ئاماژە:بە لەبەرچاوگرتنی شێواندن و بەلاڕێدابردنی مێژووی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی بندەست لەلایەن ئەویترەكانی كوردەوە و…
بە ڕووخانی سۆڤیەت و لە درێژەی ساڵەكانی ١٩٩٠ی زایینیدا سەرهەڵدانی ئیسلامی سیاسی لە فۆرمی گرووپە…
وندکردنەوەی سنوورەکان و نیگەرانی کۆماری ئیسلامی وتووێژی رۆژنامەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لەگەڵ ڕفێق حسێن پەناهی، ئەندامی کومیتەی…
ساڵوەگەڕی ئاخێزە جەماوەرییەکانی ٩٨ی هەتاوی گومان لەوەدا نییە کە ئەوەی ئەمڕۆ و لانی کەم لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی و دواتر لە ساڵی ١٣٩٦ و ٩٨ی هەتاوییەوە بەم لاوە حاشا هەڵنەگرە، ئەوەیە کە ئەوەی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەر کار هێشتووەتەوە، بەهێزبوونی دەزگای سەرکوتی ئەو ڕژیمەیە. بە چاوخشندنێکی خێرا بە سەر بوارە جیاجیاکانی حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی هەر بواری ئابووری، ئازادی، مەشرووعییەت و ڕەوایی، داڕمانی شکۆی کەسایەتی تاکی ئێرانی تەنیا بۆ دەستخستنی ژەمێک خواردنەوە بگرە تا ئەو کەلەبەری قووڵەی نێوان خەڵک و دەسەڵات و ئینزوا و بە تاقکەوتنەوەی کۆماری ئیسلامی لە کۆمەڵگای جیهانی و وەستانی گەشە و پێشکەوتن و… دەری دەخەن کە ئەو دەسەڵاتە نەدەبوایە تا هەنووکە لە سەر کار و حوکمدا بامایەوە، بەڵام ئەوە هێزی سەرکوتی ئەو ڕژیمەیە کە ئەو ڕژیمەی لە سەر کار ڕاگرتووە. لە ماوەی زیاتر لە یەک دەیەی ڕابردوو خەڵکی ئێران بە چین و توێژە جیاجیاکانیانەوە لە ناڕەزایەتی بە دۆخی ژیان و گوزەران و دۆخی ئازادییەکانیان هاتوونەتە سەر شەقام و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی لە ماوەی ئەم چل ساڵەی ڕابردوودا لە سەنگەری پێشەوەی ئەو ناڕەزایەتییانەوە بوون، بەڵام هەموو جارێک شکستیان خواردووە. هەموو جارێک هاتوون و سەرکوت و خەڵتانی خوێن کراون، قۆڵبەست و ڕاپێچی زیندان و سیاچاڵەکان کراون، ملیان بە پەتی سێدارەوە کراون و سەرەنجام شکستیان خواردووە و هەموو جارێکیش کۆماری ئیسلامی سەرکەوتوو بووە لە سەرکوت و داپڵۆسینەکان، بەڵام خەڵک هەرجارەو جەستووتر و بە جەربەزەتر لە جاری پێشوو هاتوونەتەوە مەیدان. یەکێک لە شێوە باوەکانی سەرکوتکردنی خەڵک لە کاتی خرۆشان و ڕژانە سەر شەقام، لێدان و کوشتنی تاکە ئاساییەکانی بەشدار لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانە و نەک سەردەستە و لیدر و پێشاهەنگەکان و مەبەست لەم کارەش ترساندن و تۆقاندنی خەڵک و تاق خستنەوەی لیدر و سەردەستەکانە. بەو مانایە ئەم خۆفە بخنە ناو دڵی خۆپیشاندەرانەوە کە کەسی دواتر ڕەنگە ئەو بێ و بترسێت و بگەڕێتەوە. یەکێک لەو دیمەنە نایابانەی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ ئەو دیمەنە بوو کە یەکێک لە هێزە سەرکوتگەرەکان لە مەودای یەک دوو متری دا تەقە لە یەکێک لە خۆپیشاندەران دەکات و دەیخاتە سەر زەوی، بەڵام خۆپیشاندەری هاوڕێی پشت سەری بە بێ ترس و دوو دڵی و تەنانەت بۆ یەک چرکەش، ڕەپێی سەرکوتگەر و تەقەکەرەکە دەکەوێت و هەڵمەتی بۆ دەبات، ئەو دیمەنە شابەیتی دۆخی خەڵکی وەزاڵەهاتووی خەڵکی ئێرانە. خەڵکی ئێران لە دۆخێکی ئەوهادا لە دووی دەرفەتێکی دی دەگەڕێن بۆ هاتنە مەیدان و ڕەنگە لە خولی داهاتووشدا سەرکەوتوو نەبن و جارێکی دیکەش ئەوە هەر کۆماری ئیسلامی بێت کە براوەی ئەو ململانێ خیابانییە بێت، ئەوە حەقیقەت و ڕاستی هەموو دیکتاتۆرەکانە، چونکا دیکتاتۆرەکان هەموو کات براوەن، هەموو کات، بەڵام تەنیا یەک جار شکست دەخۆن و ئەویش دوا ململانێی نێوان خەڵک و دیکتاتۆرەکانە.
خوشکان و برایانی خۆشەویست نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان نووسەران و شاعیران و…
لە رۆژانی رابردوودا و بە بۆنەی ۲٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە،لە لایەن کومیتەی بالیسان و ناوەندی…
کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردووان و زیندانیە سیاسیەکان پێشمەرگە دێرینەکان، کادر و ئەندامانی…
له بهشی سێهەمی زنجیره وتاری رێكخراوهكان، حیزب و ئهركهكانیان دهچمه سهر تهوهرهی دهسهڵات و كێشه. زۆر كهس رێكخراوهكان…
لە دوایین ژمارەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات ئەم بابەتانە دەخرێتە بەر دیدەی خوێنەران: سەروتار، هیوا سەلیمی: کەڵەکەبوونی چوار دەیە قەیران و ڕاپەڕینی…
(نامەی سەرئاوەڵای حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوو بە وڵاتان، دامەزراوە نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە کوشتاری خەڵکی ئێران)…
ڕاگەیاندنی ژمارە ٤ی کۆمەڵە، سەبارەت بە شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی نارازی ئێران و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی ئێران…
زۆر بەداخەوە چەند ڕۆژێکە دوو گەڕەکی کوردنشینی شێخمەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب کەوتونەتە بەر هێرش و پەلاماری توندئاژۆیانەی چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی سوریە. جارێکی دیکە گیان و ئەمنیەتیی خەڵکی مەدەنی کوردیان کردووەتەئامانج و خەڵکی بێتاوانیان ئاوارە کردووەتەوە. بەشێک لەو خەڵکە بێتاوانە پێشووتر هەر لەژێر کاریگەری شەڕ ناچاربوون زێدی خۆیان لە عەفرین و کۆبانی بە جێبهێڵن و ئاوارەی حەلەببن و لەو دوو گەڕەکەی کوردان بگیرسێنەوە. بە داخەوە ئەمڕۆشسەرلەنوێ بە هۆی شڕ و ماڵوێرانی، ناچارن ئاوارە ببنەوە. ئەمدووپاتە بوونەوەی کارەساتی تاڵی ئاوارەیی، نیشانەی بەردەوامیسیاسەتگەلێکە کە دەوڵەت و دەزگای ئەحمەد الشەرع کەرامەتیئینسانی و مافی بنەڕەتی خەڵکی کورد لە کوردستانی رۆژاوا لەبەرچاو ناگڕێت و ژیانی خەڵکی مەدەنی بە تایبەت ژنان و منداڵان وبەساڵاچووانی بە بارمتە گرتووە. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای هاودەردی لەگەڵ خەڵکی گەڕەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە وگەلی کورد لە ڕۆژاوا، کوشتار و گەماڕۆ و کۆچی زۆرەملێ وپێشێلکردنی ئاشکرای مافی کورد مەحکوم دەکات و هاوخەمی وسەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و هاوسەنگەرانیان ڕادەگەیەنێ. لە روانگەی ئێمەوە ڕێگە چارەی دروست و گونجاو و کاریگەر بۆگرفتەکان، سەرکوت و کوشتن و دەربەدەرکردن نییە بەڵكوو دەبێت بەدیالۆگ و ڕێگاچارەی سیاسیی هەمە لایەنە، ڕێزگرتن لە فڕەچەشنیئایینی و نەتەوەیی و مسۆگەرکردنی مافی یەکسان بۆ هەمووپێکهاتەکانی سووریە، کێشەکان چارەسەر بکرێت. هەروەها خۆڕاگریی و بەرگری خەڵک…
(بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە کوردستان بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی ئێران و مەحکوومکردنی جینایەتەکانی ڕێژیم لە ناوچەکانی کرماشان، ئیلام و…
کۆبوونەوەی باڵای حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٥/١/٢٠٢٦) بەڕێوە چوو. لەم کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی ئێران و…
خەڵکی خۆڕاگر و خەباتکاری کوردستان، ئاپۆڕەی جەماوەری وەزاڵەهاتوو لە ئێران، زیاتر لە حەوتوویەک لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران بە دژی…
Sign in to your account

