پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

Komalamedia
دوابەڕۆژکردنەوە: 2025/06/26 at 3:52 PM
Komalamedia
بڵاوکردنەوە
‫5 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

ڕاگەیاندنی کۆمەڵە:

سەبارەت بە پێویستیی هەنگاوی خێرا و کاریگەر لە دژی سەرکوتی ناوخۆیی

پاش ڕاگەیاندنی ئاگربڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، نیگەرانییەکی زۆر لە ئارادایە کە کۆماری ئیسلامی بە ئامانجی پەردەپۆشکردنی شکستە هەواڵگری و سەربازییەکانی و قەرەبووکردنەوەی دەسهەڵاتی لەدەستچووی خۆی، پەنا بۆ سەرکوتی بەربڵاو و توندوتیژیی سیستماتیک لە دژی هاووڵاتیان ببات. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە سەرەتای دەستپێکی شەڕەوە، سەدان کەس بە تۆمەتی وەک “هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل”، “تێکدانی ڕای گشتی” و چەند تۆمەتێکی دیکەی هاوشێوە، بە شێوازی سەرەڕۆیانە دەستبەسەرکراون و بە زۆر ڕفێندراون.

هاوکات لەگەڵ ئەم کردەوە توندوتیژیانەدا، پارلمانیش بە پەسەندکردنی “کلیات طرح دو فوریتی” لە ژێرناوی “چڕکردنەوەی سزای هاوکاریکردن لەگەڵ ئیسرائیل و دەوڵەتانی دوژمنکار”، کۆمەڵێک کردەوەی بەرفراوانی هاووڵاتییانی لە ژێر سەردێڕی “افساد فی الأرض” بە تاوان ناساندووە. ئەو تۆمەتانەی کە بەپێی یاساکانی ئێستا دەتوانن ببنە هۆی زەوتکردنی ژیان و دەرکردنی سزای لەسێدارەدان. لەگەڵ پەرەسەندنی ئەو جۆرە توندوتیژییە سیستماتیکانە، ترسی ئەوە هەیە بە زوویی هاووڵاتیانی ئاسایی بەبێ دەستەبەرکردنی هیچ جۆرە ڕێوشوێنێکی یاسایی و ڕەچاوکردنی مافی تۆمەتبار، بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، سەرەڕۆیانە دەستبەسەر بکرێن و دوای وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجەدا، لەسێدارە بدرێن.

بێ گومان دەسهەڵاتدارانی ئێران و سیاسەتە شەڕخواز و فراوانخوازیەکانیان هۆکار و فاکتەری سەرەکی هەڵگیرسانی ئەم شەڕەن. ڕژیم بە دروشمی لەناوبردنی ئیسرائیل و پەرەسەندنی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکان و پاڵپشتیکردنی گرووپە بە وەکالەتەکان، ئاگرێکی لە ناوچەکە هەڵگیرساند کە خۆی لە لێکەوتەکانی ڕزگاری نەبوو. گەلی ئێران لە سەرەتا و درێژەی ئەم شەڕەدا هیچ ڕۆڵێکی نەبووە و دەرفەتی بەشداریکردنی لە بڕیاردانی سیاسی و سەربازیی گشتگیر و سەرەککیەکاندا نەبووە.

ڕێژیمە ئیدئۆلۆژیک و پاوانخوازەکانی وەک کۆماری ئیسلامی، دوای شکست لە شەڕدا یان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، زۆرجار بە پەنابردن بۆ سەرکوتی ناوخۆیی و تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک، ناکارامەیی و شکستەکانیان پەردەپۆش دەکەن. بۆ هەمووان ڕوونە کە کۆمەڵکوژی زیندانیانی سیاسی لە ساڵانی شەستەکاندا بەهۆی شکستی ڕژێمەوە بوو لە لایەنە جیاوازەکانی شەڕی ئێران و عێراقدا. ئێستا بە لەدەستدانی سەدان ملیارد دۆلار لە پێتەختی وڵات و داڕمانی دەسهەڵات و بێ بایەخی ڕێژیم و لاوازبوونی زیاتری ڕەوایی ڕێژیم، ترسی ئەوە هەیە جارێکی دیکە ژیانی هاووڵاتیانی ئاسایی ببێتە قوربانی بۆ مانەوەی ڕێژیم و زێدەخوازی ئیدئۆلۆژیکیکانی.

مێژووی دەسهەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ڕێژیم هەموو کات کورد و نەتەوە چەوساوەکانی دیکەی بە هەڕەشەیەکی بنەڕەتی بۆ سەر خۆی زانیوە و خۆی نەپاراستووە لە بەکارهێنانی سیستماتیکی هێز و ئەشکەنجە و لە سێدارەدان و تیرۆر بە دژیان. تا ئێستا بە دەیان کەس لە شارەکانی کوردستان وەک سەقز، سنە، مهاباد، بۆکان، کرماشان، ئیلام، بانە و مەریوان بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراون. لە ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی” کە کوردستان پێشەنگی بوو، گەلی کورد زۆرترین تێچووی لە ئەستۆ گرتووە و ڕووبەڕووی سەرکوتی توندتر بووەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە خەڵکی کوردستان هەمووکات و تەنیا ویستوویانە بە شێوەیەکی تەواو ئاشتیانە و مەدەنیانە مافە بنەڕەتی و ڕەواکانی خۆیان بەدیبهێنن. لە دوایین کردەوەدا، بەداخەوە ئەمڕۆ سێ کەس بە ناوەکانی ئیدریسی ئالی، ئازاد شوجاعی و ڕەسووڵ ئەحمەد لە گرتووخانەی ورمێ لە سێدارە دراون.

حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران، خولی نوێی لەسێدارەدان و توندوتیژیی حکوومەتی و گرتنی سەرەڕۆیانە بە توندی شەرمەزار دەکات و سەبارەت بە دەستپێکی شەپۆلێکی نوێی سەرکوت و لە سێدارەدانە جەماوەریەکان، هۆشداریدەدات. داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکان و دامەزراوە مەدەنییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە ڕێوشوێنی کاریگەر و دەستبەجێ بکەنە پێشینەی کارەکانیان. داوا لە گەل و کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان و هەموو ئێران دەکەین بە بەریوەبردنی ناڕەزایەتی مەدەنی ڕێکخراو و هەڵمەتی بەربڵاو لە دژی توندوتیژی و لەسێدارەدان بەرگری لە ژیانی منداڵەکانیان بکەن و داوای دەستێوەردانی خێرا و چارەنووسسازانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەن.

لەم پێوەندییەدا داوا دەکەین دەستبەجێ کۆتایی بە دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە بهێندرێت و سەرجەم زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی ئازاد بکرێن؛ هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی سزاکانی لەسێدارەدان، بەتایبەتی ئەوانەی لەسەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ و دادگاییکردنی ناشەفاف، سزا دراون؛ ڕەوانەکردنی دەستبەجێی چاودێرانی نێودەوڵەتی و ئەرکەکانی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بۆ زیندانەکانی ئێران؛ وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتدەرانی تایبەت و یەکێتی ئورووپا و بەردەوامی گوشارەکانی حکومەتە دیموکراتیکەکان بۆ ڕێگریکردن لە شەپۆلی لەسێدارەدان.

حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران داوا لە هەموو دامودەزگا ناوخۆییەکان و دەسهەڵاتە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە بە زووترین کات بەشداری ئەم هەڵمەتە بکەن و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی کارەساتێکی مرۆیی بکەن. کەسانێک کە خۆیان بوونەتە قوربانی شەڕ نابێت ببنە قوربانی لێکەوتەکانی.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندی

٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی

٢٥ی ژوئەنی ٢٠٢٥ی زایینی

TAGGED: پێشمەرگە, پێشمەرگەی کۆمەڵە, دژی سەرکوتی ناوخۆیی, ڕاگەیاندنی کۆمەڵە, کۆمەڵە
Komalamedia 26/06/2025 26/06/2025
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ژمارە١٩٣ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات
ڕۆژنامە 22/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 21/06/2025
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?