پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: دیداری کۆمەڵە لەگەڵ چوار حیزبی کوردستانی ڕۆژهەڵات
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > پەیوەندی و دیپلۆماسی > دیداری کۆمەڵە لەگەڵ چوار حیزبی کوردستانی ڕۆژهەڵات
پەیوەندی و دیپلۆماسیڕاگەیاندن

دیداری کۆمەڵە لەگەڵ چوار حیزبی کوردستانی ڕۆژهەڵات

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2025/01/10 at 7:31 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫3 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە
لیستی وێنەکان 1/7
33
44
55
66
77
88
99

لە ڕۆژانی ٥ و ٧ و ٨ی ژانویەی ٢٠٢٥ زاینیی وەفدێكی سەرکردایەتی  کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەگەڵ  “حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران”، “پارتی ئازادی کوردستان” و “سازمانی خەباتی کوردستان” و ” یەکێتی دێموکراتی کوردستان ”  دیدارگەلێکی گرینگ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی ئێران و  کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەروەها پێویستی کاری هاوبەش لەنێوان حیزبە سیاسیەکانی کوردستانی ئێرانی پێک هێنا. لەم دیدارانە بارودۆخی سیاسی  ناوچەکە و ئەگەری گۆڕانکاریەکان لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات تاوتوێ کرا و هەموو لایەنەکان لەسەر پێویستی هاوکاریی و تەبایی، پتەوکردنی یەکڕیزی نێوان حیزبەکانی  کوردستانی ڕۆژهەڵات  و ئامادەبوونیان بۆ ڕووبەڕوونەوە لەبەرانبەر هەڕەشەکان و دەرفەتەکان هاوڕا بوون.

تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە:

کۆمەڵە شکستە یەک لە دوای یەکەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە، و باری خراپی ئابووری و کۆمەڵایەتی ناوخۆی وڵات و کۆی قەیرانەکانی کۆماری ئیسلامی بە فاکتەرێکی گرینگ و هەنووکەیی دەزانێت کە لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە هەندی وەرگرن و کاری هاوبەش و پرۆژەی هاوبەشی تێدا گەڵاڵە بکەن. هەر بەو مەبەستەش بۆچوونەکانی خۆی لە کۆبوونەوانەدا بە ئاگاداری حیزبەکان گەیاند.  

لەلای خۆشیانەوە باقی حیزبە سیاسیەکان لەو کۆبوونەوانەدا جەختیان لە سەر پێویستیی هاودەنگی و یەکڕیزیی زیاتری لایەنە کوردییەکان هەم بۆ داهاتوو و دەرفەتەکانی بەردەم و هەم لە بەرامبەر گوشارە سیاسی و نیزامییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کردەوە.

ئایندەی هاوکاری: کۆمەڵە لەگەڵ ئەوەی هاوکاریی و تەبایی لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە پێویستییەكی جیدی ئەزانێت، بەڵام پێشیوایە کە هاوکاریەکان جیدیتر لە جاران بن و مێکانیزمێکی کارامە بۆ درووست کردنی پێکهاتەیەکی یەکگرتووی نەتەوەیی بۆ بەدەستەبەر کردنی مافەکانی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات گرینگن، تاکو بتوانێت وڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی کورد بێت. هەروەها بەکارهێنانی ئەزموونەکانی ڕابردوو و کەڵک وەرگرتن لەو ئەزموونانەش بەشێکی دیکە لە ڕوانگەی ئێمە بوو کە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان باس و گفتگۆمان لەسەر کردن.

بۆ داهاتووی نزیک ئێمە، جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە دیاریکردنی چەند خاڵی سەرەتایی و گشتی بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکان کە تێیدا هەم ڕوانگەکان بێننە بەر باس و هەم سیاسەتی دارشتنی تێدا بێت دەتوانێ هەنگاوێکی کردەوەیی گوونجا بێت.

لای خۆشیانەوە  بەشداربووانیش باسیان لە چۆنیەتی هاوکاریی و پلاندانانی داهاتوو بۆ بەهێزکردنی کاری نێوان لایەنە کوردییەکان و دروستکردنی میکانیزمی کاریگەر بۆ پێشخستنی ئامانجە هاوبەشەکان کرد.

لایەنە بەشداربووەکان هیوایان دەربڕی کە ئەم کۆبوونەوەیە ببێتە سەرەتای پرۆسەیەکی نوێ لە پتەوکردنی هاودەنگی و خەباتی هاوبەش بۆ گەیشتنی گەلی کورد بە مافە ڕەواکانی.

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندیی

١٠ی ژانویەی ٢٠٢٥ زاینیی

21ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاویی

ناوەندی ڕاگەیاندن 10/01/2025 10/01/2025
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?