ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی گەرەکەکوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب
زۆر بەداخەوە چەند ڕۆژێکە دوو گەڕەکی کوردنشینی شێخمەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب کەوتونەتە بەر هێرش و پەلاماری توندئاژۆیانەی چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی سوریە. جارێکی دیکە گیان و ئەمنیەتیی خەڵکی مەدەنی کوردیان کردووەتەئامانج و خەڵکی بێتاوانیان ئاوارە کردووەتەوە. بەشێک لەو خەڵکە بێتاوانە پێشووتر هەر لەژێر کاریگەری شەڕ ناچاربوون زێدی خۆیان لە عەفرین و کۆبانی بە جێبهێڵن و ئاوارەی حەلەببن و لەو دوو گەڕەکەی کوردان بگیرسێنەوە. بە داخەوە ئەمڕۆشسەرلەنوێ بە هۆی شڕ و ماڵوێرانی، ناچارن ئاوارە ببنەوە. ئەمدووپاتە بوونەوەی کارەساتی تاڵی ئاوارەیی، نیشانەی بەردەوامیسیاسەتگەلێکە کە دەوڵەت و دەزگای ئەحمەد الشەرع کەرامەتیئینسانی و مافی بنەڕەتی خەڵکی کورد لە کوردستانی رۆژاوا لەبەرچاو ناگڕێت و ژیانی خەڵکی مەدەنی بە تایبەت ژنان و منداڵان وبەساڵاچووانی بە بارمتە گرتووە. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای هاودەردی لەگەڵ خەڵکی گەڕەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە وگەلی کورد لە ڕۆژاوا، کوشتار و گەماڕۆ و کۆچی زۆرەملێ وپێشێلکردنی ئاشکرای مافی کورد مەحکوم دەکات و هاوخەمی وسەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و هاوسەنگەرانیان ڕادەگەیەنێ. …
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، کۆبوونەوەی هاوبەش بە شێوەی ئانلاین…
راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دەستگیرکردنی ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەداخەوە لە…


