ناوەندی هاوکاری هەڵنەوەشێنینەوە، پتەوتری کەین/ عەبدوڵڵا موهتەدی
لە رۆژانی رابوردوودا بەداخەوە دەنگگەلێک بەرز بوونەتەوە کە بەڕاشکاوییەوە داوای تێکدان و…
زمانی دایکی و گرینگییەکانی
هانا ئارێنت: پێویست ناکات نەتەوەیەک لە بە شێوەی فیزیکی لە ناوی ببەی…
کۆمەڵە، رچەشکێنی مێژوو
نزیک نیو سەدەیە بە ملیۆنها مرۆف ئاواتی هەنگاونان بەرەو گۆران بۆ ئاسۆیەکی…
کۆیلە کردنی کۆمەڵگا شووناسی هەمو رژیمە توتالیتێرەکان
لە نیزام و دەسەڵاتە توتالیتێرەکان هەوڵ دەدرێت ئایدۆلۆژی پێڕەوکراو بە سەر راستی…
کۆمەڵە و گرینگی دان بە زمانی دایکی
زمان وەک کۆڵەکەی شوناسی هەرنەتەوەیەک لەدێر زەمانەوە گرینگی و بایەخی خۆی هەبووەو…
حەقیقەتە سادەکان کامەن؟
لێدوانێک لەسەر وتاری کاک برایمی عەلیزادە لە کۆنگرەی هەژدەداعەبدوڵڵا موهتەدی پێشەکیکۆنگرەی هەژدەی…
پێشمەرگەی کۆمەڵە، ڕەمزی خۆڕاگری خەڵکی کوردستانە
"بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە" هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی هەمەلایەنەی مێژووی…
شەری دو گوتار لەشارێکی جیاواز
هەروا ئاگادارن سازمانی ئیتلاعاتی سپا(ساس) لەمێژە بۆ پیلانگێڕییەکانی خۆی و بەڕێوەبردنی پڕۆژە دژە…
یەک سەدە خەبات بۆ عەداڵەتی کۆمەڵایەتی
مێژووی رێزلێنان لە رۆژی جیهانی کرێکار واتە یەکی مانگی مەی لە هەوڵ…
دیکتاتۆرەکان هەمیشە براوەن! تەنیا یەکجار دەیدۆڕێنن
ساڵوەگەڕی ئاخێزە جەماوەرییەکانی ٩٨ی هەتاوی گومان لەوەدا نییە کە ئەوەی ئەمڕۆ و لانی کەم لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی و دواتر لە ساڵی ١٣٩٦ و ٩٨ی هەتاوییەوە بەم لاوە حاشا هەڵنەگرە، ئەوەیە کە ئەوەی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەر کار هێشتووەتەوە، بەهێزبوونی دەزگای سەرکوتی ئەو ڕژیمەیە. بە چاوخشندنێکی خێرا بە سەر بوارە جیاجیاکانی حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی هەر بواری ئابووری، ئازادی، مەشرووعییەت و ڕەوایی، داڕمانی شکۆی کەسایەتی تاکی ئێرانی تەنیا بۆ دەستخستنی ژەمێک خواردنەوە بگرە تا ئەو کەلەبەری قووڵەی نێوان خەڵک و دەسەڵات و ئینزوا و بە تاقکەوتنەوەی کۆماری ئیسلامی لە کۆمەڵگای جیهانی و وەستانی گەشە و پێشکەوتن و… دەری دەخەن کە ئەو دەسەڵاتە نەدەبوایە تا هەنووکە لە سەر کار و حوکمدا بامایەوە، بەڵام ئەوە هێزی سەرکوتی ئەو ڕژیمەیە کە ئەو ڕژیمەی لە سەر کار ڕاگرتووە. لە ماوەی زیاتر لە یەک دەیەی ڕابردوو خەڵکی ئێران بە چین و توێژە جیاجیاکانیانەوە لە ناڕەزایەتی بە دۆخی ژیان و گوزەران و دۆخی ئازادییەکانیان هاتوونەتە سەر شەقام و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی لە ماوەی ئەم چل ساڵەی ڕابردوودا لە سەنگەری پێشەوەی ئەو ناڕەزایەتییانەوە بوون، بەڵام هەموو جارێک شکستیان خواردووە. هەموو جارێک هاتوون و سەرکوت و خەڵتانی خوێن کراون، قۆڵبەست و ڕاپێچی زیندان و سیاچاڵەکان کراون، ملیان بە پەتی سێدارەوە کراون و سەرەنجام شکستیان خواردووە و هەموو جارێکیش کۆماری ئیسلامی سەرکەوتوو بووە لە سەرکوت و داپڵۆسینەکان، بەڵام خەڵک هەرجارەو جەستووتر و بە جەربەزەتر لە جاری پێشوو هاتوونەتەوە مەیدان. یەکێک لە شێوە باوەکانی سەرکوتکردنی خەڵک لە کاتی خرۆشان و ڕژانە سەر شەقام، لێدان و کوشتنی تاکە ئاساییەکانی بەشدار لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانە و نەک سەردەستە و لیدر و پێشاهەنگەکان و مەبەست لەم کارەش ترساندن و تۆقاندنی خەڵک و تاق خستنەوەی لیدر و سەردەستەکانە. بەو مانایە ئەم خۆفە بخنە ناو دڵی خۆپیشاندەرانەوە کە کەسی دواتر ڕەنگە ئەو بێ و بترسێت و بگەڕێتەوە. یەکێک لەو دیمەنە نایابانەی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ ئەو دیمەنە بوو کە یەکێک لە هێزە سەرکوتگەرەکان لە مەودای یەک دوو متری دا تەقە لە یەکێک لە خۆپیشاندەران دەکات و دەیخاتە سەر زەوی، بەڵام خۆپیشاندەری هاوڕێی پشت سەری بە بێ ترس و دوو دڵی و تەنانەت بۆ یەک چرکەش، ڕەپێی سەرکوتگەر و تەقەکەرەکە دەکەوێت و هەڵمەتی بۆ دەبات، ئەو دیمەنە شابەیتی دۆخی خەڵکی وەزاڵەهاتووی خەڵکی ئێرانە. خەڵکی ئێران لە دۆخێکی ئەوهادا لە دووی دەرفەتێکی دی دەگەڕێن بۆ هاتنە مەیدان و ڕەنگە لە خولی داهاتووشدا سەرکەوتوو نەبن و جارێکی دیکەش ئەوە هەر کۆماری ئیسلامی بێت کە براوەی ئەو ململانێ خیابانییە بێت، ئەوە حەقیقەت و ڕاستی هەموو دیکتاتۆرەکانە، چونکا دیکتاتۆرەکان هەموو کات براوەن، هەموو کات، بەڵام تەنیا یەک جار شکست دەخۆن و ئەویش دوا ململانێی نێوان خەڵک و دیکتاتۆرەکانە.