پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: گرینگیی پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > وتار > گرینگیی پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی
وتار

گرینگیی پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی

جەلیل ئازادیخواز
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/18 at 3:58 PM
جەلیل ئازادیخواز
بڵاوکردنەوە
‫7 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

گرنگیی بەرەی کوردستانی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، لەڕاستیدا هێندە بەرجەستە و دیدەییە دەتوانین بڵێن بەڵگە نەویستە. یەکخستنی هێزەکانی رۆژهەڵات، هەڵدانی چەترێکی هاوکاریی هاوبەش بۆ کۆی ئەم‌ هیزانە دەتوانێت گۆڕانی چلۆنایەتیی لە خەبات و بەرئەنجامی خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەدیبێنێت. لێرەدا بابەت تەنیا یەکخستنی هیزەکان بۆ کۆبەندکردنی چەندایەتی هێزە جیا لەیەکەکان نییە. بەرە سەرەڕای ئەم دەسکەوت و دەرئەنجامانە دەتوانێت لە یەکخستنی گوتاری سیاسی ئەم قۆناغەی رۆژهەڵات و پێکهێنانی ناوەندێکی هاوبەشی بەرپرساریەتی و نوێنەرایەتی یەک دەنگ بۆ رۆژهەڵات رۆڵی مەزن و هەرە سەرەکی ببینێت و ڕەوایی و پەسەندی زۆرتریش بەم خەباتە ببەخشێت؛ لە پەرتەوازەیی و بێمێنبەری یا فرەمنبەری و نافەرمیبوون دەربێنێت. بەم مانایەش کە لە دنیای بڕیار وسیاسەتدا سەرچاوەیەکی فەرمی و جێگای باوەڕ و پەسەندی زۆرینەی کوردیی رۆژهەڵاتە و زۆرینەی جەماوەریی ئەم بەشەی لەگەڵە بۆ بەردەنگبوون و مامەڵە و دانوستانکردن. بەرە دەتوانی ڕووبە دەرەوە و ناوەوە نوێنەرایەتی کۆی بزاوتی رزگاریخوازیی دیمۆکراتیکی ڕۆژهەڵات بکات. مەودا نەدات هیج لایەن و دەسەلات و ناوەندێک، خۆیان وەک نوێنەری ڕۆژهەڵات وانوێنەوە بکەن. هەروەها دەتوانێت هێز و توانایەکی فراوان لە دەوروبەری خەباتی ناوخۆ و دەرەوەدا بداتە ئەم بزاوتە؛ بزوتنەوە سیاسی و کۆمەلایەتی و بەخواستەکانی ناوخۆش، بەیەک ئاراستەدا بەرێت و هێز و وزەیەکی هەرە فراوانتریان پێببخەشێت.

کۆبەندی بەرنامەیەکی سیاسی هەموولایەنەی پەسەندی هەموو هیز و کەسایەتیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە دەتوانێت مانیفێستی خەباتی هەنووکەی بزاوتی کوردستان بێت، یەکێکی دیکە لە و دەسکەوتە مەزن و ستراتێژیکانەیە کە لە پیکهێنانی بەرەدا دەتوانێت بەدەست بێت و ببێتە بەڵگەیەکی مێژوویی و بەرنامەیەکی گرنگی خەباتی هاوبەشی هەنووکەمان. کۆنگرەی رۆژهەڵات و کردنەوی نوێنەرایەتیی فەرمیی کوردی ڕۆژهەڵات لە وڵاتان و بەتایبەت وڵاتە گرینگەکانی جیهان و ناوەند گرینگەکانی ناوچەکە، دیسان دەتوانێت لە دەسکەوتەکانی بەرەی کوردستانی بێت. لەڕاستیدا لەم دۆخەدا بەرە بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات بوونێکی فرەگرنگ و ستراتێژیکە کە دەبێت بێ هەدادان هەوڵی درووستکردنی بدرێت.

بزوتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەڕاستیدا جیاوازیی مەزن و بنەڕەتیی لەگەڵ کۆی بزوتنەوەی کورد لە نیشتمانی کورددا هەیە؛ ئەم بڕگەیە دەربڕینێکی دەرهەستی نیە، باوەڕێکی عەقڵانیە کە بەرەنجامی میژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووریی بوونی دەسەڵاتی ناوەندیە لە ئێران و بزاوتی کوردیی ڕۆژهەڵات خۆی.

دەسەڵات لە ئێراندا تەنیا لە رووبەری رامیاری و مافدا دژایەتیی کورد و بزاوتەکەی نەکردووە. دەسەڵاتی ئێران مەزنە هێزی سڕینەوەی کوردە بەهەموو بوون و ناسنامەی خۆیەوە. کورد نەک لە ئێراندا بەڵکوو لەکۆی بوونی خۆی و لەهەموو نیشتمانی کوردستاندا، دەسەڵاتی ئێران لەڕێگای داگیرکردنی زەینی و وشیاریی تاکی کوردەوە، لە سەڕینەوەی کورد و ناسنامەی نەتەوەیی کورددایە لەکۆی جیهان و کوردستاندا، باڵادەستترین دوژمنە. بە تەشەنەی ئەم باوەڕە و ئامادەبوونی ئێران لەهەناوی بزاوتی کوردیدا، بەرگر و بەربەست لەڕێگای یەکێتی و خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەربەستێکی مەزنە.

[ئامادەبوون و بەخۆزانینی ئێرانیش] لەهەناوی ئەم بزاوتەدا لە نیشتمانی کورددا هەیە و پێویست بە ئاماژە ناکات و هەرە دیار و بەرجەستەیە. سەرەڕای ئەمەش لێکترازانە یەک لەدوای یەکەکانی هێزە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات، نوچدانی چەکدارانەی ئەم هیزانە و ئەم فۆرمە لە خۆپاراستن و خەبات لەو گرفتانەن کە شیاوی چارە و ئاماژەن. گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەکە هەراون و تائێستا هیچیان لە بەرژەوەندیی کوردی رۆژهەڵات نەبوون. ملە بەملەی حیزبەکان، خۆبە بەرتربینین و هەستنەکردنی تەواو بە بەرپرسیاریتی نەتەوەیی و نیشتمانیی و خۆبەپیوەرزانین، پاشەکشەی کۆی بزوتنەوەکە و بەهێزبوونی ئێران لە ناوچەکە و لەهەناوی بزووتنەوەی کورددا یەکێکیتر لر گرفتە گەورەکانی ئەم خەباتەیە. لە میژوودا هیچ کات ئێران تا ئەم ئاستە و بەم رادە لە دەست ڕۆیشتوویی لە بزوتنەوەی کورددا ئامادەیی نەبووە. دۆخی باشووری کوردستان و ڕۆڵی هێزەکانی بێنیازی هێزەکانی کوردستان بەیەک، چالاکنەبوونی گوتاری ڕووناکبیریی رۆژهەڵات نەبوونە ئامرازی گوشار بۆسەر حیزبەکان، خەمساردیی کۆمەڵگای سڤیل و پێدانەگریانە لەسەر ئەم بابەتە، هەموو لەو هۆکارانەنن کە دەتوانن بەربەست و خەساری سەررێگای سازنەبوونی بەرەیەکی کوردستانی بن. سەرەڕای ئەمانەش لە رۆژهەڵات هێشتا شەڕی ئایدیۆلۆژی و زۆرانبازی پووچی بیرە زەبەلاحەکان لە ئارادایە. لەهەمووی گرنگتر گەرمنەبوونی کورەی خەباتی رۆژهەڵاتە کە مەشخەڵی هەڵگرسانی بەرەیە و بەرەش تەنووری گەرمکردنی ئەم خەباتەیە. دەتوانین بڵێن هێزەکانی کوردستان هێشتا لەم ڕاستیە نەگەشتوون کە:

بەرە کورەی داگیرسانی خەباتی گەرمی رۆژهەڵاتە و ئەم خەباتش مەشخەڵی هەڵگیرسانی بەرە.

رەوشی سازدانی بەرە و هۆکارەکانی بەئەنجامگەشتنی ئەم ڕووداوە گرنگە دەبێ لە ڕێگای: دروستکردنی پردێکی پەیوەندی تۆکمەوە.

باوەڕبەیەککردنی هیزەکانی رۆژهەڵات، گۆڕینی سیاسەت لە ئایدیۆلۆژیەوە بۆ بەرنامە، باوەڕکردن بەم ڕاستیە کە حیزب ئامرازی خەبات و راپەراندنی کاروباری خەبات و سیاسەتە نەک مەبەست.

هەوڵ بۆ دروستکردنی گوتارێکی گشتگیر و هاوبەش کە هەم ناسنامە و هەم داخوازی و داواکاریەکانی زۆرینەی هەرەزۆری جەماوەری کوردستان لەخۆبگرێت.

دورکەوتنەوە لە سەپاندنی هێژێمۆنی حیزبی و خۆبە نیشتمان زانین، دانوستان و بە رەسمێت ناسینی بزاوتی بێپرۆژەیی رووناکبیریمان، کە دەتوانێت لە پیکهاتە و بێچمدان بە بەرەدا رۆڵی کارا و بەرچاوی هەبێت.

رێگەدان بەهەموو کەس و لایەن و ئاراستەیەک بەمەرجی خەباتکاری و ملدان بە مانیفێستی بەرە، ئەم مانیفێستەش دەبێت هەرسێ ئاراستەی پێکهێنەری بەرە خۆیان ئامادەیکەن کە بریتیە لە حیزبەکان، ڕوناکبیران، کەسایەتی و جەماوەری کوردستان.

لەڕاستیدا هەستکردن و فامی ئەم واقیعە کە بەرە پیویستیەکی هەرە گرنگی هەنووکەییە، خۆی دەتوانێت زۆر لە بابەتەکە چارەسەربکات و هیوای دروستبوونی بەرە بەرێتەپیشەوە. بەرە دەبێت پێکهاتەیەکی بەرفراونی دیمۆکراتیکی نەتەوەیی و نیشتمانی بێت، خەتی سووری بۆ هیچ خەباتکارێک نەبێت. روونە ڕۆڵی رامیاری و کۆمەڵایەتی و ئاستی چالاکی نرخ و بەهای هەر یەکە و پێکهاتەیەک دیاریدەکات، وەک دەلێن: نەرخ و بەها بەرئەنجامی کارایی و چالاکیە.

چۆن دەتوانین بە خێرایی هەوڵەکانمان بۆ بەرە بخینە کار؟

ئەگەر ئەم ڕاستیە هەستبکرێت کە بەرە پێویستیەکی گرنگ و ستراتێژیکە و هەروەها بەرجەستەبوونەوەی ئەم ڕاستیە کە کوورەی خەباتی رۆژهەڵات بەرە دەتوانێت زامنی گەرمبوونی بێت، رێگایەکی زۆر بۆ دروستبوونی بەرە دەبڕێت. گەشەی کۆمەڵگای مەدەنی کوردستان و هەڵکشانی گوتاری دیمۆکراسی و وشیاریی نەتەوەیی، بەرزبوونەوەی ئاستی داواکاری و چاوەڕاونیەکانی جەماوەری رۆژهەڵات، بارودۆخی ئێستای کۆی ناوچەکە، قەتیسبوونی خەباتی رۆژهەڵات، هەوڵ بۆ قوزتنەوەی ئەم بەشە و وەک دەڵێن [موسادەرە بەمەتڵووبکردنی]کۆی میژووی خەباتی ئەم بەشەی کوردستان، دەتوانن لەو هۆکار و میکانیزم و پیشنیارانە بن کە هەرچی زووتر دەخوازرێت بەرەی کوردستانی پێکبێت. قەیران و پاشەکشەی خەباتی رۆژهەڵات و چونە پەراوێزی ڕۆژهەڵات لە کۆی کوردستاندا هەموو ئەم هۆکارانە پێمان دەڵێن: هەنووکە و هەنووکە بەرەی کوردستانیی یەکگرتوو زەرورەتێکی سیاسی و خەباتکاری و شۆڕشگێڕانەی حاشالێنەکراوە. نابێت چیتر دواکەوێت، با هێزەکانمان باوەڕ بەیەک بکەن و دەست لە سەپاندنی هێژێمۆنی زوویان هەڵگرن. ئاوڕێک لە بزاوتی سڤیل و دیمۆکراتیک و بەناسنامە و وشیاریی رۆژهەڵات بدەنەوە. با بزاوتی رووناکبیریمان دەست لە پاشکۆبوونی سیاسەتی حیزبەکان و حیزبەکان هەڵگرێت و وەک بزاوتێکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی لە بێپرۆژەیی و قەیرانی ناسنامە وەدەربینێت، جا دەتوانین بلێین بەرەی کوردستانی بەڕێوەیە. ئەمانەن ئەو پیشنیارانەی کە دەڵێن کات کاتی دروستبوونی بەرەیە.

جەلیل ئازادیخواز 18/11/2023 02/04/2017
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?