مێژووی رێزلێنان لە رۆژی جیهانی کرێکار واتە یەکی مانگی مەی لە هەوڵ بۆ بەروەپێشچوون و بەرگری لە مافی کرێکاران بۆ…
لە دوایین ژمارەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات ئەم بابەتانە دەخرێتە بەر دیدەی خوێنەران: سەروتار، ئومید تاهیری: ئێران…
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی بانگهێشتی کۆمەڵە بۆ ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترامپ…
میوانە بەڕێزەکان کەسایەتی و حیزبە سیاسییەکان کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، بەخێربێن سەر چاوەکانم. ئێوارەتان باش. بەدوای بەخێر هاتنی گەرم و گوڕی هەموو لایەکتان پێم خۆشە سپاسێکی بەڕێوەبەران و رێکخەرانی ئەم بەرنامەش بکەم و هیوادارم لە ساڵانی داهاتوو گەرم و گوڕتر بیگرین و لە ساڵانی داهاتوو لەسەر خاکی کوردستان ڕۆژهەڵات بیگرین. پێم خۆشە لەم دەرفەتەدا سڵاوێکی دووبارە بنێرمەوە بۆ هەموو گیان بەختکردووان و ئیعدام کراوانی ڕۆژانی یەکەمی داگیرکاری کۆماری ئیسلامی لە کوردستان کە بە دوای ٢٨ی گەلاوێژ دا هات، ڕێزیان لێ دەگیرێ و گومانم نییە رۆژێک دێ پەیکەریان لێ دروست دەکرێ. سپاسێکی زۆریش دەکەم بۆ ئەو هونه‌رمەندانەی کە بە دەنگی خۆش و پەنجەی رەنگینیان شەپۆلی زەوقی میللی کوردی یان بردە نێو هەست و هەناسەمانەوە و هاوپشتی خۆشیان لەگەڵ کوردستانی رۆژهەڵات نیشان دا. بەڕێزان ٣٨ساڵ لەوە پێش لە وەها رۆژێک دا ئایەتوڵڵا خومەینی فەرمانی هێرشی هەمەلایەنەی بۆ کوردستان دەرکرد، ئەو هێرشە ناڕەوا و بێ پاساوە نوختەی وەرچەرخانێکی گەورەی لە مێژووی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات پێک هێنا و قۆنا‌غێکی بە تەواوی نوێی کردەوە. بەڵام لەوە گەورە تر و لەوە مێژوویی تر، بڕیاری وەستانەوە و بەرەنگار بوونەوە لەهەمبەر لێشاوی هێرشی گەورەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان بوو کە لە ئێوارەی هەمان رۆژی فەرمانی هێرش لە لایەن شۆڕشگێڕانی ئەو سەردەمەوە دەرکرا. ئەو بڕیارە رەنگ دانەوەی ئاوات و ویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی و ئازاد ژیان بوو. هەر بۆیەش "٢٨ی گەڵاوێژ" رۆژی تاوانکاری دڵتەزێن بە دژی گەلی کورد، رۆژی ئیعدامی بە کۆمەڵ، رۆژی تیرەباران کردنی بێ دادگایی، رۆژێکە کە داسی مەرگی کۆماری ئیسلامی سەری بەرزی کوڕان و کچانی کوردەواری بڕییەوە، بەڵام لە هەمانا کات دا رۆژی بەرنگاری نەتەوەیی خەڵکی کوردستانیشە. رۆژێکە کە ٣٥ساڵ پێش ئەوەی داعشی سونی هێرشی تێتروریستی خۆی بۆ سەر کوردستانی ئەم دیو بخاتە گەڕ، داعشی شێعە هێرشی دڕندانەی خۆی بۆ سەر کوردستانی ئەو دیو دەست پێ‌کرد. هەر وەکوو چۆن کوردی ئەم دیو بە خەباتی بێ وێنە و قارەمانانەی خۆیان بوون بە نموونەی بەرنگاری لە عێراق و جێی ستایشی هەموو جیهان و لە هەموو ناوچەکە، کوردی ئەو دیویش لە ئێرانێک دا کە خەریک بوو دەکەوتە ژێر چنگی دیکتاتۆرێکی دینی بێ بەزەیی، بوون بە نموونە و سمبولی مقاومەت و بەرخۆدان. بە بێ ئەو خەباتە هەمە لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و پێشمەرگانەیە، کوردی ئێران هەرگیز نەیان دەتوانی بزووتنەوەکەیان بۆ ماوەی ٣٨ساڵ لە دژوارترین بار و دۆخ دا زیندوو راگرن، کوانووی خەبات بە گەرم و گوڕی بهێڵنەوە و دەسەڵاتی تۆتالیتەری کۆماری ئیسلامی بە دوای چوار دەهە داپڵۆسین و داگیرکاری لە کوردستان ئێستاش هەموو رۆژێک چاوەڕوانی تەقینەوەی گوڕکانی کوردستانی رۆژهەڵات بێ. هەر بۆیەش هەر تاکێک و هەموو بنەماڵەیەکی کوردی رۆژهەڵات لەسەریەتی قەدری ئەو وەستانەوە و بەره‌نگاریە بزانن و فێری زارۆک و نەوەی نوێی بکەن. جیاوازی ئەم دیو و ئەو دیو لە خەباتەکەیان دا لەم دوو قۆناغە دا لەوە دا بوو کە ئه‌و داعشانه‌ی هاتنە سەر ئێمە، گرووپێکی تێروریستی ئاماڵ چەتە نەبوون، بەڵکوو جێگرەوەی دەوڵەتێکی بەهێزی وەک ئێران بوون کە وەک داعشەکانی ئێرە لەترسی فڕۆکەی ئەمریکا ڕایان نەدەکرد، بەڵکوو بە فڕۆکەی دروست کراوی ئەمریکا شار و گوندی ئێمەیان دەکێڵا. نە جیهان بە فراوانی لە سەرمان هاتە دەنگ نە لەشکرێک پشتی گرتین، نە ئامرازی نوێ ڕاگەیاندن هەبوو کە سکاڵای خۆمانی پێ بکەین، نە تەنانەت تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ئارادا بوون کە دەنگ مان بە دنیا بگەیەنن، بەڵام لە خۆبەخشی و لە گیانی شۆڕشگێڕانە هیچ مان کەم نەهێنا. ئێستایش دەزانین کە ئەوان دەتوانن دەست درێژی بکەنە سەر کوردستانی رۆژهەڵات و دەستی تێروریستی لە ئێمەمانان بوەشێنن، بەڵام ئەوانن کە دەبێ لە کوردی رۆژهەڵات بترسن، ئەوانن کە لە گەمارۆی دە میلیۆن کوردی رۆژهەڵات دا شەو و رۆژ دەبەنە سەر. با دۆست و دوژمن بزانێ، "هەموو کۆرپەیەکی بەر مەمکانی ئەمرۆی کوردەواری پێشمەرگەیەکی سبەی رۆژی کوردستانە"، درەنگ یا زوو ئەوانن کە دەبێ لەحاست پرسی رەوای کورد سەر دانەوێنن. بەڕێزان ئەم رۆیش کە لە جیهانێکی جیاواز دا دەژین و کە تیایدا دەنگی ئازادی و دادخوازی وەکوو جاران کپ ناکرێ، ئەمرۆش کە دیکتاتۆرەکان و رژیمە داپڵۆسێنەرەکان لە هەموو جیهان خەریکە جێگایان پێلەق دەبێ، ئەمرۆش کە کورد لە هەموو ناوچەكه دەسکەوتی گەورەی بەدەست هێناوە، ئەمڕۆ کە بە تایبەتی بە ئاواتین کە لە داهاتوویەکی نزیک دا سەربەخۆیی کوردستانی باشوور لاپەڕەیەکی گەش و نوێ لە مێژووی هەموو گەلی کورد دا بکاتەوە، بەڵێ لەوەها سەردەمێک دا ئێمەی کوردی رۆژهەڵات لە هەموو شتێک زیاتر پێویستی مان بە بووژانەوەی جووڵانەوەی رۆژهەڵاتە، مەرجی سەرەکی ئەمەش بوونی یەکگرتوویی نێوخۆیی مانە. دەتوانین بە یەکگرتوویی هەموو هەڕەشەکان بەرپەرچ بدەینەوە و هەموو هەلەکان بقۆزینەوە، تەنیا لەو یەکگرتووییەش دایە کە دەتوانین سرنجی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ لای کوردستانی رۆژهەڵات و خەباتەکەی و داخوازیەکەی رابکێشین.
میوانه به‌ڕێزه‌كان ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست به‌ڕێزان، كومیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوی خۆم و كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه‌وه، پیرۆزبایی گرتنی ئه‌م كۆنفرانسه‌تان لێده‌كه‌م و هیواخوازم له كاره‌كانتاندا سه‌ركه‌وتوو بن و ئامانجه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه وه‌دی بێنن. به‌ڕێزان! ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی بیسته‌م مێژوو و ڕێڕه‌وی مرۆڤایه‌تی كه‌وته ژێر كاریگه‌ری و موتڵه‌قگه‌رایی ئییۆلۆژیه‌وه و سه‌رجه‌می باروودۆخی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری مرۆڤ له چوارچێوه‌ی ئیدیۆلۆژیه جیاوازه‌كاندا پێناسه ده‌كرا، سه‌ده‌ی ٢١ به پرسی شوناس و هوویه‌ت ده‌ستی پێ‌كرد. ته‌نانه‌ت له بەرامبەرر گلۆبالیزم و به جیهانی بوونی لیبرالیزمیشدا گه‌ڕانه‌وه بۆ خۆ و چه‌مكی نیسبیه‌تی كلتووری سه‌ریهه‌ڵدا، هه‌نووكه ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌یبینین وه‌ك ساموئل هانتینگتۆنی بیرمه‌ندی ئه‌مریكایی له كتێبی شه‌ری شارستانیه‌ته‌كاندا باسی ده‌كا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئالا و كه‌ره‌سته‌كانی شوناسی كولتووری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كولتوور گرینگه و هۆویه‌تی فه‌رهه‌نگی ئه‌و شته‌یه كه بۆ زۆرترینی خه‌ڵك گرینگی هه‌یه. خه‌ڵك له دوای دۆزینه‌وه‌ی شوناسی نوێ به‌ڵام زیاتر كۆن دان كه له ژێر ئالای نوێ به‌ڵام زیاتر كۆندا ڕێپێوان بكه‌ن بۆ چوونه شه‌ری دوژمنانی نوێ به‌ڵام زیاتر كۆن. ئه‌مه له ڕوانگه‌ی هانتینگتۆنه‌وه ڕاستیگه‌لێكی تاڵن كه ڕیشه‌یان له ڕاستیه كۆنه‌كاندایه و ناتوانن له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داران و بیرمه‌ندانه‌وه نادیده بگیرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك كه به‌دوای شوناسی كلتووری و سازدانه‌وه‌ی قه‌ومیه‌تدان بوونی دووژمن پێویستیه. ئه‌مه‌یه دۆخی هه‌نووكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌شێكی زۆر وڵاتان نووقمی ئیفرات گه‌رایی ئایینی و قه‌ومین، شه‌ری خه‌نده‌قه‌كان له زۆر شوێن له ئارادایه، ناسیۆنالیزمی توركی ئاوێته‌ی ئیسلام گه‌رایی كراوه و بێ په‌روا هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌ڵك و به‌هایانه‌ی له‌خۆی ناچن، كۆمه‌ڵگا و وڵاتانی عه‌ره‌بی به دوای به‌هاری عه‌ره‌بدا وه‌یلانی دۆزینه‌وه‌ی ڕێچكه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبوونن له قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانن، به گشتی ساڵیانێكه جیهانی عه‌ره‌ب له ململانێی سوونه‌ت و مۆدێڕنیته‌دا تل ده‌دا. ئێرانی كۆماری ئیسلامیش كه حه‌وزه‌ی كار و چالاكی خۆمانه، ڕه‌ش و سپی و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م و جووله‌كه و هه‌موو كه‌سی له‌و ناوچه‌یه كردۆته ئامانج. خاڵی هاوبه‌شی هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌كه ڕه‌نگه له‌و قسه‌یه‌ی "مایكێل دیبدینی” بریتانیاییدا خۆی بدۆزێته‌وه كه له كتێبی "زه‌لكاوی مردوو”دا ده‌ڵێ؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تمان بێ له‌و شته‌ی كه نین، ناتوانین ئه‌و شته‌مان خۆش بوێ كه هه‌ین. یه‌ك له‌و شتانه‌ی كه نین كورده، ئه‌وان هیچیان كورد نین. ئاماده‌بووانی خوشه‌ویست! تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ده‌گه‌ڕێته سه‌ر بارودۆخی ناوخۆیی ئێران به كورتی چه‌ند خاڵتان عه‌رز ده‌كه‌م كه له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه دۆخێكیان خولقاندووه كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر سه‌ناریۆیه‌كدا كۆماری ئیسلامی وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه. یه‌كه‌م؛ پرسی قه‌یرانی مه‌شرووعیه‌تی ده‌زگای حاكمییه‌تی كۆماری ئیسلامی، هه‌نووكه مه‌شروعییه‌ت و مه‌قبوولییه‌تی له نزمترین ئاستی خۆی دایه. دووهه‌م؛ پرسی نه‌مانی كارامه‌یی و له ده‌ست دانی توانی زاڵ بوون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا. سێهه‌م؛ پرسی ئه‌وه‌ی پێ ده‌له‌ن عه‌ده‌می ئینسجامی نوخبه‌گان(لێكترازانی هه‌ڵكه‌وتووه‌كان)، ململانێی ده‌سه‌ڵاتداران به‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه.…


Sign in to your account

