ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین
خەڵکی ئازادیخۆاز و عەداڵەت خۆازی ئێران !جەماوەری تێکۆشەر و خەباتکاری کوردستان!لە سێھەمین…
٥ی خەزەڵوەر، نیوسەدە خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵە بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی «کۆمەڵە»وە
ئەمڕۆ ٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی ڕێک پەنجا ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵێک لە…
برووسکەی ماتەمینی هاوڕێ “عەبدوڵڵا موهتەدی” سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بۆ مەرگی مامۆستا “حەمید دەروێش” کەسایەتی سیاسی گەورەی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا
ماڵاوا تێكوشه‌ری گه‌وره، حه‌مید دهروێشدوێنێ مامۆستا حه‌مید ده‌روێش، تێكۆشه‌ری گه‌وره‌ی كوردستانی سوریه…
ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە بۆنەی ماڵئاوایی کردن لە ژیانی مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش
بەداخەوە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی کەسایەتی سیاسی دیاری کوردستانی ڕۆژئاوا مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش سەرۆکی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا لە شاری قامیشلۆ لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد. مامۆستا حەمید دەروێش کەسایەتی سیاسی کوردستانی ڕۆژئاوا زیاتر لە ٥٠ ساڵ لە ژیانی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشان بۆ سەرخستنی دۆزی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا تەرخان کرد و جگە لەوەش کەسایەتی خۆشەویست و خەمخۆری دۆزی کورد بوو لە هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان. کاک حەمید هەر لە سەردەمی گەنجێتییەوە و ئەو کاتەی کە خوێندکار بوو لە زانستگای شام دەستی بە کار و چالاکی سیاسی کرد و لەو پێناوەدا بێ دابڕان و ماندوو نەناسانە لە خەبات و تێکۆشانی سیاسی تا دوا ساتەکانی ژیانی بەردەوام بوو. کاک حەمید دەروێش ساڵی ١٩٥٧ یەکەم حیزبی سیاسی کوردی لە کوردستانی ڕۆژئاوا دامەزراند و لەم ماوە دوور و درێژە لە ڕیزی پێشەوەی خەباتی ڕەوای گەلەکەی بووە لە ڕۆژئاوا. مامۆستا حەمید دەروێش لایەنگری تەبایی و هاوکاری هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا و باقی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی سوریا بوو بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافەکانی گەلەکەی و جێگەی ڕێزی نەک هەر کوردانی ڕۆژئاوا بەڵکوو هەموو ئازادیخوازانی سوریا بوو. مەرگی کاک حەمید دەروێش ئەم پیاوە بە ئەزموون و کەسایەتییە بەرجەستەیەی ڕۆژئاوا لەم دۆخەی ئێستای کوردستانی ڕۆژئاوا کە بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە بە دۆخێکی سەخت و دژوار دا تێدەپەڕێ، خەسارێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد لەو پارچەیە لە کوردستان. جێی ئاماژەیە کە مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش دۆست و هاوڕێ و خەمخۆری دۆزی کورد بوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بە تایبەتی پێوەندییەکی گەرم و توند و تۆڵی لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوو. لە دەست چوونی کاک حەمید دەروێش خەمێکە کە تەنیا هەر هی هاوڕێیانی لە پارتەکەی خۆی و خەڵکی کوردستانی ڕۆژئاوا نییە، بەڵکوو ئێمە وەک کۆمەڵەش ئەم خەمە بە خەمی خۆمان دەزانین. کۆمەڵە وێڕای ڕێز لێنان لە خەبات و تێکۆشان و ماندوو نەناسی مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش سەرەخۆشی لە هاوڕێیان و بە تایبەتی هەڤاڵانی لە پارتی دێموکراتی پێشکەوتنخوازی (پێشڤەرۆ) کورد لە سوریا دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین. کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاویی
پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی کورد هەڤاڵ «عەبدولحەمید حاجی دەروێش» سکرتێری گشتی پارتی دێموکراتی پێشڤەرۆی کورد لە سوریە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زاینیی…
دەقی وتاری هاوڕێ “کاکۆ عەلیار” ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ڕۆژی کرانەوەی “کۆنفرانسی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە ستۆکهۆڵم
میوانه به‌ڕێزه‌كان ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست به‌ڕێزان، كومیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوی خۆم و كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه‌وه، پیرۆزبایی گرتنی ئه‌م كۆنفرانسهتان لێده‌كه‌م و هیواخوازم له كاره‌كانتاندا سه‌ركه‌وتوو بن و ئامانجه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه وه‌دی بێنن. به‌ڕێزان! ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی بیسته‌م مێژوو و ڕێڕه‌وی مرۆڤایه‌تی كه‌وته ژێر كاریگه‌ری و موتڵه‌قگه‌رایی ئییۆلۆژیهوه و سه‌رجه‌می باروودۆخی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری مرۆڤ له چوارچێوه‌ی ئیدیۆلۆژیه جیاوازه‌كاندا پێناسه ده‌كرا، سه‌ده‌ی ٢١ به پرسی شوناس و هوویه‌ت ده‌ستی پێكرد. ته‌نانه‌ت له بەرامبەرر گلۆبالیزم و به جیهانی بوونی لیبرالیزمیشدا گه‌ڕانه‌وه بۆ خۆ و چه‌مكی نیسبیه‌تی كلتووری سه‌ریهه‌ڵدا، هه‌نووكه ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌یبینین وه‌ك ساموئل هانتینگتۆنی بیرمه‌ندی ئه‌مریكایی له كتێبی شه‌ری شارستانیه‌ته‌كاندا باسی ده‌كا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئالا و كه‌ره‌سته‌كانی شوناسی كولتووری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كولتوور گرینگه و هۆویه‌تی فه‌رهه‌نگی ئه‌و شته‌یه كه بۆ زۆرترینی خه‌ڵك گرینگی هه‌یه. خه‌ڵك له دوای دۆزینه‌وه‌ی شوناسی نوێ به‌ڵام زیاتر كۆن دان كه له ژێر ئالای نوێ به‌ڵام زیاتر كۆندا ڕێپێوان بكه‌ن بۆ چوونه شه‌ری دوژمنانی نوێ به‌ڵام زیاتر كۆن. ئه‌مه له ڕوانگه‌ی هانتینگتۆنهوه ڕاستیگهلێكی تاڵن كه ڕیشه‌یان له ڕاستیه كۆنهكاندایه و ناتوانن له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داران و بیرمه‌ندانه‌وه نادیده بگیرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك كه به‌دوای شوناسی كلتووری و سازدانه‌وه‌ی قهومیهتدان بوونی دووژمن پێویستیه. ئه‌مه‌یه دۆخی هه‌نووكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌شێكی زۆر وڵاتان نووقمی ئیفرات گه‌رایی ئایینی و قه‌ومین، شه‌ری خه‌نده‌قه‌كان له زۆر شوێن له ئارادایه، ناسیۆنالیزمی توركی ئاوێته‌ی ئیسلام گه‌رایی كراوه و بێ په‌روا هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌ڵك و به‌هایانه‌ی له‌خۆی ناچن، كۆمه‌ڵگا و وڵاتانی عه‌ره‌بی به دوای به‌هاری عه‌ره‌بدا وه‌یلانی دۆزینه‌وه‌ی ڕێچكه‌یه‌ك بۆ دهربازبوونن له قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانن، به گشتی ساڵیانێكه جیهانی عه‌ره‌ب له ململانێی سوونه‌ت و مۆدێڕنیته‌دا تل ده‌دا. ئێرانی كۆماری ئیسلامیش كه حه‌وزه‌ی كار و چالاكی خۆمانه، ڕه‌ش و سپی و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م و جووله‌كه و هه‌موو كه‌سی له‌و ناوچه‌یه كردۆته ئامانج. خاڵی هاوبه‌شی هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌كه ڕه‌نگه له‌و قسه‌یه‌ی "مایكێل دیبدینی” بریتانیاییدا خۆی بدۆزێته‌وه كه له كتێبی "زه‌لكاوی مردوو”دا ده‌ڵێ؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تمان بێ له‌و شته‌ی كه نین، ناتوانین ئه‌و شته‌مان خۆش بوێ كه هه‌ین. یه‌ك له‌و شتانه‌ی كه نین كورده، ئه‌وان هیچیان كورد نین. ئاماده‌بووانی خوشه‌ویست! تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ده‌گه‌ڕێته سه‌ر بارودۆخی ناوخۆیی ئێران به كورتی چه‌ند خاڵتان عه‌رز ده‌كه‌م كه له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه دۆخێكیان خولقاندووه كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر سهناریۆیهكدا كۆماری ئیسلامی وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه. یه‌كه‌م؛ پرسی قه‌یرانی مه‌شرووعیه‌تی ده‌زگای حاكمییه‌تی كۆماری ئیسلامی، هه‌نووكه مه‌شروعییه‌ت و مهقبوولییهتی له نزمترین ئاستی خۆی دایه. دووهه‌م؛ پرسی نه‌مانی كارامه‌یی و له ده‌ست دانی توانی زاڵ بوون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا. سێهه‌م؛ پرسی ئه‌وه‌ی پێ ده‌له‌ن عه‌ده‌می ئینسجامی نوخبهگان(لێكترازانی هه‌ڵكه‌وتووه‌كان)، ململانێی ده‌سه‌ڵاتداران به‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه.…
ستاتووسی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ ده‌رباره هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كوردستانی ڕۆژئاوا
عەبدوڵڵا موهتەدی:ئێمە خوازیاری پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی تورکیاین له‌پێناو داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و داوا…
ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی سورییە
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست خه‌ڵكی ئازادیخوازی کوردستانی ئێران هه‌روه‌ك ئاگادارن له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هێرشێكی به‌ربڵاو له ئاسمان و زه‌وییه‌وه بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان له لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه ده‌ستی پێكردووه و به پێی ئاماره به‌راییه‌كان تا ئێستا سه‌دان كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه و به ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل و مه‌ده‌نیش ناچار شوێن و ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووه. له دوو ڕۆژی ڕابردوودا خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری کوردستانی ئێران، به هاتنه سه‌ر شه‌قام و مه‌حكووم كردنی داگیركاری و شه‌ڕفرۆشی هاوخه‌می و هاوخه‌باتیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی رۆژئاوا دووپات كرده‌وه. كه‌شی خنكێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵات، گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه سهركوتکەرهكانی داعش ئاسای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناتوانێ و نه‌یتوانی پێش به ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بگرێت بۆ پاڵپشتی كردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له هه‌ر چوار به‌شی داگیركراوی نیشتیمانه‌كه‌یان. ناوه‌ندی هاوكاری وێڕای ڕێز لێنان و پشتیوانی كردن له ده‌نگی دلێر و خرۆشاوی ئازادیخوازانی كوردستان و هه‌موو جیهان بۆ مه‌حكووم كردنی ئه‌و شه‌ڕ و كوشتن و بڕینه، له پێناو ئاشتی و ئازادی و سه‌قامگیری، داوا له كۆڕ و كۆمه‌ڵ و ناوه‌نده مافی مرۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات دژی ئه‌م داگیركاری و شه‌ڕ و كوشتاره بوه‌ستنه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌كات به‌رده‌وام بن له ده‌ربڕینی هاوخه‌باتی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی رۆژئاوا و شه‌قامی شاره‌كانی كوردستان بكه‌نه شانۆی وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به دیكتاتۆر و داگیركه‌ران، بۆئەوەی لە هەموو خۆپێشاندانەکان، دروشمەکان یەک دەست بن و لەو ڕێگایەوە یەک دەنگی و یەک هەڵویستی بە هەموو خۆپێشاندانەکانەوە دیار بێت پێویستە ئه‌م دروشمانه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕۆژئاوای کوردستان و پرسی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد بڵێنه‌وه؛ داگیركه‌ر بزانه، كورد هه‌مووی له دژتانه بژی پێشمه‌رگه مه‌رگ بۆ داگیركەر ڕۆژهه‌ڵات تا ڕۆژئاوا، دیكتاتۆر جێی نه‌ماوه ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران ١٣ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زایینی ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی
ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران له بابه‌ت هێرشی سوپای توركیه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان
به پێی هه‌واڵێك كه ئه‌مرۆ له سه‌رچاوه هه‌واڵنێرییه‌كان بڵاو بۆته‌وه، پاش چه‌ن…
بڕیارنامەی پلینۆمی ٤ی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ سەبارەت بە؛ کورد و بزووتنەوەی سەراسەری لە ئێران
١- گۆڕانکاری لە نیزامی سیاسی ئێران و لاچوونی مۆتەکەی دیکتاتۆری داپڵۆسێنەری کۆماری…