پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ٢٥ی نۆڤامبر: ڕۆژی وەستانەوە دژی تووندوتیژی بەرابەر ژنان
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > ٢٥ی نۆڤامبر: ڕۆژی وەستانەوە دژی تووندوتیژی بەرابەر ژنان
ڕاگەیاندن

٢٥ی نۆڤامبر: ڕۆژی وەستانەوە دژی تووندوتیژی بەرابەر ژنان

Komalamedia
دوابەڕۆژکردنەوە: 2025/11/25 at 1:49 PM
Komalamedia
بڵاوکردنەوە
‫3 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

٢٥ی نۆڤامبر وەک “ڕۆژی جیهانی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان” دیاری کراوە. لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەت، ئەم ڕۆژە ڕەهەندێکی تایبەتی لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤی هەیە، بەو پێیەی ژنان لە ئێران، جگە لەوەی بە گشتی ڕووبەڕووی توندوتیژیی جێندەری دەبنەوە، هەروەها تووشی سەرکوتی حکومەتی و هەڵاواردنی نەتەوەییش دەبن. شیکاری ئاماری بارودۆخی ژنان لە ئێران و کوردستان وێنەیەکی چەند ڕەهەندی لە توندوتیژیی پێکهاتەییمان پێدەبەخشێت.

 ئامار و لێکۆڵینەوەکان باس لەوەدەکەن کە توندوتیژی دژی ژنانی لە ئێران تەنیا دیاردەیەکی تاکەکەسی یان بنەماڵەیی نییە؛ بەڵکوو بەشێکە لە پێکهاتەیەکی سەرکوت و جیاکاریی ئیتنیکی-سیاسی. سەرکوتی ژنانی سیاسی کورد، سزای قورس، لەسێدارەدان و سنووردارکردنی چالاکییە مەدەنییەکان، سەرجەمیان هەوڵێکە بۆ کۆنترۆڵکردنی چالاکان و نوێنەرانی کۆمەڵگا، بەتایبەتی ژنانی کورد کە لە بزووتنەوە مەدەنی و مافەکانی مرۆڤدا ڕۆڵێکی گرنگ و سەرەکی دەگێڕن. هەروەها سیاسەتەکانی دەوڵەت وەک پۆششی زۆرە ملێ و گوشاری ئایدیۆلۆژی و جیاکاری یاسایی، بەشێکن لە توندوتیژییەکی سیستماتیک کە نەک تەنیا ئازادی تاکەکەسی ژنان سنووردار دەکات، بەڵکوو ڕێخۆشکەرە بۆ توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتیش. واتە توندوتیژی حکومەتی هەلومەرجێک دەرەخسێنێت تا توندوتیژی کۆمەڵایەتی و خێزانی سەر هەڵبدات.

لە کوردستاندا ٢٥ی نۆڤامبر مانای تایبەت بە خۆی هەیە: ئەم ڕۆژە هەم هێمایەکە بۆ هاودەنگی ژنانی جیهانی، هەم دەرفەتێکە بۆ ئاشکراکردنی ئەو ستەم و هەڵاواردنەی بەرامبەر ژنانی کورد دەکرێت. سەردانی کردنی گلکۆی ئەو ژنانەی بە پاساوی نامووس و شەڕەف کوژراون و قوربانی ئەو سیستمەن و هەروەها هەڵبڕینی دەنگی خۆڕاگری و یادکردنەوەی مێژووی ئازارەکانی ژنانی کورد، هەموویان دەرخەری ئەو بابەتەن کە ژنان  و کۆمەڵگا بە گشتی بۆ ئەوەی توندوتیژی نەک تەنیا وەک پرسێکی جێندەری، بەڵکوو وەک پرسێکی نەتەوەیی و مافی مرۆڤ ببیندرێت و هەوڵی چارەسەری بنچینەیی بۆ بدرێت.

ئامارەکان دەرخەری ئەو بابەتەن کە توندوتیژی دژی ژنانی کورد چەندین هۆکار و سەرچاوەی سەرەکی وەک سەرکوتی سیستماتیکی حکومەت، هەڵاواردنی ئابووری و کولتووری و نایەکسانی جێندەری لە خۆ دەگرێت. هەر بۆیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەری ئەم دیاردەیە، پێویستە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ هاوکاربن لە کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری ڕێکوپێک سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان، هەروەها لە بواری یاساییەوە بتوانن پاڵپشتییەکی بەهێز بن بۆ ژنانی قوربانی سەرکوت و هەڵاواردن، لەوانەش مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، دامەزراوەکانی مافی ژنان و چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ ئەو ژنانەی سزای لە سێدارەدانیان بە دەردەچێت. ناشبێت ڕۆڵی پەروەردە و ڕاهێنان لەبیر بکرێت و دەبێت کە بەرنامەی پەروەردەیی ڕێک و پێک لەسەر ئاستی ناوخۆیی بۆ کەمکردنەوەی جیاکاری جێندەری و نەتەوەیی و بەهێزکردنی سەربەخۆیی ئابووری ژنان و گرنگی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە مافەکانی ژنان، دابڕژرێت. بە دڵنیاییەوە پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوەکانی ژنان، سازکردنی تۆڕەکانی هاوپشتی و پڕۆژە ناوخۆییەکان بۆ دەربڕین و داڕشتنی ناڕەزایەتیی ئاشتیانە و بەردەوام دژی توندوتیژی، گرنگی بەرچاوی هەیە و دەبێت کاری لەسەر بکرێت.

کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی

٢٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٥ی زایینی

TAGGED: ٢٥ی نۆڤامبر, ٢٥ی نۆڤامبر: ڕۆژی وەستانەوە دژی تووندوتیژی بەرابەر ژنان, پێشمەرگەی کۆمەڵە, ڕاگەیاندنی کۆمەڵە, کۆمەڵە
Komalamedia 25/11/2025 25/11/2025
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

دیداری نێوان هەیئەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پەیوەندی و دیپلۆماسی 22/11/2025
ژمارەی ٢٠٢ی ڕۆژنامەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە:
ڕۆژنامە 12/11/2025
ڕاگەیەندراوی کۆمەڵە سەبارەت بە فایلی دەنگی ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پژاک
ڕاگەیاندن 11/11/2025
ژمارەی ٢٠١ی ڕۆژنامەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 26/10/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?