زۆر بەداخەوە چەند ڕۆژێکە دوو گەڕەکی کوردنشینی شێخمەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب کەوتونەتە بەر هێرش و پەلاماری توندئاژۆیانەی چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی سوریە. جارێکی دیکە گیان و ئەمنیەتیی خەڵکی مەدەنی کوردیان کردووەتەئامانج و خەڵکی بێتاوانیان ئاوارە کردووەتەوە.
بەشێک لەو خەڵکە بێتاوانە پێشووتر هەر لەژێر کاریگەری شەڕ ناچاربوون زێدی خۆیان لە عەفرین و کۆبانی بە جێبهێڵن و ئاوارەی حەلەببن و لەو دوو گەڕەکەی کوردان بگیرسێنەوە. بە داخەوە ئەمڕۆشسەرلەنوێ بە هۆی شڕ و ماڵوێرانی، ناچارن ئاوارە ببنەوە. ئەمدووپاتە بوونەوەی کارەساتی تاڵی ئاوارەیی، نیشانەی بەردەوامیسیاسەتگەلێکە کە دەوڵەت و دەزگای ئەحمەد الشەرع کەرامەتیئینسانی و مافی بنەڕەتی خەڵکی کورد لە کوردستانی رۆژاوا لەبەرچاو ناگڕێت و ژیانی خەڵکی مەدەنی بە تایبەت ژنان و منداڵان وبەساڵاچووانی بە بارمتە گرتووە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای هاودەردی لەگەڵ خەڵکی گەڕەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە وگەلی کورد لە ڕۆژاوا، کوشتار و گەماڕۆ و کۆچی زۆرەملێ وپێشێلکردنی ئاشکرای مافی کورد مەحکوم دەکات و هاوخەمی وسەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و هاوسەنگەرانیان ڕادەگەیەنێ.
لە روانگەی ئێمەوە ڕێگە چارەی دروست و گونجاو و کاریگەر بۆگرفتەکان، سەرکوت و کوشتن و دەربەدەرکردن نییە بەڵكوو دەبێت بەدیالۆگ و ڕێگاچارەی سیاسیی هەمە لایەنە، ڕێزگرتن لە فڕەچەشنیئایینی و نەتەوەیی و مسۆگەرکردنی مافی یەکسان بۆ هەمووپێکهاتەکانی سووریە، کێشەکان چارەسەر بکرێت.
هەروەها خۆڕاگریی و بەرگری خەڵک و هێزەکانی هەسەدە بەرزدەنرخێنین و داوایان لێ دەکەین بە یەکگرتویی و پێداگری لەسەرچارەسەری سیاسی و دیالۆگ بەر بە زەرەر و زیانی زۆرتر لەمناوچانە بگرن و هەوڵ بدەن بۆ ئارام کردنەوەی گرژییەکان.
ئێمە پشتیوانیی خۆمان لە خەڵک و کوردانی دانیشتووی گەرەکەکانی شێخ مەقسوود وئەشرەفیە وسەرجەم گەلی کورد لەڕۆژاوا بۆ ژیانێکی پڕ لە ئاشتی و دادپەرەوەری ڕادەگەیەنین.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی
١١ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زاینیی
٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاویی


