پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: پەیامی ئەمەكناسیی و سپاس و پێزانینی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە بۆ خەڵكی كوردستان
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > پەیامی ئەمەكناسیی و سپاس و پێزانینی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە بۆ خەڵكی كوردستان
ڕاگەیاندن

پەیامی ئەمەكناسیی و سپاس و پێزانینی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە بۆ خەڵكی كوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2024/01/30 at 5:45 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

دایکان، باوکان، کچان، کوڕان و کۆمەڵانی کۆڵنەدەر و ئازادیخواز

 سەرجەم چین و توێژە وەفادار و ئەمەكناسەكانی كوردستان  

‎ئێوە خەڵکی خۆڕاگری کوردستان جارێکیتر و بە بەشداریی پڕشكۆتان، خۆڕاگریی و شۆڕشگێڕیی بێوێنەی خۆتان بەكردەوە سەلماند. جارێكیتر هاوخەمی خۆتان بۆ گیانبەختكردنی چوار رۆڵەی نیشتمان دەربڕی و هاوكات، بە مانگرتنێكی بەرین و گشتیی و یەکگرتووانە، ناو و یادی رۆڵەکانتان بەرز ڕاگرت و قین و توڕەییتان لە رژیمی کۆماری ئیسلامی کردە شانۆیەکی حەماسی و پێشکەشی یادی ئەو گیانبەختکردووانەتان کرد.  

جارێکیتر کۆمەڵگای کوردستان نیشانیدا کە پشتی حیزبە سیاسی  و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی خۆی  بەر نادا و سەرەڕای هەموو تەنگ و چەڵەمەکانی سەر ڕێگای گەیشتن بە دوائامانجەكانی، شێلگیرتر لە هەمیشە بڕوا و متمانەی تەواویان بە حیزب و ڕێكخراوە سیاسی و مەدەنییەكانی خۆیان هەیە. 

‎کۆمەڵە وێڕای دەڕبڕینی ئەوپەڕی سپاس و پێزانین و رێزگرتن لە فیداكارییەكانی ئێوەی ئازیز و خاوەن هەڵوێست،

‎یادی رۆڵە قارمانەکانی و سەرجەم گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و نیشتمان بەرز ڕا دەگرێ و پەیمان نوێدەکاتەوە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی ئەم هاوڕێیانە و سەرجەم گیانبەختكردووانی ئەو ڕێبازە، شێلگیر و کۆڵنەدەرانەتر لە هەمیشە، درێژەپێدەری رێبازی پیرۆزیان دەبێت. دڵنیاتان دەکەینەوە لەسەر ڕێبازمان سوورتر دەبین، دەستی گەرمتان دەگوشین و چاوی گەشتان ماچ دەکەین. بە بوونی ئێوە، ئيمە ورەمان بەرزتر و هەنگاومان قایمتر دەبێت. بێگومان بە پاڵپشتیی ئێوە قارەمانانی سەنگەری شار، خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بەسەركەوتن دەگات و خوێنی بە ناحەق ڕژاوی رۆڵەکانمان ون نابێت. 

‎سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان

 

‎کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی

٣٠ی ژانوییەی ٢٠٢٤ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 30/01/2024 30/01/2024
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ڕاگەیاندی هاوبەش  لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان بۆ ڕای گشتیی جیهانی
ڕاگەیاندن 09/07/2025
ژمارەی ١٩٤ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/07/2025
وتووێژی “گرێتا پڕیڤیترا” لە ڕۆژنامەی “كوریرە دێلا سێرا”،  لە ناسراوترین و پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەکانی  وڵاتی ئیتالیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
وتووێژی “نیوزنەیشن” تیڤی لە واشنگتۆن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?