پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران ده‌رباره‌ی ئامانج، ئه‌رك و پره‌نسیپه‌ گشتییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران ده‌رباره‌ی ئامانج، ئه‌رك و پره‌نسیپه‌ گشتییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌
هاوپەیمانییەکان

ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران ده‌رباره‌ی ئامانج، ئه‌رك و پره‌نسیپه‌ گشتییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 6:09 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫7 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

ئامانجەکان، ئەرکەکان و پرەنسیبە گشتییەکانی ناوه‌ندى هاوكاریی حيزبه‌كانى كوردستانى ئێران

پێشه‌كى:
پێویستیی هاوخەباتی و کاری هاوبەش لە نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، لە مەش زیاتر، پێویستیی پێکهاتنی بەرە یا هاوپەیمانەتییەک لە حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستانی ئێران، لە مێژ ساڵە هەستی پێ دەکرێ و بووە بە ویست و داوای هه‌نوكه‌یی خەڵکەکەمان.
 لە درێژەی دیدار و دانیشتنە چەند قۆڵیەکانی کۆمەڵێک حیزب و ڕێکخراوی سیاسیی کوردستانی ئێران لە ساڵانی رابردوودا و ئەزموونی  پێکهاتنی کۆمەڵێک هاوهەڵوێستی و هاودەنگی لە نێوانیاندا، کۆبوونه‌وه‌ی هاوبەشی سەرکردایەتیی 5 حیزبی کوردستانی ئێران لە ٩/١/٢٠١٨(١٩ی بەفرانباری ١٣٩٦) ، بڕیاری دامەزراندنی ناوەندێکی هاوکاری بە ئامانجی په‌ره ‌پێدانی هاوکاری و کاری هاوبەشی  لایەنە سیاسییەکان، پەسند کرد. هەموولایەنە بەشدارەکانی ئەو کۆبوونەوەیەش لە سەر پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی که‌ هێزو توانایی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران بۆ کاری هاوبه‌ش کۆ بکاته‌وه‌ و له‌ ئاستی گشتی و نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، نوێنه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بکا، وەک ئامانجی سەرەکیی ئەم ناوەندە، تەئکیدیان کردەوە. “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران” لە دووهەم دانیشتنی ئەو ٥ لایەنە سیاسییە دا کە ڕۆژی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦پێک هات، دامەزرا و بە ڕەسمی دەست بە کاربوونی  خۆی ڕاگەیاند.
  ناوه‌ندى‌ هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران لە کاتی پێکهاتنیەوە تا ئێستا لە دانیشتنەکانی خۆی دا، زۆر پرس و بابەتی جۆراوجۆری پێوەندیدار بە حیزبە سیاسییەکان و بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی هێناوەتە بەر باس و هەڵویست و پەیام و بانگەوازی خۆی لە بارەیانەوە راگەیاندوە. ڕێنوێن و ڕێنیشاندەری ئەم ناوەندە لە هەڵویستگرتن و تێکۆشانی دا، کۆمەڵێک ئامانج و پرەنسیپی سه‌ره‌كین کە لە بەرنامەی سیاسی و پەسندکراوەکانی هەر کام لە لایەنەکانی پێکهێنەری ناوەند دا، رەنگیان داوەتەوە. ئامانجەکان و پرەنسیپە هاوبەشەکان کە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە دوای زنجیرەیەک باس و بیروڕاگۆڕینەوە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ١٩ی سه‌رماوز پەسندی کردوون و بۆ جێبەجێکردن و وەدیهێنانیان تێ دەکۆشێ، ئەمانەن:

ئامانجەکان، ئەرکەکان و پرەنسیبە گشتییەکان
1- ناوه‌ندى هاوكاریى حيزبه‌كانى كوردستانى ئێران، نوێنه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی گه‌ڵی کورد بۆ ‌ده‌سته‌به‌ر كردنى مافه‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى ئەو گەلە له‌ چوارچێوه‌ى ئێرانێكى دێمۆكرات، سێكۆلار و فيدراڵ‌دا ده‌کات کە مافی نه‌ته‌وه‌كان و كه‌مايه‌تييه‌ ئايینیه‌كان، مافی شارۆمه‌ندی و نێوەرۆکی جاڕنامه‌ى جيهانیی مافه‌كانى مرۆڤ، دابین بکات.
2 –ناوه‌ندی هاوکاری میکانیزمی‌ کاری هاوبه‌ش لە نیوان حیزب و لایه‌نه‌‌ سیاسیه‌کانی گۆره‌پانی خه‌بات‌ له‌ کوردستانی ئێرانە‌ و سه‌ره‌کیترین ئه‌رکی ئه‌م ناو‌نده‌ وه‌گه‌ڕخستنی پڕۆسه‌ی پێکهێنانى به‌ره‌یەکی کوردستانی پێکهاتوو‌ له‌ حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی كوردستانی ئێرانه‌.
3- پێکهێنانی یه‌کهه‌ڵوێستی و كۆده‌نگی لە نێوان حیزبەکانی ڕۆژهەڵات له‌ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ڕووداو، ئالوگۆر و پرسەکانی پێوەندیدار به‌ ئێران و کوردستانی ئێران، كار و نوێنه‌رایه‌تی هاوبه‌ش بۆ كوردستانی ئێران له‌ بواری نێونه‌ته‌وه‌یی  وهەر وەها لە بارەی پرسەگرنگەکانی پێوەندیدار بە نەتەوەی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان، لە ئەرکە بنەڕەتییەکانی ئەم ناوەندەیە.
4- ئه‌وله‌ويیه‌تى ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران، هه‌وڵ و تێکۆشانی خه‌باتکارانه‌ی ئه‌ندامانی ناوه‌نده‌ بۆ دابینکردنی یەکگرتوویی و کۆدەنگیی نێوان هێزه‌ سیاسیه‌کانی ئەم بەشەی کوردستان، پشتیوانی له‌ ئازادی سیاسی به‌ گشتی و ئازادی ڕێكخراوه‌ سیاسی و پیشه‌ییه‌كان و هه‌روه‌ها لێکگرێدانی خه‌باتی خه‌ڵك و حیزبه ‌سیاسییە خەباتکاره‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات لە پێناوی کۆتاییهێنان بە ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌‌ له‌ کوردستانی ئێران و دابینبوونی مافەکانی گەلی کورد.
5-ناوەندی هاوکاری، پشتیوانی خه‌باتى ژنانی کوردستان له‌ پێناو یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی له‌گه‌ڵ پیاوان له‌ هه‌موو بواره‌كان و داخوازييه‌كانيانە و تێده‌كۆشێ لە لایەکەوە بوار بۆ بەشداریی زیاتر وچالاکانەتریان لە خەباتدا بڕەخسێنێ، لە لایەکی تریشەوە پرسی ڕەوای ژنان و داخوازەکانیان بۆ یه‌كسانی له‌گه‌ڵ پیاوان لە بزووتنەوەی نەتەوەیی و حەقخوازانەی کوردستانی ئێران، جێگە و پێگەیەکی دیار و سه‌رده‌میانه‌ی هەبێ.
6-‌ناوەندی هاوکاری لە گەڵ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ هه‌موو شكڵ و شێوازه‌كانى خه‌باتكارانى مه‌ده‌نى، سياسی، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵايه‌تى لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتە و لە سەر ئەم باوەڕەیە کە  پێوەندیی نزیک و ڕێز لێکگرتنی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان و بزووتنەوەی مەدەنیی نیوخۆ، زامنی بە هێزبوونی بزووتنه‌وه‌ى نەتەوەیی وئازاديخوازى لە کوردستانی ئێران لە تەواوەتیی خۆی دایە.
7- له‌ ئاستی سه‌رانسه‌ری(ئێران)دا، ناوه‌ندی هاوکاری پشتیوانی له‌ خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران‌ دژی ڕژیمی دیکتاتوری کۆماری ئیسلامیی ئێران و نه‌مانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دەکا و، له‌م قۆناغه‌ی ئێستای خه‌باتدا ئامانجه‌ گشتييه‌كان و سیاسەت و هەڵوێستى بزووتنه‌وه‌ى گه‌لى كورد لە کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، بەرامبەر پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستان و له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزيسيۆنى ئێرانى، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تى، ڕژیمی كۆمارى ئيسلامیى ئێراندا، یەک دەخات.
8- گرنگیدان و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى دێمۆكراسيخوازانه له‌ ئێران‌ و پێکه‌وه‌ گرێدانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد و نه‌ته‌وه‌ بندەستەکانی ديكه‌ى ئێران و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له‌  دژى ڕژيمى كۆمارى ئيسلامیى ئیران، به‌شێك له‌ سياسه‌تى هەمیشەیی ناوه‌ندی‌ هاوکارییه‌. بنەمای ئەم ناوەندە بۆ هاوکاری وهاوپەیمانی لە گەڵ هیز و لایەنە سەرانسەرییەکانی ئێران لە پێوەندی لە گەڵ داهاتووی ئێراندا، به‌ ره‌سمییه‌ت ناسینی مافى دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەکان به‌ تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌، قبووڵکردنی دێمۆكراسی و ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە دیکتاتۆرییەکە‌.
9- ناوەندی هاوکاری، بە سازدانى ديدار و چاوپێكەوتن‌‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ‌نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی بڕيار، بۆ راکێشانی ڕای گشتی و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی لە خەباتی گەلی کورد و داخوازەکانی ئەو گەلە تیدەکۆشێ. گوتاری ئەم ناوەندە له‌ بوارى نێونه‌ته‌وه‌یی و ديپلۆماسيدا داواكارییه‌ بۆ ئێرانێكى ئازاد و لە ئاست کۆمەڵگەی نیودەوڵەتیدا دەروەست(متعهد) كه‌ پشتيوانى له‌ تيرۆريزم، ده‌ستێوه‌ردان و شەڕخوازى له‌ ناوچەدا‌ رەت بکاتەوە، بوون ومافى نه‌ته‌وه جۆراوجۆرە‌کان‌ و ئايين و كه‌مايه‌تييه‌ جیاوازەكان لە نیو ئیراندا به‌ڕه‌سمى بناسێت.
10- بنەمای هه‌ڵوێست و سياسه‌تى ناوه‌ندى هاوكارى له‌ ئاست وڵاتانى پێوه‌نديدار‌ به‌ پرسی كورد لە ناوچەدا‌، بەرژەوەندەی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات لە لایەک و لە لایەکی دیکەوە ئەو پره‌نسيپه‌یه‌ كه‌ زيان و خه‌سار به‌ بەرژەوەندەی نەتەوەیی لە به‌شه‌كانى ديكه‌ى كوردستان نه‌گه‌يه‌نێت. ئامانجی ناوەندی هاوکاری، پاراستنى سه‌ربه‌خۆيی سياسی بزووتنه‌وه‌ی كورد لە کورستانی ڕۆژهه‌ڵاتە.‌ ئەم ناوەندە ده‌ستێوه‌ردان و به‌ديل سازى له‌ هه‌ربه‌شێکی دیکه‌ی کوردستان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
۲۲ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 13/12/2018
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

وتووێژی “گرێتا پڕیڤیترا” لە ڕۆژنامەی “كوریرە دێلا سێرا”،  لە ناسراوترین و پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەکانی  وڵاتی ئیتالیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
وتووێژی “نیوزنەیشن” تیڤی لە واشنگتۆن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 26/06/2025
ژمارە١٩٣ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات
ڕۆژنامە 22/06/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?