كوردستان تازیەبارە بەڵامتێشكاو نیە، خەمبارە بەڵام داماو نیە.ئەمڕۆ هەواڵی ئیعدامی رامین حوسێنپەناهی بڵاو بووەوە، ئەمڕۆ…
لە ژمارەی نوێی ڕۆژنامەکەدا جگە لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ عەبدوڵا موهتەدی بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی…
لەوانەیە ئەم رەستەیە بە گوێی گەلێ كەس ئاشنا بێ كە " شەڕ باوكی هەموو شتێكە…
ڕۆژی شەممە ٢٢ی٢ی٢٠٢٠ی زایینی کومیتەی کۆمەڵە لە نۆروێژ بە هاوکاری کادر و ئەندامان و دۆستانی…
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان! هەروەک ئاگادارن لە دڕێژەی هێرش و گوشاری دوو ساڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران…
ڕۆژی ١٠ی مانگی مەی، ئیسراییل ڕایگەیاند كە لە لایەن هێزەكانی سوپای قودس و بە فەرمانی…
خۆپیشاندانە ئیعترازییە جەماوەرییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ ئەم ڕاستییەی دەرخست کە ئێران ئاوسە بە گۆڕانێکی گەورەی ڕیشەیی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری. خەسڵەت نمایی و دەرکەوتەکانی، بێزاری و نەفرەت بوو لە دەسەڵاتی چل ساڵەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە هەموو سێکتەرە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، کولتووری و … خەڵکی ئێرانی بە دیل گرتووە. چەند ساڵێکە ڕەوتی ڕوو لە پووکانەوەی کۆماری ئیسلامی باسی کۆڕ و کۆمەڵی ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانییەکانە، بەڵام دەبوو ئەم خۆپیشاندان و ئیعترازە جەماوەرییانە ڕوویان بدابایە تا ئەم سەرەتای کۆتایی هاتنی ڕژیمە فاشیستە ئیسلامییەی ئێرانی بۆ هەمووان ئاشکرا و لەقا بدابایە. هۆکارەکان لە ماوەی نزیک بە دوو ساڵی ڕابردوو کە ئەمریکا لە ڕێکەوتننامەی ناسراو بە بەرجام یەک لایەنە هاتە دەرێ و گەمارۆ پێشووەکانی لە دوو قۆنای ٩٠ و ١٨٠ ڕۆژە دژ بە ئێران کارا کردەوە و بەرە بەرەش گەمارۆی نوێی بە سەر کەسایەتییە حەقیقی و حقوقییەکانی کۆماری ئیسلامی دا سەپاند و ئەو ڕژیمەی تووشی کێشەی گەورە کردەوە. سیاسەتی ئەمریکا لەوبارەیەوە سەپاندنی ئەوپەڕی گوشارەکان بوو بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بۆ بە سفر گەیاندنی هەناردەی نەوت و وشک کردنی سەرچاوە ئابوورییەکانی بۆ بڕینی دەستی کۆماری ئیسلامی لە ئاژاوەگێڕی و دەست تێوەردانە دوژمنکارانەکانی لە ناوچە. ڕاپۆرتی ئەو کۆمپانیایانەی کە شوێنپێی نەوتهەڵگرەکان هەڵدەگرنەوە و چاودێری بەندەر و سنوورە گومروکییەکان دەری دەخەن کە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ژێر ٥٠٠ هەزار بۆشکە لە ڕۆژدا دابەزیوە. ئێرانێک کە بودجەکەی لە سەر بنەمای فرۆشی ڕۆژانەی ١،٥٠٠،٠٠٠، بۆشکە بە نرخی ٦٤ دۆلار بەستووە، ئەو ڕژیمەی تووشی کورتهێنانێکی بێ وێنەی بودجە کرد. کۆماری ئیسلامی بۆ قەرەبووی ئەو کورتهێنانە دەستی بە پیلان و پرۆژە ڕیازەت تەڵەبەکانی دا. هەوڵی داوە لە ڕێگەی تەیارە و سەیارەوە پارەکان لە بانکە جیهانییەکان بە شێوەی کەش بگەڕێنێتەوە بۆ ئێران، دەست بە سەر پووڵی ئەمانەتی کارەمەندان و سەرمایەگوزارانی ناوخۆی و خەڵکی ئاسایی و مەدەنیدا بگرێت لە بانکەکان، بە ڕەش و بە قاچاخ نەوت بفرۆشێت (لە ڕاستی دا هەرزان فرۆشی بکات). هەموو ئەو پیلانانەی سەری نەگرت. ڕەنگە دوایین شت کە دەبێت بیکردبایە دەست بردن بوو بۆ یارانەکان (سۆبسید و یارمەتییە دەوڵەتییەی کە بە خەڵک دەدرێت) و دەستیشی بۆ برد. ساڵانێکە دەوڵەت سوبسیدی بێنزین دەدات. ساڵی ١٣٥٧ کە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاگری لە خۆپیشاندانەکانی خەڵک دژی ڕژیمی شا بەردا، بەرز کردنەوەی نرخی بێنزین بوو لە ١ تمەن بۆ ١ تمەن و ٢ قڕان بوو. بە واتایەکی دیکە ١٤ سێنی ئەمریکا. ئەمڕۆکەش بە بەراوردی نرخی تمەن و دۆلار ئەم ٣ (٣٠٠٠ تمەن) ئەوندە کردنەوەی نرخی بێزین لە ١٤ سێنتەوە دەبێت بە ١٥ سێنتی دۆلاری ئەمریکایی. بەڵام بۆچی بەرزبوونەوەی ١ سێنتی نرخی بێنزین دەبێتە ئەم ئاخێزە جەماوەرییە؟ و ئایا تاقە هۆکارە بۆ ڕژانی خەڵک بۆ سەر شەقام و ڕێ خستنی گەورەترین جووڵەی کۆمەڵایەتی مێژووی چل ساڵەی ڕابردووی خۆی؟ ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سامانە سەر زەمین و ژێرزەمینییەکانییەوە. ئێران ٢٠مین وڵاتی بەرینی گۆی زەوییە، لە بواری حەشیمەتەوە لە زومرەی ٢٠ وڵاتی پڕ حەشیمەتی جیهان دایە و خاوەن هێزێکی کاری گەورەی بەرهەم هێنە. خاوەنی کەش و هەوایەکی چوار وەرزەیە و زەوی و زاری بەپیتن بۆ کشت و کاڵ. لە برنج و گەنم و جۆ و پەتاتە و سەوزە و میوە و … تا دەگاتە دار و درەخت و جەنگەڵ ودەریا و ڕووبار و … شاخەکانی دەوڵەمەندن بە بەنرخترین کانزاکانی ئاڵتوون، و ئاسن و مس و جۆرەها فلزی بەقیمەت. لەگەڵ ئەوەش خاوەنی دووەم زەخیرەی نەوت و گازی سروشتی جیهانە کە بە ئاڵتوونی ڕەش ناسراوە. چۆنە کە ئەو زەوییە بە پتانسێل و دەوڵەمەندە خەڵکەکەی لەوپەڕی هەژاری و دەست کورتین دان؟ چۆنە بە پێی ئامارەکان زیاتر لە ٣٦ میلیۆن کەس لە حەشیمەتی ئێرانی لە ژێر هێڵی هەژاریدان؟ چۆنە بە هەزاران خەڵک لە گۆڕ دا دەخەون، یان نا لە سەر جادە و لە سەر کارتۆن دەخەون؟ چۆنە ڕێژەی لەش فرۆشی و گیرۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان دابەزیوە بۆ کوڕان و کچانی ژێر ١٠ ساڵ؟ چۆنە هیوا بە ژیان دابەزیوە بۆ ژێر ٦٠ ساڵ؟ چۆنە ڕەونەقی بازاڕ ئێران وا خەوتووە؟ چۆنە هەرچی خاوەن ئیدە و فکرە لە وڵاتەکەی ڕا دەکات؟ چۆنە هەرچی بیرمەند و ئازادیخوازە لە کونجی زیندان و سیاچاڵە؟ چۆنە جاددە و ڕێگاوبانی ستاندارد نییە؟ چۆنە فڕۆکە و ئۆتۆمبیل (ئەو ئامرازەی گواستنەوە) بۆتە قەبر و ڕۆحی سەرنشینانی دەکێشێت؟ چۆنە چۆم و ڕووبار لە مرۆڤی ئەو خاکە بوونەتە بکوژ؟ چۆنە پیر و بەساڵاچوو تا دەمی مەرگ بێ حەسانەوە دەچەوسێنەوە؟ چۆنە بە میلیۆن خەڵک لە خوێندن بێ بەش دەبن؟ چۆنە… هۆکارەکەی ڕوون و ئاشکرایە؛ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە گونجاندنی شەریعەتی ئیسلامی شیعەی دوانزە ئیمامی پەیڕەوی ویلایەتی موتلەقەی فەقێ لە یاسای بنەڕەتی و دەستووری کارکردنی نیزام و دەوڵەت سەرچاوەی سەرەکییە. ڕژیمی دەسەڵاتداری نابەرپرس کە هەرچی دز و جەردەیە بەڕێوەی دەبات؟ دەسەڵاتی دەمارگرژی ئیدئۆلۆژیک، ناکارامە، گەمژە و نەزان، گەندەڵ و نابەرپرسیار هۆکارەکەیەتی. بە سیاسەتی هەڵە و چەوتەکانی، بە تەرخان کردنی سەروەت و سامانی میلیارد دۆلاری بۆ پرۆژە ناپێویست و شەڕەنگێزەکانی، دزی و تاڵان و تاراجی سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران خەڵکی ئێرانیان بەم ڕۆژ ڕەشییە گەیاندووە. هەروا کە ناڕازییان لە جەرگەی خۆپیشاندانەکان بە دروشم و بە دەنگی بەرز دەیان وتەوە، کێشەی بێنزین و دۆخی خراپی ئابووری بیانوو و بەهانەیە و خەڵکی ناڕازی ڕاستەوڕاستە خودی ڕژیمی کۆماری و نیزامی سیاسی ئێرانیان کردووەتە نیشانە. تایبەتمەندییەکان؛ ئێرانی لە نزیکەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر و پاش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی هەر چەند وەخت جارێک شاهیدی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرینی کۆمەڵایەتی بووەتەوە. دە ساڵی یەکەمی پاش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی بە هۆی تێوەگلانی لە شەڕی ناپێویست و ئیدئۆلۆژیکی لەگەڵ عێراق، (کە دەرفەتێکی ئاڵتوونی بوو بۆ کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی ناڕازیان و نەیاران و تەسفییە حیسابە ناوخۆییەکان) مەجال و دەرفەتی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و خەباتی جەماوەری نەهێشتبووە، بەڵام بە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە ساڵی ١٣٦٨ لە ناوەند و لە ڕۆژئاوای ئێران و بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی ئێران خۆپیشاندانی گەورە ئەنجام درا. ڕژیم و دەوڵەتی ئەوکاتی ڕەفسەنجانی بە توندی و بە خێرایی سەرکوت و خەڵتانی خوێنان کرد. دواترەکان لە ساڵی ١٣٧٧ خوێندکارانی زانستگای تاران خرۆشان کە بە خێرایی خوێندکارانی باقی شارە گەورەکانی دیکەی ئێرانی لێ کەوتەوە، بەڵام دەوڵەتی ئەو کاتی خاتەمی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانیان بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت کرد و کوی دانشگایان خولقاند. پاش ١١ ساڵ و ئەمجار لە ساڵی ١٣٨٨ و بەدوای ئەو تەقەلوب و ساختەکارییە گەورەیەی لە بەناو هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دا کرا، بزووتنەوەیەکی گەورە لە تاران و شارە گەورەکانی دیکەی ئێران سەریان هەڵدا (بزووتنەوەی سەوز). ماوەی ئەم بزووتنەوەیە لە باقی بزووتنەوە جەماوەری و ئیعترازییەکانی پێشووتر زۆرتری خایاند. سەرەنجام ئەو بزووتنەوەیەش بە خولقاندنی کارەساتی گەورەی وەک کەهریزەک و دەستگیری سەرانی ئەو بزووتنەوەیە و حەسریان پاش چەند مانگ دایان مرکاندەوە. دواجار بەفرانباری ساڵی ١٣٩٦ و ئەمجارە بە ماوەیەکی ٨ ساڵە خۆپیشاندانە ئیعترازییەکانی ناسراو بە بەفرانباری ٩٦ ڕێ کەوت. ئەو خۆپیشاندانانە لە چاو باقی بزووتنەوە و خۆپیشاندانە سەراسەرییەکانی پێش خۆی گشتگیر تر و بەرفراوانتر بوو کە بە پێی ئامارەکان نزیک بە ١٠٠ شار و ناوچەی گرتەوە، ئەمجار خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی و تەنیا بە مەودای ٢ ساڵ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری بەرفراوان لە ئاستی زیاتر لە ١٣٠ شار و ناوچەی ئێران هاتە ئاراوە. بە چاوخشاندنێکی خێرا بە سەر تایبەتمەندی و کەم و کوڕییەکانی هەرکام لە بزووتنەوە پێشووەکان دەر دەکەوێت بە تێپەڕبوونی کار ئەم بزووتنەوانە بەهێزتر، گشتگیرتر، بەرفراوانتر و فڕەلایەنتر بوون کە ئەمە لە ڕاستیدا دەرخەری بلووغی فیکری و سیاسی خەڵک و تێگەیشتن لە حەقیقەتی ڕەقی کۆماری ئیسلامیییە. بە بەراوردێکی سادەی نێوان ئاخێزی (بزووتنەوە) ڕۆژانی ڕابردوو لەگەڵ دوو بزووتنەوەی سەوز و بزووتنەوەی بەفرانباری ٩٦ دەردەکەوێت کە لە بزووتنەوەی سەوزدا بەشێک یان توێژێک لە کۆمەڵگا تێیدا بەشدار بوون کە بریتی بوون لە خەڵکی خوێندەواری شاری (گەورە شارەکان) و سەر بە چینی مام ناوەندی کۆمەڵگا کە تا ڕادەیەک ڕێبەرییەکەشی دیار بوو، بەڵام بەشداربووانی بزووتنەوەکەی بەفرانباری ٩٦ زۆرتر خەڵکی هەژار و فەقیر و گوندی و شارە بچووک و ناوچە پەراوێزییەکان تێیدا بەشدار بوون کە ڕێبەرییەکی دیاریکراوی نەبوو. دیارە هەرکام لەو بزووتنەوانە خاڵی لاوازی تایبەت بە خۆیان هەبوو، بەڵام ئەم ئاخێزەی ئەمجارە کە پێ دەچێت لە درێژەی باقی بزووتنەوە ئیعترازییەکانی پێشووی خەڵکی ئێران بێت بۆ بەهرەمەندی لە ژیانێکی ئاسوودە و کەشێکی کراوەتر، دوو بەربەست و مەحدوودییەتی بزووتنەوەکانی پێشووی نییە. یەکەم ئەوەی کە هیچ تەوەهۆم و ڕاڕاییەکی بەرامبەر بە ئەم باڵ و ئەو باڵی ڕژیم نییە و ساغە لەو بارەیەوە و دووهەم ئەوەی کە ئەگەر لە بزووتنەوەی سەوز چینی مام ناوەندی شاری و خوێندەوار بەشدار بوون و لە بزووتنەوەی بەفرانباری ٩٦ چینی کرێکار و بەشی هەژار و فەقیری کۆمەڵگا بوون، ئەمجار هەر دوو بەرەکە تێید بەشدار بوون و ئەم سنوورە و دابەشکارییە نەماوە.…
پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵە و ھەروەھا پێشمەرگەکانی نەوەی نوێ کەم ئەندامانی سەنگەر و بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردووان کۆمەڵە! کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان! ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەتان لێ پیرۆز بێت. پێشمەرگە و پێشمەرگایەتی، بێ گومان یەکیک لە فاکتەرە گرنگەکانی بەرگری لە کیانی نەتەوەیی گەلی کوردە و ھەر بۆیەش وشەی پێشمەرگە لە ھەناوی خەڵکی کوردستاندا ھەر دەم ھێمایەکی خۆشەویست و ئومێد بەخشە. لە ماوەی نزیک بە چل ساڵ خەباتی پێشمەرگانەی کۆمەڵە، پێشمەرگەی کۆمەڵە سیمبولی ڕاستگۆیی، فیداکاری و خۆنەویستی و قارەمانییەتی و سەرمەشقی شۆڕشگێڕانی کوردستان بووە. مێژووی چل ساڵەی خەباتی ئەو ھێزە سەلمێنەری ئەم ڕاستییەیە. لە ٣١ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٥٧ی ھەتاویدا ھاوڕێ "سەعید موعینی" ناسراو بە "خانە" شان بە شانی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە شەڕێکی نابەرابەردا لەگەڵ ھێزەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری بەعسی عێراق، گیانی ئازیزی بەخت کرد و بوو بە سەرقافڵەی کاروانی شەھیدانی کۆمەڵە. گیانبەختکردنی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە سەنگەری بەرگری لە پارچەیەکیتر لە کوردستان بوو بە ڕەمزێک بۆ ناساندن و پێناسەکردنی ئەرک و بەرپرسایەتی پێشمەرگەی کۆمەڵە. چەند مانگ پاش ئەم ڕووداوە و دوای ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لە ئێران و ئاشکرابوونی چالاکییە نھێنییەکانی کۆمەڵە و پێکھاتنی ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە ٣١ی جۆزەردان وەکوو ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە ناودێر کرا و لەو کاتەوە جەماوەر و کۆمەڵانی خەڵک لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان، بە سۆز و ھەستێکی تایبەتەوە ڕێز لەم رۆژە دەگرن. پێشمەرگەی کۆمەڵە لەماوەی ٤٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانی خۆیدا، تووانیویەتی ببێت بە جێگەی هیوای خەڵکی بندەست و ھەژاری کوردستان و بەردەوام بە خولقاندنی حەماسە و قارەمانییەتی، باسی نێو ماڵان و وێردی سەر زاران بووە. چاوپاکی و چاونەترسی، چاوتێری و چاوتێژی لە پاڵ پاراستنی سنوورەکانی ئەخلاق و مافە ئینسانییەکان تەنیا بەشێک لەو نۆرمانەیە کە پێشمەرگەی کۆمەڵە وەکوو پرەنسیپێک ڕەچاوی دەکات. فێرگەی پێشمەرگایەتی، لە ٤ دەیە مێژووی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵەدا، ھاوکات لەگەڵ پەروەردەی سیاسی، ڕاھێنان و فێرکاری نیزامیشی بەرەوپێش بردووە و فێرخوازان و قوتابیانی ئەم بزووتنەوەی بە ھەر دوو چەک تەیار کردووە. ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە کە ھەڵگری سەدان و ھەزاران بیرەوەری و ئەزموونی پرشنگدارە، وەکوو باسکی بەھێزی گەلێکی چەوساوە بووە کە خەونی داگیرکەران و بەکرێگیراوانی ڕژیمی تێکداوە و لە پێناو ڕووخاندنی قەڵای زۆرداریدا خەباتی کردووە. پێشمەرگەی کۆمەڵە، ھەر کاتێک و لە ھەر جێگایەک کە پێویست بووبێت، بۆ پاراستنی مافی ڕەوای خەڵک و بزووتنەوەی ڕەوای کوردستان گیانبازی کردووە، چاونەترسی و لەخۆبردوویی کردووەتە کردار و ئاکاریی وەک دوو فاکتەری بنەڕەتی لە ناسنامە و پێناسەی خۆی بۆ گەییشتن بەئامانجەکانی، گونجاندوویەتی. پێشمەرگەی کۆمەڵە ھاوکات وەک ئاڵاھەڵگرانی تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئازادییە سیاسییەکان، یەکسانیخوازانی مافی ژن و پیاو، پارێزگاری کردن لە مافی کرێکاران و چینی ھەژاری کوردستان، پشتیوان و رێکخەری خەباتی جەماوەری و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆی بەڕێوە بردووە. پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ھەموو سەنگەرەکانی خەباتدا، شاخ، شار، زیندان و ھتد دەوری چالاک و کاریگەریان نواندووە. پێشمەرگەی ژن، ئەو دیاردە جوان و بە نرخەیە کە کۆمەڵە وەک دیاردەیەکی نوێ و لە پێناو یەکسانیخوازی و ڕزگاری نەوتەوەیی پێشکەشی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی کردووە. ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە، ھێزێکی بەرحەق و کاریگەر بووە لە پانتای خەباتی کوردستانی ڕۆژھەڵات و جەماوەری خەڵکیش پاڵپشتێکی گەورە و ورەبەخشی ئەم ھێزە بوون و ھەن . پێشمەرگەی کۆمەڵە، ئەگەر چەک بەدەست لە بەرانبەر داگیرکەرانی گەلی کورددا قارەمانانە خۆڕاگری کردووە و بەگژ دوژمی ھاردا چۆتەوە، لە لایەکی دیکەوە لە بەرانبە خەڵکی کوردستان چەکی بیروباوەڕ و وشیار کردنەوەی لە شان کردووە و داکۆکیکەری ڕاستەقینەی ئاسایش و ئارامی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بووە. ڕەفتار و ڕەوشتی جوانی پێشمەرگەی کۆمەڵە ھیچ کات کۆن نابێت و ئێستاکەش ڕەمزی شانازییە و بۆ ھەموو کچان و کوڕانی کوردستان. ھاوڕێیان! کۆماری ئیسلامی، بە درێژایی تەمەنی و ساڵ لەدوای ساڵ زیاتر شەرعیەت و ڕەوایی خۆی لەدەست داوە، کارامەیی نەماوە و لەبواری نێودەوڵەتیش ھیچ دۆست و ھاوپەیمانی بۆخۆی نەھێشتۆتەوە، بۆیەھەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە بەرەو نەمان و لەناوچوون ھەنگاو دەنێت. لە بەرامبەر ئەمەدا بزووتنەوەی کوردستان و کۆمەڵەن کەسەرەڕای ھەموو تەنگ و چەڵەمەکان، بەردەوام بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون لە ھەڵکشاندا بووە. خەت و گوفتمانی ئێمە بەرینتر بۆتەوەو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی زیاتر لەجاران سەرەنجی داوەتەبزووتنەوەڕەواکەمان. زیاتر لە ٤٠ ساڵ خەباتی پێشمەرگانەی ئێمە لە چوارچێوەی مافی ڕەوای بەرەنگاری نەتەوەییدا، سەلمێنەری خوێندنەوەیەکی درووستە کە پاش ٤٠ ساڵ کۆمەڵگای نێونەتەویی قەناعەتی پێ ھێناوە. کۆماری ئیسلامی ئێستا ھەڕەشەیکی گەورەیە بۆ سەر ناوچەکە و وڵاتانی دەوروبەر و تەناھی جیھانی خستووتە مەترسییەوە. بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران و کارنامە و کردەوەکانی ئەم ڕێکخراوەیە، ئەوەی بۆ جیھان ڕوونکردەوە کە خەباتی پێشمەرگانەی ئێمە ھەر لە سەرەتاوە و لە ناوەڕۆکی خۆیدا شەڕێک بە دژی تێرۆر و تێرۆریزم بووە . …
ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی ٩ی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
كرێكارانی كوردستان!چین و توێژە زەحمەتكێشەكانی کوردستانی ڕۆژهەڵات!بە بۆنەی ١ی مانگی مەی(١١ی گوڵان)، ڕۆژی هاوپێوەندیی جیهانیی…
٢٥ی نۆڤامبر وەک “ڕۆژی جیهانی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان” دیاری کراوە. لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەت، ئەم…
ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوری ١٤٠٤ هەتاوی )١٩ نۆڤامبری ٢٠٢٥ی زایینی) هەیئەتیكی کۆمەڵە پێکهاتوو لە هاوڕێیان کاکۆ عەلیار، ئەندامی دەفتەری…
لە دوایین ژمارەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات ئەم بابەتانە دەخرێتە بەر دیدەی خوێنەران: سەروتار، ڕەزا کەمانگەر: ئێران و ئیسرائیل و ئەگەرەکانی جەنگێکی…
تێکۆشەرانی بزووتنەوەی کوردستان و هاوڕێیانی کۆمەڵە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا فایلێکی دەنگیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە کە تێیدا ئەمیری…
لە دوایین ژمارەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات ئەم بابەتانە دەخرێتە بەر دیدەی خوێنەران: سەروتار، سیامەک مودەررسی: پەرەپێدان بە گوتاری فرە چەشنی لە…
لە دوایین ژمارەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات ئەم بابەتانە دەخرێتە بەر دیدەی خوێنەران: سەروتار، سیامەک مودەررسی: گەرانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەڵاڵەی…
Sign in to your account

