پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: پلێنیۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٦ی کۆمەڵە سەرکەوتووانە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > پلێنیۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٦ی کۆمەڵە سەرکەوتووانە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا
ڕاگەیاندن

پلێنیۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٦ی کۆمەڵە سەرکەوتووانە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا

Komalamedia
دوابەڕۆژکردنەوە: 2025/07/15 at 3:03 AIM:
Komalamedia
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

بە ئاگاداری هاونیشتمانان دەگەیەنین لە ڕۆژانی ١٢ و ١٣ی مانگی ژووییەی ٢٠٢٥ی زایینی بەرانبەر بە ٢١ و ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاویی، پلێنۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٦، بە بەشداری سەرجەم هاوڕێیانی کومیتەی ناوەندی بەڕێوەچوو و سەرکەوتووانە کۆتایی بە ئەرک و کارەکانی خۆی هێنا.

پلێنۆم بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی سەرجەم شەهیدانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان دەستی بە کار کرد. سەرەتا سکرتێری گشتی لێکدانەوە و شیکارییەکی تێروتەسەلی بۆ ڕووداوەکانی نێوان دوو پلێنۆم و بارودۆخی نوێی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران (بە تایبەتی شەڕی ١٢ رۆژە) هەروەها سەرخەتی ئەرکەکانی داهاتوو پێشکەش بە کومیتەی ناوەندی کرد. ئەندامانی کومیتەی ناوەندی بە گەرم و گوڕی بەشدارییان لە باسەکان کرد و ڕوانگە و بۆچوونی خۆیان دەربڕی. پاشان پرس و بابەتە حیزبییەکان خرانە بەرباس و هەڵسەنگاندێک بۆ چۆنییەتی و چەندایەتی ڕاپەڕاندنی کار و چالاکییەکانی حیزب لە خولی پێشوودا کرا.

لە درێژەدا چەندین بڕیار و بەڵگەنامەی ناوخۆیی کەوتە بەر باس و لێکدانەوە و بەکۆی دەنگی هاوڕێیانی کومیتەی ناوەندی پەسەند کران. لە بەشی کۆتاییدا، ئەندامانی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە بە کۆدەنگیی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرانەوە و بەم جۆرەش دووهەمین پلێنۆمی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٦، لەدوای دوو ڕۆژ دیالۆگی گەرم و گوڕ لەگەڵ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و قسەوباسی تێر و تەسەل، بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی کار و چالاکی زیاتر و چڕوپڕ لە دەورەی نوێدا، سەرکەوتووانە کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.

لە ڕۆژانی داهاتوو دەقی بەیاننامەی سیاسیی پلێنۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندی بە ئاگاداری رای گشتیی دەگەیەنین.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندی
٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی
١٤ی ژووییەی ٢٠٢٥ی زایینی

TAGGED: پێشمەرگەی کۆمەڵە, ڕاگەیاندنی کۆمەڵە, کۆمەڵە
Komalamedia 15/07/2025 15/07/2025
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ڕاگەیاندی هاوبەش  لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان بۆ ڕای گشتیی جیهانی
ڕاگەیاندن 09/07/2025
ژمارەی ١٩٤ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/07/2025
وتووێژی “گرێتا پڕیڤیترا” لە ڕۆژنامەی “كوریرە دێلا سێرا”،  لە ناسراوترین و پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەکانی  وڵاتی ئیتالیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
وتووێژی “نیوزنەیشن” تیڤی لە واشنگتۆن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?