پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕاگەیاندنی ژمارە ٤ی کۆمەڵە، سەبارەت بە شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی نارازی ئێران و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > ڕاگەیاندنی ژمارە ٤ی کۆمەڵە، سەبارەت بە شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی نارازی ئێران و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی
ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنی ژمارە ٤ی کۆمەڵە، سەبارەت بە شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی نارازی ئێران و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی

Komalamedia
دوابەڕۆژکردنەوە: 2026/01/14 at 10:52 PM
Komalamedia
بڵاوکردنەوە
‫3 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

ڕاگەیاندنی ژمارە ٤ی کۆمەڵە، سەبارەت بە شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی نارازی ئێران و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی

ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی ئێران پێی ناوەتە سێیەمین حەفتەی خۆیەوە. ناڕەزایەتی ڕەوا و هێمنانە کە بە داواکاری روون و ئاشکرا  دەستی پێکرد بەڵام دەستبەجێ لەگەڵ سەرکوتێکی دڕندانە وکارەساتباربەرەوروو  بوویەوە. تاوانێکی ترسناک کە دوابەدوای بڕیاری تەقەکردنی ڕاستەوخۆ لە خۆپیشاندەران، تا ئێستا و بەپێی سەرچاوە خۆجێی و سەربەخۆکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هەزاران کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە. بەڵگە سەلمێندراوەکان کە بەردەوام لە زیاد بووندان، ئاماژە بەوە دەکەن کە حکومەتی کۆماری ئیسلامی کوشتنی بەربڵاو و سیستماتیکی خەڵکی ناڕازی ئەنجامداوە و ئەم توندوتیژییە ڕێکخراو و بەپلان و بەرنامەبۆدارێژراوە هاوکات لەگەڵ هەڵبڕین و پەکخستنی  پێوەندی لە رێگای ئینتێرنێت و تۆڕکان و ڕایەڵی پێوەندی گشتی زیاتر پەرەی ستاندووە.

هەرکاتێک ئاماژەیەکی باوەڕپێکراو بۆ کوشتنی سیستماتیکی خەڵکی مەدەنی ڕووی داوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەرکی سەرشانێتی کە بەپەلە ڕێگری لە بەردەوامبوونی کوشتنەکان بکات. ئەگەرچی سەرۆکی ئەمریکا و یەکێتیی ئورووپا و وڵاتانی بەرپرسیار تا ئێستاوە هەڵوێستیان گرتووە بەلام قەبارە  و ئاست و چڕی کوشتنەکان بە ڕادەیەکە کە پێویستە ڕێوشوێنی جیددیتر بگیرێتەبەر. ئێمە خوازیاری کۆتایهاتنی دەستبەجێ و بێ مەرجی بەکارهاتنی  توندوتیژی و سەرکوت لە دژی خۆپیشاندەران، ئازادکردنی دەستبەسەرکراوان، لێپرسینەوە لە ڕژیم، دەستڕاگەیشتنی تەواو و بێ سنووری پەیوەندییەکان و دەستەبەرکردن و رەخساندنی  هەڵ و دەرفەتی دەستڕاگەیشتنێکی ئازاد و بێ بەربەستی چاودێرانی سەربەخۆین بۆ یارمەتی و دەرمانی ئەو ناوچانەی هێرشیان کراوەتە سەر. ئێمە داوا لە حکوومەتەکان، بەتایبەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە هەنگاوی هاواهەنگ و کاریگەر بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی بەپەلەی ئەم پارێزبەندییانە. ڕێگری لە بەردەوامبوونی سەرکوتکردن و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی کاریگەر وەک پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ ئەو کەسانەی کە بەڕوونی ڕۆڵیان لە بڕیاردان، ئاراستەکردن یان ئاسانکاریی ئەم توندوتیژییانەدا بووە، زۆر پێویستە.

 کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کوشتنی خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی هێزی سەرکوتی دڕندە و کوشتار لە دژی خەڵک و توندوتیژیی ڕێکخراوەیی لە دژی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بە توندی شەرمەزار دەکات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بنەمای ئەخلاقی “بەرپرسیارێتی پاراستن” بە شێوەیەکی کردەیی، دەستبەجێ و بەکۆمەڵ و لەسەر بنەمای میکانیزمی ڕەوایی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکات. هەروەها داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات دەستبەجێ لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا ڕێوشوێنی گونجاو بۆ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بگرێتەبەر بۆ تۆمارکردن و ناسینەوەی تاوانباران و لەناوبردن زنجیرەی بەرێوەبەران و بڕیاردەران و جێبەجێکارانی ئەم کۆمەڵکوژییە.

وێڕای دەربڕینی هەوخەمی  و سەرەخۆشی و ڕێزگرتن لە یاد و ناوی هەموو گیانبەختکردووان، جەخت دەکەینەوە کە ئەمە ڕاگەیاندنێکی فەرمی شەڕە لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دژ بە خەڵک و، کۆمەڵە جەخت لەوە دەکاتەوە کە بێدەنگی و کات بە فیڕۆ دانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە واتەی هاوبەشی کردەیی لە درێژەی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەژمار دەکرێ. پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقی و یاساییە و دەبێت دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی

٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی

١٤ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زایینی

TAGGED: پێشمەرگەی کۆمەڵە, ڕاگەیاندنی کۆمەڵە, کۆمەڵە
Komalamedia 14/01/2026 14/01/2026
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی گەرەکەکوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب
بەڵگەنامەکان ڕاگەیاندن 11/01/2026
ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری: کوردستان لە بەرانبەر تاوانەکانی ڕێژیمدا بێدەنگ نابێ
ڕاگەیاندن 06/01/2026
ڕاگەیەندراوی خەبەریی کۆبوونەوەی ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
هاوپەیمانییەکان 06/01/2026
ڕاگەیەندراوی ژمارە ٣ی کۆمەڵە، سەبارەت بە سەرکوتی خوێناوی ناڕازییان لە ئیلام و کرماشان و لوڕستان
ڕاگەیاندن 04/01/2026
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?