پەیامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ٤٠ـەمین ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە
خەڵکی خۆڕاگری کوردستان! چین و توێژەکانی مافخوراو، بەشمەینەت و چەوساوە! هاوڕێیان و پاڵپشتەکانی کۆمەڵە! ٤٠ ساڵ لەمەوپێش و لە ئاوەها وەرزێکدا، شەقامەکان خرۆشابوون و ئاپۆرەی جەماوەر و خەڵکانی ناڕازیی، لە ئەنجامی ڕاپەڕینێکی بەریندا کۆتاییان بە دەسەڵاتی ٢٥٠٠ ساڵەی پاشایەتی هێنا. هەر لەو سەردەمەدا بوو کە بە بۆنەی هەلومەرجی نوێ و بە هۆی گیانبەختکردنی هاوڕێی ڕێنوێن و ڕێکخەر "کاک حەمەحسێن کەریمی"، ژیلەمۆی ٩ ساڵ نووستووی ڕێکخراوەیەک کڵپەی کرد و ڕووناکی و تینی ئاگرەکەی هەموو کوردستانی گرتەوە. ڕێکخراوەیەک کە لەسەر دەستی لاوانی خۆنەویست، پێشەنگ، پێشکەوتنخواز و خوێندکاری کورد دامەزرابوو. ٤٩ ساڵ لەوە پێش، لە نێو دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە گیرۆدەی زۆر بیری دوواکەوتوانه بوو، ڕێبازێکی سنوورشکێن و پێشکەوتنخواز سەری هەڵێنا کە بوارەکانی خەبات بۆ ڕزگاری نەتەوایەتی، دادپەروەری چینایەتی، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، یەکسانیخوازی ڕەگەزی و هەروەها بەرابەربوون لە پێناسە و مافەکانی مرۆڤی ئاوێتەی یەک کرد و کردییە پردێک بۆ گەیشتن بە ئامانج و بە داکۆکی شێلگیرانە لە سەر ئەو ڕێچکە و باوڕە، کە هەنووکەش ژووانگەی هەموو ئەوانەیه که هەست بە بندەستەیی، چەوسانەوە و هەڵاواردن دەکەن. نزیکەی نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی بێوچان لە دژی کۆنەپەرەستی، پاوانخوازی و چەوسێنەری و هەروەها ٤ دەیە ڕووبەڕووبوون و بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی لە سەنگەری پێشەوەدا، بەرپرسایەتی و ئەرکێکە کە کۆمەڵە بە درێژایی ئەم ساڵانە و بە پانتایی ههموو کوردستان لە ئەستۆی گرتووە. ئهوه مێژووی ٤ دەیە ڕاوەستانی بێوچانه! ڕاوهستانی بێوچان لەهەمبەر ئایدۆلۆژیا، كولتور و سهركووتی ڕژیمێک کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ناوەڕۆک و ڕەواڵەتی دڕندانەی ڕوونتر دەردەکەوێت. ڕژیمێک کە بۆتە تابلۆی زیندەبەچاڵکردنی مرۆڤایەتی، هێمایەک لە دواکەوتوویی و قەڵاچۆکردن و ئەشکەنجە و ئازار و مەرگ، کانگایەک بۆ تۆقاندن و هەڵقوڵانی تێرۆر و توندوتیژی و سەرچاوەیەکی ئاژاوەگێڕ کە ناوچەیهکی ئاگر داوە و ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆ بەرپرس و هۆکاری کوژرانی سەدان هەزار کەس و ئاوارەبوونی میلیۆنانی دیکەیە. هاوڕێیان و هاوسەنگەران! بە درێژایی ئەم چوار دەیە، هزر و هێزی سیاسی کۆمەڵە، پێداگر بووە لەسەر ماف و خواستەکانی گەلی کورد و بەردەوام بووە لە تێکۆشان بۆ هەڵبژاردن و بەرەوپێشبردنی سیاسەتی گونجاو و دۆزینەوەی ڕێکاری مومکین و بەدواداچوون بۆ چارەسەری کێشەکان. تێکۆشانی کۆمەڵه هەموو ڕەهەندەکانی خەباتی هەر لە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی ئۆپۆزیسیۆنی پرژوبڵاوی ئێرانی و چەسپاندنی یەکگرتوویی، ههتا یەکخستن و پاراستنی یەکڕیزی لە نێو ماڵی کورد لە کوردستان. پاراستن و پەرەپێدانی هێزی پێشمەرگه و کار و چالاکی پێشمەرگانه، ڕێکخستنی کوردی ڕۆژهەڵات له دەرەوەی وڵات، کار کردن و گەشەپێدانی دیپلۆماسی و گەیاندنی دەنگی کپ کراوی گەلی کورد و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و ناساندنی بە هەموو جیهانی لەخۆ گرتووە. ڕەنگبێت لە هەموو ئەمانه گرینگتر کار و چالاکی رێکخستنه نهێنیەکان بێت کە هەر ئێستا و لە کاتی خوێندنەوەی ئەم پەیامەدا، بەو پەڕی چاونەترسییەوە، ئازارەکانی خەڵکیان لە کۆڵ ناوە و ئەرکی ڕێکخستن و وشیارکردنەوەیان بەڕێوەدەبەن. هاوڕێیان، کارنامەی ئێمە، مێژوو، گوتار، هەڵوێست و کردەوەمانە!…
وتووێژی تەلەفیزیۆنی «ایران انترناسیونال» لەگەڵ هاوڕێ ناهید بەهمەنی
وتووێژی تەلەفیزیۆنی «ایران انترناسیونال» لەگەڵ هاوڕێ ناهید بەهمەنی و لە فارسییەوە: ئاسۆی…
ناهید بەهمەنی: ژنان لە ناو بزووتنەوە سیاسییەکاندا جێگەی خۆیان پێنەدراوە
وتووێژی تەلەفیزیۆنی «ایران انترناسیونال» لەگەڵ هاوڕێ ناهید بەهمەنی و لە فارسییەوە: ئاسۆی…
هاوڕێ کاکۆ عەلیار: مەبەستی سەرەکی لە ڕێکخستنی کۆنفرانسی «وەرشۆ» ڕاکێشانی سرنجی کۆمەڵگای نێونەتەوەییە بۆ ئاژاوەگێڕییەکانی ئێرانە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
وت و وێژی هاوڕێ كاكۆ عهلیار ئهندامی كومیتهی ناوهندی كۆمهڵه لهگهڵ ڕادیۆ…
هاوڕێ عەلی بەهمەنی؛ مێژوو شایەدی ئەوە دەدات کە هێـزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە بەجێ گەیاندنی ئەرک و ڕاسپاردەکانی سەرکەوتوو بووە!
لە گەرمەی ڕاهێنای هێزی پێشمەرگەی کۆمەلە لە زستانێکی تووش پێشناری وت و…
لە پەڕاوێزی هەڵەوێژییەکانی تاقمی حیکمەتیستدا
تاقمی حیکمەتیست لە توێی ڕاگەیانراوێک لە ٢٨ی دێسامبری ٢٠١٨ی زایینی و لە…
ئاگادارییەک لە لایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بۆ بیروڕای گشتیهاونیشتمانییانی بەڕێز، هۆگرانی تەبایی و یەکگرتووییهەروەک ئاگادارن ساڵی رابردوو دوای…
ڕاگهیاندنی ناوهندی هاوكاری حیزبهكانی كوردستانی ئێران دهربارهی ئامانج، ئهرك و پرهنسیپه گشتییهكانی ئهو ناوهنده
ئامانجەکان، ئەرکەکان و پرەنسیبە گشتییەکانی ناوهندى هاوكاریی حيزبهكانى كوردستانى ئێران پێشهكى:پێویستیی هاوخەباتی و…
پۆلێکی دیکە لە لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان، پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ٥ی خەزەڵوەر، لە ڕێوڕەسمێکدا، پۆلێکی دیکە لە لاوانی شۆڕشگێڕ…
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەكان
خەڵكی ئازادیخوازی كوردستانمامۆستایانی سەنگەری پەروەردە 22ی رەزبەری 1397ی هەتاوی مانگرتنی گشتی مامۆستایانی…