پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە

Komalamedia
دوابەڕۆژکردنەوە: 2025/06/21 at 12:19 AIM:
Komalamedia
بڵاوکردنەوە
‫4 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

خەڵکی تێکۆشەری کوردستانی ڕۆژهەڵات،

بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردووان، زیندانیانی سیاسی،

تێکۆشەرانی دێرین و خەباتکارانی نهێنی،

پێشمەرگە فیداکارەکانی کۆمەڵە!

 دۆستان و دڵسۆزانی کۆموڵە،

٤٧ ساڵ لەوە پێش و لە ٣١ی جۆزەردانی ١٣٥٧ی ھەتاویی، ھاوڕێ “سەعید موعینی” ناسراو بە “خانە” شان بە شانی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لە شەڕێکی نابەرابەر لەگەڵ ھێزەکانی ڕژیمی بەعسی عێراق، گیانی ئازیزی بەخت کرد و  بەم بۆنەوە، ٣١ی جۆزەردان وەک ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە ناودێر کرا.

پەیامی ئەمساڵی پێشمەرگەی کۆمەڵە، لەکاتێکی جیاواز و هەستیاردا بەدەستتان دەگات. ڕەوتی رووداوەکان و شەپۆلی گۆڕانکارییە گەورەکان، ئاخرجار کەنارە ئارامەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی تێپەڕاند و گەیشتە تاران و، لە ئاکامی سیاسەتە خۆسەپێن و شەڕانگێز و تێکدەرانەکانی ڕژیم، ئەو وڵاتە تووشی شەڕێکی دەرەکی ڕاستەوخۆ و قورس و وێرانکەر بووە.

هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، ئاوێنەی باڵانوێنی ئیرادەی سەربەستی و خۆڕاگریی نەتەوەیی و، پارێزەری ماف و بەرژەوەندیی خەڵک و نیشتمان بووە. هێزێکی ڕێکخراو و تەیار و هەڵقوڵاو لە دڵی کۆمەڵگا کە وەک باسکی بەرگری و بەرەنگاریی، بەو پەڕی توانا و فیداکاری و لەخۆبردووییەوە، لەهەموو بەشەکان و بوارە جیاوازەکانی گۆڕەپانی خەبات چالاکی نواندووە. لەو پێناوەشدا بە هەزاران شەهید و کەمئەندام و قوربانی داوە و لە ھەموو سەنگەرەکانی خەباتدا لەوانە شاخ، شار، گوند، زیندان و ھتاد دەوری چالاک و کاریگەری هەبووە.

خەباتی پێشمەرگانەی کۆمەڵە هاوشێوەی هەموو سەرهەڵدانەکانی دژ بە زۆرداری و چەوساندنەوە و هاوشانی هەموو جووڵانەوەی بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی دونیا، خەباتێکی جەماوەریی و پشتبەستوو بە هێزی خەڵک، بە پشتیوانی و لە پشتیوانی خەڵک بووە.  بۆیەش هەرکات کە پێویست بێت، لەپێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی نەتەوە و نیشتمان، ئامادەیە، خۆی ڕێکدەخا و خۆی تەیار دەکا.

لەوانەیە ئەم بارودۆخە هەستیار و چارەنووسسازە، وەک هەلێکی لەبار بۆ ڕزگاربوون لە دەسەڵاتی نگریسی کۆماری ئیسلامی و هاتنەدی ڕۆژی سەربەستی نەتەوەکەمان بێتە هەژمار. بۆیە، پێویستە هەموو لاو و ژن و پیاوێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە هەموو مەیدانەکاندا بە ئەرکی مرۆڤانە و مێژوویی خۆیان هەستن و خزمەت بە نەتەوە و نیشتمانی خۆیان بکەن.

خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات!

ئەمڕۆکە هەمووتان لە شوێنی خۆتانەوە و لە مەیدانی  خەباتدا پێشمەرگەن و پێشمەرگایەتی دەکەن. دڵنیاتان دەکەینەوە، ڕۆڵەکانتان وریاتر و ئامادەتر لە هەموو کات لە ڕیزە جوراوجۆرەکانی خەباتدا چالاکن و لە ئەگەری پێویست یان سازبوونی هەڕەشە و مەترسییەک بۆ سەر بەها و ماف و ئامانجەکانتان، ئازایانە و شێلگیرانە دێنە مەیدان و ئەرکی پارێزگاری لە کیان و کەرامەت و ماف و گیانی خەڵک و نیشتمان بەجێ دەهێنن، لەو پێناوەشدا ئامادەی هەمووجۆرە قارەمانییەتی و گیانبازییەکن.

کوڕانی و کچانی خوێنگەرمی کوردستانی ڕۆژهەڵات!

کۆمەڵە حیزبی دوێنە و ئەمڕۆ و سبەی ڕۆژی خۆتانە و بە پەیوەستبوون بە ڕیزەکانی، حیزبی پێشەنگی خۆتان و خەڵکەکەتان بەهێزتر و مەیدانی بەرەنگاریی ئاوەدانتر بکەنەوە. داواتان لێدەکەین بە ڕێزەکانی پڕ لە شانازی کۆمەڵەوە پەیوەست بن و ئاسۆی ئاوات و ئارەزووەکانتان لەم ھێزەدا ببیننەوە. کۆمەڵە، لەسەر پشتیوانی و خاوەندارییەتی لە ماف و ویستی ئێوە و خەڵکی کوردستان، زیاتر لە ٥ دەیە چالاک و پێداگر خەباتی کردووە، لەم ساتەوەختە تایبەتەشدا شێلگیرتر و قایمتر و پتەوتر لە هەمیشە، بۆ گەیشتن بە ماف و ئامانجەکانتان تێدەکۆشێت.

ئاسۆمان ڕوونە، سەرکەوتن بۆ ئێوەیە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی

٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی

٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢٥ی زایینی

TAGGED: ٣١ی جۆزەردان, ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە, پێشمەرگە, پێشمەرگەی کۆمەڵە, ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە, کۆمەڵە
Komalamedia 21/06/2025 21/06/2025
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?