پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕاگەیاندی هاوبەش  لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان بۆ ڕای گشتیی جیهانی
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > ڕاگەیاندی هاوبەش  لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان بۆ ڕای گشتیی جیهانی
ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندی هاوبەش  لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان بۆ ڕای گشتیی جیهانی

Komalamedia
دوابەڕۆژکردنەوە: 2025/07/09 at 6:10 PM
Komalamedia
بڵاوکردنەوە
‫3 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

 لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەس لە شەڕی دوازدە ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، شەپۆلێکی نوێی سەرکوت لە دەستبەسەرکردن، ڕاودوونان و ئێعدام لە کوردستان و لە سەرانسەری ئێران لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستی پێ کردووە. ناوەندە ئەمنییەتییەکانیش بە هەڵبەستنی تۆمەتی ناڕەوا و پەروەندەسازی بۆ زیندانییانی سیاسی و هەروەها پێداچوونەوە بە یاسای سێخوڕی لە پاڕلمان و دەزگای قەزایی ڕێژیمدا دۆخێکی مەترسیداریان بۆ بەندکراوانی سیاسی و ڕەخنەگرانی حکوومەت خوڵقاندووە. ڕاپۆرتەکانیش دەریدەخەن کە هەتا ئێستا  ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە هەزار کەس تێپەڕیوە و ئێعدامی زیندانییانی سیاسی بەردەوام و ڕوو لە هەڵکشانە. هەر چەند ڕۆژ لەوە پێش بوو  ئیدریس ئاڵی، ئازاد شوجاعی و ڕەسووڵ ئەحمەد، سێ کۆڵبەری کورد کە تۆمەتی بی بنەمای  هاوکاریی ئیسڕائیل‌یان درابووە پاڵ، ئێعدام کران و هەر ئێستاش گیانی چەند  بەندکراوی دیکەی کوردی خەڵکی بۆکان کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەسبەسەر کران و حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە، لە مەترسی‌دایە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسهەڵاتدارەتیی خۆیدا هەرکات لە شەڕێکی دەرەکی یان پرسێکی نێودەوڵەتی شکستی خواردبێ، تۆڵە لە بزووتنەوەی مافخوازیی خەڵک لە نێوخۆی وڵات کردووەتەوە و ئێستاش دەیهەوێت تۆڵەی شکستەکانی لە شەڕی ئیسرائیل لە کۆمەڵگەی مەدەنی، بزووتنەوەی مافخوازیی گەلانی ئێران و زیندانییانی بێدیفاع بکاتەوە. بێگومان بێتوو کۆماری ئیسلامی هەست بە گوشار و کاردانەوەیەکی بەهێزی نێوخۆیی و دەرەکی نەکا، دوور نیە کارەساتی کۆمەڵکوژیی زیندانییانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێراندا دووپات بێتەوە، وەک چۆن ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی دوای ملدانی ڕێژیم بۆ ئاگربەس لەگەڵ عێڕاق دوای هەشت ساڵ شەڕی بێ‌ئاکام لەگەڵ ئەو وڵاتە، هەزاران زیندانیی سیاسیی لە نێوخۆی وڵاتدا کوشت.

ئێمە وێڕای دەربڕینی ئەوپەڕی نیگەرانیی خۆمان لە مەڕ ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە هەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنی و بەتایبەت لە گیانی زیندانییانی سیاسی دەکەن، داوا لە:

– خاتوو مای ساتوو، ڕێپۆرتێری تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤی لە ئێران

– ناوەندە نێونەتەوەییەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ

– هەموو خەڵکی ئازادیخوازی جیهان

دەکەین بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن دژی ئەم سیاسەتە نامرۆڤانەیە دەنگ هەڵبڕن و ڕێگە نەدەن کۆماری ئیسلامی بەم شێوەیە بێ‌پەروا بکەوێتە گیانی تێکۆشەرانێک کە هیچ تاوانێکیان جگە لە مافویستی، ئازادیخوازی و خەبات بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانیان و مافە سیاسی، مەدەنی و نەتەوایەتییەکانیان نەبووە.

داوا لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە ئێرانییەکان، ڕێکخراوەکان، ئێرانییانی ئازادیخواز و کوردانی تاراوگە دەکەین کە بە کۆدەنگی و بە ئاکسیۆن و کۆبوونەوەکانی خۆیان دەنگی ناڕەزایەتی و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بەو سیاسەتە سەرکوتگەرانەیە بەرز بکەنەوە. بێگومان هەستی هاوسۆزی و پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسی لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی ئێراندا زۆر بەهێزە و ئەو نارەزایەتییە جیهانییە ڕێخۆشکەر دەبێ بۆ حەرەکەتی سەرتاسەری و کوردستانی لە داهاتوودا و گوڕوتین‌بەخشینەوە بە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان لە وڵاتدا.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک

پارتی ئازادیی کوردستان – پاک

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

کۆمەڵە- ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.

١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ هەتاوی

٩ی ژوئیەی ٢٠٢٥ زایینی

TAGGED: پێشمەرگەی کۆمەڵە, ڕاگەیاندنی کۆمەڵە, ڕاگەیاندی هاوبەش, کۆمەڵە
Komalamedia 09/07/2025 09/07/2025
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ژمارەی ١٩٤ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/07/2025
وتووێژی “گرێتا پڕیڤیترا” لە ڕۆژنامەی “كوریرە دێلا سێرا”،  لە ناسراوترین و پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەکانی  وڵاتی ئیتالیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
وتووێژی “نیوزنەیشن” تیڤی لە واشنگتۆن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 26/06/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?