پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ئیرادە و شکۆی لەشکان نەهاتووی خەڵکی کوردستان، بە سەر ڕژیمدا سەرکەوت
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > ئیرادە و شکۆی لەشکان نەهاتووی خەڵکی کوردستان، بە سەر ڕژیمدا سەرکەوت
ڕاگەیاندن

ئیرادە و شکۆی لەشکان نەهاتووی خەڵکی کوردستان، بە سەر ڕژیمدا سەرکەوت

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/10/14 at 10:30 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

جارێکی دیکە، لە ٢۵ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی ژینا (مەهسا) ئەمینی و هاوکات ساڵوەگەڕی دەستپێکی شۆڕشی پێشکەوتوخوازانەی ژن، ژیان ئازادی،  بە مانگرتنی سەرکەوتووانەی سەرانسەری جارێکی دیکە، ئیرادەی جەماوەری خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، بە سەر  هێزی ڕەشی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی سەرکەوت.
ئەم سەرکەوتنەی خەڵکی کوردستان لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی چەند مانگە بە میلیتاریزە کردنی کوردستان و لەشکەرکێشی و هێنانی تۆپ و تانک بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستان، بانگ کردن و دەستبەسەرکردن و ڕەشبگیری  خەڵک و چالاکانی مەدەنی، ئەزیەت و ئازار و دەستبەسەرکردنی کەسانێک لە بنەماڵەی گیانبەختکردوان، داخستنی پەیج و ماڵپەرەکانی چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەڕەشە لە کاسبکاران و دوکانداران، دانانی بەربڵاوی کامێرای چاودێری،  هەڕەشە و دروستکردنی جەوێکی تەواو ئەمنیەتی و وەگەر خستنی هەموو هێز  وتوانای بۆ سەرکوتی خەڵک،لە هەوڵی پێشگرتن و کۆنترۆڵی سەرهەڵدانەوەی دووبارەی شەپۆلی نارەزایەتییەکان و شۆڕشی  خەڵکدا بوو. لەم ململانێیەی نیشاندانی هێز، لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بە تایبەتی لە کوردستان کە سەرچاوەی هەڵگیرسان و دەستپێکی شۆڕشەکە بوو، خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە سەرکەوتنیان تۆمار کرد و مەشخەڵی شۆڕشەکەیان بە گڕ و تین هێشتەوە.

لە شارەکانی کوردستان مانگرتنی گشتی سەرکەوتووانە بەڕێچووە و سەرجەم دوکان و بازارەکان داخراون. ئەم رۆژە جارێکی دیکە بوو بە هێمای یەکریزی و یەکێتی و دەربڕینی “نایەکی” دیکە بە کۆماری ئیسلامی و بەردەوام بوونی خەڵک لە سەر داوا  نەوتەویی و سیاسیەکانیان.
ئەم هەوڵانەی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە خەڵک سەرەڕای هەموو گوشارەکان لە هەوڵی خۆ گەیاندنن بە شاری سەقز  و بەرز راگرتنی یادی ژینای نیشتمان.

جێی خۆیەتی پیرۆزبایی لە هەموو خەڵک و چالاکوانانی مەدەنی بکەین کە بە یەکگرتویی جارێکی دیکە کوردستانیان کردەوە پێشەنگی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی و سەرەڕای هەموو گوشارە ئەمنیەتییەکان، سوورن لەسەر، خواستە نەتەوەیی و سیاسەکانیان و بە هەرشێوەیەک بێت ناڕەزایەتی خۆیان دەرئەبڕن.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
١٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٣ی زاینیی

٢۵ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاویی

ناوەندی ڕاگەیاندن 14/10/2023 16/09/2023
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?