئەمڕۆ ٣ی ڕێبەندان، یەکێکە لە مەیدانەکانی درووستکردنی ئەو مێژووە.
جاریکی تر سپاسی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وجەماوەری یەکگرتوو دەکەین کە ئەو سەرکەوتنەیان مسۆگەر کرد.
 

  • پارتی ئازادیی کوردستان
  • پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک
  • کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
  • حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
  • کۆمەڵە_ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
ناوەندی ڕاگەیاندن 22/01/2025 22/01/2025
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?