ئەمڕۆ ١٠ی دێسامبر رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل لە شاری ئۆسڵۆ پایتەختی وڵاتی نۆرێژ بەرێوەچوو.
هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە، لەو رێوڕەسمەدا بەشدار بوو و لە پەڕاوێزی ئەو رێوڕەسمەدا چاوی بە کۆمەڵێک لە براوەکانی پێشووی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی لە وانە خاتوو شیرین عیبادی و، هەر وەها ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتی نۆڕوێژ و بەرپرسانی كۆمیتەی نۆبێلی ئاشتی و كۆمەڵێك کەسایەتی دیاری سیاسی و چالاكانی مافی مرۆڤ کەوتووە.
نێرگس محەمەدی چالاكی مافی مرۆڤ، ٦ی سەماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی لە لایەن لێژنەی خەڵاتی نوبێلی ئاشتی بەهۆی رۆڵ و کاریگەرییەکانی لە هەمبەر مافەکانی مرۆڤ وئازادی
وەک براوەی ئەو خەڵاتە دیاریکرا.
نێرگس محەمەدی ساڵی ١٣٥١ هەتاوی لە شاری زەنجان لە دایک بووە و لە شارەکانی کەرەج، قوڕە و سنە گەورە بووە و لە بەشی فیزیکی کاربەری لە زانکۆی قەزوین خوێندوویەتی، ساڵی ١٣٧٨ هەتاوی ژیانی هاوبەشی لە تەک تەقی رەحمانی نوسەر و مامۆستای زانکۆ و چالاکی سیاسی پێکهێناوە و خاوەنی دوومنداڵە و تا ئێستادا بە هۆی دژایەتی لە گەڵ سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر پێشێلکردنی ماڤەکانی مرۆڤ و ئازادی دەستبەسەر کراوە وهەنوکەش بە هۆی پشتیوانی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لە گرتووخانەی ئەڤینی تاران دەستبەسەرە.