پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: وتووێژی “گرێتا پڕیڤیترا” لە ڕۆژنامەی “كوریرە دێلا سێرا”،  لە ناسراوترین و پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەکانی  وڵاتی ئیتالیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > وتووێژ > وتووێژی “گرێتا پڕیڤیترا” لە ڕۆژنامەی “كوریرە دێلا سێرا”،  لە ناسراوترین و پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەکانی  وڵاتی ئیتالیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ

وتووێژی “گرێتا پڕیڤیترا” لە ڕۆژنامەی “كوریرە دێلا سێرا”،  لە ناسراوترین و پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەکانی  وڵاتی ئیتالیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە

Komalamedia
دوابەڕۆژکردنەوە: 2025/06/28 at 8:01 PM
Komalamedia
بڵاوکردنەوە
‫4 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

عەبدوڵڵا مو‌هتەدی، حیزبی کۆمەڵە رێبەری دەکات؛ ئەم حیزبەی لەکاتێکدا کە خۆی تەنیا ٢٠ ساڵ تەمەنی بوو بە ڕوانگەیەکی سۆسیال دێموکراتی و لە ساڵی ۱۹۶۹ دامەزراند ، و لە سەرەتاوە یەکێک بوو لە نەیارانی بەهێزی کۆماری ئیسلامی.

عەبدوڵڵا موهتەدی دەڵێت: خەڵکی کورد و ژنان یەکەم قوربانیی ئەم دیکتاتورەیەن.

سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران دوو ڕۆژ پێش هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، گەشتێکی بۆ واشنگتن کردووە و دەڵێت:

لە ئێستادا لە پەیوەندییە گرنگەکانم لە ئاستی بەرزەوە لەگەڵ حکومەتی ترامپ، هەندێک ئەندامانی کۆنگرە و ڕاگەیاندنەکانی ئەمەریکا دام.

گرێتا پریڤیترا:  بە چ مەبەستێک؟

بۆ ئەوەی بڵێم ئێمە  وەک زۆرێک لە خەڵکی ئێران، دژی پیتاندنی  ئۆرانیۆمین و لە ئێرانێکی بێ چەکی ئەتۆمی پاڵپشتی دەکەین. هەروەها بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەک لە نێوان ئۆپوزیسیۆنە ئێرانییەکان.

گرێتا پریڤیترا: لە دەرەوەوەرا هەست دەکەی هیچ بەرەیەکی ئۆپۆزیسیۆن بوونی نییە کە بتوانێ ئاڵترناتیڤ و جێگرەوەی رژیمی ئێستا بێ . ئایا بەراستی وایە؟

عەبدوڵڵا  موهتەدی:  رێک بە پێچەوانە! جێگرەوەگەلێک هەن، بەڵام بەرچاو نین، بۆیە ئەوانەی کە ئەم وڵاتە باش ناناسن ناتوانن بیبینن. کێشەی سەرەکی ئەوەیە ئۆپوزیسیۆنەکان یەکگرتوو نین، و ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ نزیککردنەوەیان. هەر بۆ ئەو مەبەستە لە گەڵ کەس، حیزب و بزووتنەوەگەلێک لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران لە پێوەندی دام.

گرێتا پریڤیترا:  کێگەلن ئەوانە؟

 عەبدوڵڵا موهتەدی: ناتوانم نێوی کەس بێنم و گیانیان بخەمە مەترسی، بەڵام پاش ڕووداوەکانی ئەم دوایانە زۆر دڵگرم و پڕهیوام. ئێران کۆمەڵگەیەکی بەهێزی مدنی هەیە کە بە هیچ جۆرێک پاڵپشتی ئەم ڕژیمە تاوانبارە ناکات. ئێمە هەموومان ئامادەین بۆ کۆتایی هێنان بە کۆماری ئیسلامی.

گرێتا پریڤیترا: ئایا حیزبی کۆمەڵە دەتوانێت سەرۆکایەتی ئەو ئۆپۆزیسیۆنە بکات؟

عەبدوڵڵا موهتەدی: حیزبەکەمان زۆرتۆکمە و ڕێکخراوە (تەنانەت باڵێکی چەکداریشی هەیە).خەڵکی ئێران دەتوانن پشتمان پێ ببەستن،هەر وەک  چۆن لە شۆرشی”ژن، ژیان، ئازادی” کە لە کوردستانەوە دەستی پێکرد بینیان. بەڵام من بیر لە رێبەرایەتی یەک حیزبی تاقانە ناکەمەوە،بەڵکوو ئێمە لە هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانەتییەکی بەرفراوانی حیزبی داین کە لە قۆناغی پەڕینەوە بەرەو ئێرانێکی ئازاد، دێمۆکراتیک و سێکۆلار پاڵپشتی جەماوەر بێ.

گرێتا پریڤیترا:  ئایا پێتانوایە  شەڕی بێنیامین ناتانیاهو دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ رووخانی رژیم؟

عەبدوڵڵا موهتەدی: شەڕ و جەنگەکان  نە تەنیا هەرگیز و بە هیچ شێوەیەک بەسوود نین بەڵکوو تەنیا قوربانیان لێدەکەوێتەوە. کۆتاییهاتنی ڕژیمی ئاخوندی تەنیا بە خودی خەڵکی ئێران دەکرێ کە ۴۶ ساڵە دژی وەستاونەوە، بەڵام ئەم قەیرانە و ئەم دۆخی شەڕە  دەتوانێ  ببێتە هۆکارێک بۆ خرۆشی دووبارە وگەڕانەوەی خەڵک بۆ سەر شەقامەکان.

گرێتا پریڤیترا: ئەی پاش ئەوە چی روودەدا؟

عەبدوڵڵا موهتەدی: گەلێک بژاردە هەن. بە بڕوای من گونجاوترین بژاردە  تێپەرین و دەستاودەستکردنی هێمنانەی دەسەڵاتە. دەسەڵاتدارانی ئیسلامی دەبێ لەوە تێبگەن خۆری بەختیان ئاوا بووە و دەبێ بڕۆن و ماڵاوایی لە دەسەڵات بکەن.

 گرێتا پریڤیترا: ئایا لەگەڵ  شاهزاده ڕەضا پەهلەوی پێوەندیت هەیە؟

عەبدوڵڵا موهتەدی: نەخێر.

گرێتا پریڤیترا: ئێوە ئێستا لەگەڵ حکوومەتی  ئامریکا سەرقاڵی گفتوگۆ و دیالۆگ و راوێژن. ئایا لەگەڵ ئورووپاش هەروایە؟

عەبدوڵڵا موهتەدی: لە ڕاستیدا تووشی سەرسووڕمان دەبم کە لەو قۆناغە هەستیارانەدا ئورووپاییەکان سڕ و کەمتەرخەمن.لەو جێیەوە کە خەڵکی ئێران پێویستی بە پاڵپشتی ئەوانیش هەیە، سەیرە کە هێشتا پێوەندییان پێوە نەکردووین.

TAGGED: پێشمەرگە, عەبدوڵڵا موهتەدی, کۆمەڵە, وتووێژی بەریز عەبدوڵڵا موهتەدی لەگەڵ گرێتا پڕیڤیترا
Komalamedia 28/06/2025 28/06/2025
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ژمارەی ١٩٥ی ڕۆژنامەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 26/07/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی برینداربوون و گیانلەدەستدانی ژینگەپارێزانی شاری سنە
ڕاگەیاندن 25/07/2025
ڕاگەیاندنی تەشکیلاتی زاگرۆس بە بۆنەی گیان لە دەستدانی هاوڕێ قادر ڕەسوڵپوور
ڕاگەیاندن 21/07/2025
ڕاگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە بە بۆنەی: ماڵئاوایی کردنی هاوڕێ ئەحمەد ئەسپەری لە ژیان
ڕاگەیاندن 20/07/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?