پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: راگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کوژران و بێرێزی کردن بە کۆڵبەرانی کوردی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات لە لایەن پاسەوانانی سەر سنوری عێراق
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کوژران و بێرێزی کردن بە کۆڵبەرانی کوردی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات لە لایەن پاسەوانانی سەر سنوری عێراق
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کوژران و بێرێزی کردن بە کۆڵبەرانی کوردی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات لە لایەن پاسەوانانی سەر سنوری عێراق

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2024/01/23 at 10:49 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

لە ڕۆژانی رابردوودا هەواڵی بێرێزی کردن بە چەند کۆڵبەری کوردی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات لەلایەن پاسەوانانی سەر سنوری عێراق بڵاو بویەوە. هێزەکانی پاسەوانی سنووریی عێراق (حرس الحدود) لە سنووری بیارە کە دەکەوێتە پارێزگای هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان، ئەو کۆڵبەرانە دەدەنە بەر ئەشکەنجە و بێرێزی کردن. بڵاو بوونەوی ئەو هەواڵە کاردانەوەی زۆری بە دواوە بوو و بووە هۆی ناڕەزایەتی و دڵگرانی خەڵک.  

لە کاتێکدا چاوەروانی ئەوە دەکرا، لێپرسینەوە لەو هێزە و کردەوە قیزەوەنەکەیان بکرێت کە سووکایەتیان بە کۆڵبەرەکان کردووە بەڵام نەتەنیا لێپرسینەوە نەکراوە بەڵکوو بە داخەوە رۆژی ڕابردوو لە دوای تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنور”حرس حدود” کۆڵبەرێک بە ناوی هوشیار مەحموودی خەڵکی گوندی شەمشێری پاوە دەکوژرێ و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی رزگار فەرەجی بریندار دەکرێت.

کۆڵبەری پیشەیەکە کە لە کوردستانی رۆژهەڵات بە هۆی هەژاری و نەبوونی هەلی کار، ماوەی ساڵانێکە زۆربەی دانیشتوانی ناوچە سنوریەکان و دەورووبەری روویان تێ کردووە لە کاتێکدا کە رۆژانە ڕووبەڕووی مەترسی گیانی دەبنەوە بەڵام بە هۆی ناچاری و بۆ دەرهێنانی بژێوی ژیانیان ناچارن لە گەڵ ئەو مەترسییانە ڕووبەڕوو ببنەوە، لە لایەکەوە رێگەی پڕ مەترسی و سەرما و شاخە بەرزەکان لە بەردەمیانن لە  لایەکی دیکەوە هێزەکانی کۆماری ئیسلامین کە بێ بەزەییانە کۆڵبەران دەدەنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ و گیانیان لێ دەستێنن.

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکووم کردنی کوشتنی و بێرێزی کردنی کۆڵبەران لە لایەن پاسەوانانی سنوری عێراق، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی  هوشیار مەحمودی دەکات و هیوای چاک بوونەوە بۆ هەموو برینداران دەخوازێت. هەروەها  خوازیاری ئەوەیە تاوانباران ڕادەستی یاسا و لێپرسینەوەیان لێ بکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە دووبارە بوونەەوەی هەر جۆرە تاوانێکی لەم چەشنە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

٣ی رێبەندانی ی ١٤٠٢

٢٣ی ژانویەی ٢٠٢٤

ناوەندی ڕاگەیاندن 23/01/2024 23/01/2024
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?